بێنار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بێنار، (بە ڕەنووسی لاتینی: Bénar)(فارسی: بنار) ،(ئینگلیزی: Benar). ناوی گەلیی و قەڵایێکی کۆنە کەوتووەتە سەر سنووری سیانەی ئێران - تورکیا - عیڕاق و بەشێکە لە گوندەواری مەرگەوەڕ/ سلیوانانی شارستانی ورمێ. ھاودیوە لەگەڵ گەلی ڕەش و خواکوڕکی برادۆست. ڕێک کەوتووەتە بناری ترۆپکی چیای داڵانپەڕ و بۆزێ سینا.[١]

ھەلکەوتی مەرگەوەڕ و ورمێ

دیمەنی گەلی بێنار سەرنجراکێش و بێ ھاوتایە لە ڕووی گەشتیارییەوە، پڕە لە لێڕ و کانیاو و ھەوارگەی کوێستانی. لە ڕۆژگاری دوای شەڕی قەڵای دمدم، گەلیی بێنار پەناگەو ڕێڕەوی پەڕینەە بوو بۆ دیوی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی، لە ڕۆژگاری ململانێی درێژخایەنی عەجەم و رۆمدا ساڵانی نێوان ١٥١٤ تا ١٩٢٠ز. قەڵای بێنار کە لە زۆر لە ڕووداوەکانی ورمێ و مەرگەوڕ ئاماژەی بۆکراوە، لەلایەن میرانی برادۆست بنیادنراوە لە سەدەی نۆزدەھەم پێگەی ئەحمەد خانی بێناری بوو کە لە شەڕەفنامەدا ڕچەی میرەکانیان باسکراوە. لە ساڵی ١٨٥٦ز لە سەردەمی حوکمڕانی ناسرەدین شای قاجار ھێزێکی عەجەم بە سەرکردایەتی عەسگەرخانی ئەفشار ھێرش دەکەنە سەر مەرگەوەڕ[٢] و بانگھێشتی میر سوڵتان ئەحمەدی بێنار دەکەن بۆ کۆبوونەوە لە، میری برادۆست کە دەگاتە خێمەی عەسگەر خان تێدەگات خاپاندنەو دەست ھەڵدێنێ و عەسگەرخان دەکوژێ و دواتر خۆی بەھەمان شێوە باپیرەی خۆی خانی دمدم بە دەستی ئەفشارەکان شەھید دەکرێ.[٣] پاش کوشتنی سوڵتان ئەحمەد ناوچەی سۆما برادۆست ڕوو لە پشێوی دەکات و سکاڵای کوڕانی میری شەھیدکراو و بەگزادەکان دەگەیێنرێتە واڵی مووسڵ کە بەگوێرەی پەیماننامەکان کوردانی ورمێ لە ڕەعایای دەوڵەتی عوسمانی بوون. قەڵای بێنار لە سەردەمی مەزنایەتی نەوەکەی عەولابەگی بێناری ھەر مابوو دواتر لە سەردەمی رەزا شا بنیادی قەڵا بة تەواوی تەخت کرا. دوای ساڵی ١٨٨١ز ناوچەی مەرگەوەڕ و گەلیی بێنار کەوتە ژێر پەلاماری ڕەوەندی سیدان کە بەشێک بوون لە لەشکری شێخ عوبێدڵای نەھری و بەدوای لەوەڕگە دەگەڕان بۆ ئاژەڵەکانیان و بەکەڵک وەرگرتن لە کزبوونی دەسەڵاتی میراتی بێنار و پشتیوانی دەوڵەتی ئێران و سەیدەکان، توانیان بەشێکی گوندەکانی مەرگەوەڕ و پاوانی بێنار گۆنترۆڵ بکەن.[٤]

عەبدوڵا بەگی بێناری

سرووشتی گەلیی[دەستکاری]

ئە م ناوچە سە وز و جوانە، لەوەڕگەیەکی گەورەی مەڕوماڵاتە بۆ ڕەوەندان لە ھاویندا، ئاوی سازگار و ھەوای پاکە، پڕە لە گیاو دەوەنی دەگمەن و چە ندین جۆرە گیاندار و باڵندە و مێشەڵان، بوونی کانیاوی سارد، وای کردووە ببێتە پەناگەیەکی گونجاو بۆ گیاندارە کێوییەکان و باڵندەکان. ورچی قاوەیی یەکێکە لەو جۆرە دڕندە دەگمەنانەی لەم ناوچەیە، بە تایبەتی لە وەرزی بەھاردا دەبینرێن

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ گوندەواری مەرگەوەڕ * گوندەواری مەرگەوەڕ
  2. ^ fa:ملک منصور میرزا * ویکى فارسی: ملک منصور میرزا
  3. ^ * ماجراي قلعه بنار و شهادت عسگر خان افشار[١]
  4. ^ *برادوست [٢]