ئەشکەوتی ھەلامەتا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەشکەوتی ھەلامەتا
نەخشەکانی ماڵتای لە ئەشکەوتی ھەلامەتا
شوێننزیک دھۆک، ھەرێمی کوردستان
مێژوو
دامەزراوە٧٠٤پ.ز ‒ ٦٨١پ.ز
کەلتوورەکانئاشوورییەکان، کوردەکان

ئەشکەوتی ھەلامەتا (Eşkewtî Helameta) ئەشکەوتێکی شوێنەوارییە لە نزیک شاری دھۆک لە ھەرێمی کوردستان. ئەشکەوتەکە چەند نەخشاندنێکی ئاشوورییەکانی تێدایە کە بە نەخشی ماڵتای ناسراون.[١][٢]

ئەشکەوتەکە حەوت کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژاوای شاری دھۆکەوە دوورە و لە سەرووی گوندی گەڤەرکێیە. شوێنەکە لە چوار نەخشی ئاشووریی نوێ پێکھاتووە کە لە سەرووی گوندی ماڵتای ھەڵکۆڵدراون.[٣] درێژی نەخشەکان نزیکەی شەش مەترە و بەرزییان دوو مەترە. نەخشەکان بۆ یەکەمجار لە گەڕانێکی گەڕیدەی بەریتانی، گێرترود بێڵەوە لە ساڵی ١٩٠٩ دۆزراونەتەوە.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://www.basnews.com/so/babat/670666
  2. ^ https://www.aa.com.tr/ks/عێراق/شوێنەواری-ئەشکەوتی-هەلامەتا-بەمەبەستی-کردنەوەی-بە-رووی-گەشتیاراندا-نۆژه-ن-ده-كرێتەوە/2903014
  3. ^ "Latest travel itineraries for Halamata cave in January (updated in 2024), Halamata cave reviews, Halamata cave address and opening hours, popular attractions, hotels, and restaurants near Halamata cave". TRIP.COM (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-17.
  4. ^ "CHI – Incident Report Feature -The Malthai Reliefs - American Society of Overseas Research (ASOR)" (بە ئینگلیزی). 2019-09-12. Retrieved 2024-01-17.