ئامەرا
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
ئامەرا
Amara Ömerli | |
|---|---|
گوند | |
| وڵات | |
| پارێزگا | ڕحا |
| گوند | ئامەرا |
| بەرزایی | ٦٠٣ مەتر (١٬٩٧٨ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٠) | |
| • سەرجەم | ٥٧٨ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (باکووری) |
ئامەرا (١٩٢٨: عمرلو / Eumérlu؛ ١٩٤٦: Ömerli؛ بە تورکی: Ömerli) گوندێکی ناوچەی خەلفەتیە لە پارێزگای ڕحا (ئورفا)، لەم گوندە سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دایک بووە. دانیشتوانی ئەم گوندە ھەمووی کوردن و بە کوردی دەدوێن، لە گوندەکەدا خوێندنگەیەکی سەرەتای بچوک ھەیە، بۆخوێندنی ناوەندی و ئامادەی دەبێت ڕووبکەنە گوندەکانی چواردەور.
دروست بوونی ئەم گوندە دەگەڕێتەوە بۆ پێش بولیسیانس.
زۆرینەی ساڵ، لە ٤ ئایاردا بە ھەزاران کورد ڕودەکەنە ئەم گوندە بەمەبەستی یادی لەدایک بوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان. لە ٤ ئازاری ٢٠٠٩ دا ١٥٠٠٠ کورد بەرەو ئامارا کەوتنە ڕێ، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتی تورکیاوە ڕێ لە ڕێپێوانەکە گیراو بەوھۆیەوە گرژی ڕویداو دوو پیاو ژیانیان لەدەست دا.[١]
دانیشتووان
[دەستکاری]| ساڵ | دانیشتووان[٢] |
|---|---|
| ٢٠١٠ | ٥٧٨ |
| ٢٠٠٠ | ٥١١ |
| ١٩٩٠ | ٦٢٠ |
| ١٩٨٥ | ٦٥٥ |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ http://kurdish-info.net/News-sid-Soldierund-8217-s-intervention-on-Amara-Marchers-numbers-injured-12885.html%5B%5D%5B%5D
- ↑ «Yerelnet, Ömerli». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.