بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چەگینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چەگینی یان چەگەنی ناوی ھۆزێکی گەورەی کوردە تیرەیەکن لە باڵا گریوە، دانیشتووی پارێزگای لوڕستان لە رۆژھەڵاتی کوردستان، وە ناحیەکیش لە پارێزگای لوڕستان ھەیە کە ھەمان ناوی ئەم ھۆزەی لێیە و خەڵکەکەی دانیشتووی ئەم ھۆزەن.[١] ھەروەھا لقێک لەم ھۆزە لە پارێزگای قەزوینی ئێران دەژین،[٢][٣][٤] جگە لەوەش لە باشووری کوردستان چەگینییەکان لە پارێزگای سلێمانی لە گوندی چنگنی دادەنیشن و لە پارێزگای کەرکووکیش چەگینی ھەیە.[٢]

مێژوو

[دەستکاری]

چەگینی لە سەردەمی سەفەوییەکان دەسەڵاتیان بوو و عەشیرەتەکەیان کاروانە بازرگانییەکانی ئەو دەڤەرەیان تاڵان دەکرد. ئەمەش بوو بەھۆی سکاڵا بردنی بازرگانان بۆ لای شا تاماسبی یەکەم و ئەویش بەشێک لەم عەشیرەتەی بۆ قۆچان لە خۆراسان دوور خستەوە. پاش کۆتایی پێ ھاتنی دەسەڵاتی سەفەوییەکان زۆرێک لەو چەگینییە گەڕانەوە بۆ لوڕستان.[٢][٥]

بڵاوبوونەوە

[دەستکاری]

بەشێک لە عەشیرەتی چەگینی لە باشووری کوردستان بەتایبەت لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی دەژین. بە پێی ژمارەی ئەم خێڵە لە باشووری کوردستان، بەشێکی بچووک لە خێڵەکانی چەگینی لە ئێران و پارێزگای لوڕستان و ناحیەی وەیسیان دەژین. جگە لەمانە چەگینەکان لە پارێزگای خۆراسان، پارێزگای قەزوین، پارێزگای گێڵان، پارێزگای خووزستان، ھەمەدان و پارێزگای فارس دەژین. ھەروەھا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان پارێزگای ئیلام و شاری ئیلام ژمارەیەک چەگینی ھەن.[٢][٣][٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «چگنی (چگینی)». دانشنامه جهان اسلام (بە فارسی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. 1 2 3 4 «ČEGĪNĪ». Encyclopaedia Iranica (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  3. 1 2 ابراهیمی، معصومه. «چگنی». مرکز دائرةالمعارف بزرگ اسلامی (بە فارسی).
  4. 1 2 کرد وپراکندگی اودر گستره ایران زمین (بە فارسی). ئێران.
  5. François-Bernard Charmoy (١٨٧٣). Chèrefnameh: ou, Fastes de la nation kourde (بە فەڕەنسی). Oxford University – Commissionnaires de l'Académie impériale dessciences. لاپەڕە ١٨٩ تا ١٩١.