بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پەیوەندییەکانی کۆماری چیک ‒ ھەرێمی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەرێمی کوردستان‒کۆماری چیک
Map indicating locations of Czech Republic and Kurdistan Region

کۆماری چیک

ھەرێمی کوردستان

پەیوەندییەکانی کۆماری چیک و ھەرێمی کوردستان پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان کۆماری چیک و ھەرێمی کوردستانە.[١] کۆماری چیک لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە نوێنەرایەتی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە لە ڕێگەی کونسوڵخانەی گشتی لە ھەولێر، بەڵام ھەرێمی کوردستان ھیچ نوێنەرایەتییەکی لە کۆماری چیکدا نییە. پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو لایەنە بە گفتوگۆی ئاست بەرز و ھاوکاری شەڕی دژی داعش تایبەتمەندە. مەسعوود بارزانی، سەرۆکی ھەرێم لە ساڵی ٢٠١٥ سەردانی کۆماری چیکی کرد و چاوی بە میلۆش زێمان، سەرۆککۆمار و بەرپرسانی باڵای دیکەی حکوومەتی چیک کەوت. لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٥، میلۆش زێمان، سەرۆکی چیک ڕای گەیاند: «بەم نزیکانە ھەرێمی کوردستان سەربەخۆ دەبێت».[٢][٣]

مێژوو

[دەستکاری]

پەیوەندییەکانی چێکۆسلۆڤاکیا لەگەڵ ڕاپەڕینی کوردەکان (١٩٥٨–١٩٦٨)

[دەستکاری]

پراگ لە ١٦ی تەممووزی ١٩٥٨ دانی بە حکوومەتەکەی عەبدولکەریم قاسمدا نا، ھەروەھا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕاپەڕیوانی کورد و کۆمۆنیستە عێراقییەکان پاراست. لە ساڵی ١٩٥٩ و چەند ھەفتەیەک دوای کردنەوەی باڵیۆزخانەی چێکۆسلۆڤاکیا لە بەغدا، سکرتێری باڵیۆزی چیک لەگەڵ مستەفا بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا کۆبووەوە.[٤] لە ساڵی ١٩٦٠ عێراق و چێکۆسلۆڤاکیا پرۆتۆکۆلێکیان لەسەر ھاوکاری زانستی و تەکنیکی واژوو کرد و خوێندکارانی عێراقی کە زۆرینەیان کورد بوون[٥] بۆ خوێندن گەشتیان کرد بۆ چێکۆسلۆڤاکیا.[٦][٧]

لە ساڵی ١٩٧٥ کاتێک پراگ دەستی کرد بە گەڕاندنەوەی خوێندکارە کوردەکان بۆ ڕژێمی بەعس، خوێندکاران بە سەرکردایەتی یەکتا ئۆزنۆگلو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو ڕێوشوێنانە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.[٨][٩]

کۆماری چیک (٢٠٠٣–٢٠١٣)

[دەستکاری]

دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان چێکۆسلۆڤاکیا و عێراق بەھۆی شەڕی ئێران و عێراق،[١٠] و بەشداری کۆماری چیک لە سزاکانی سەر عێراق لە ساڵی ١٩٩٠ تا ٢٠٠٣،[١١] کۆماری چیک بە پلەی یەکەم سەرنجی لەسەر ئاوەدانکردنەوەی عێراق بوو، بەڵام لە ٢٠٠٦ نووسینگەی پەیوەندی لە ھەولێر کرایەوە و لەم ماوەیەدا بە بەشداری کەسایەتییە چیکییەکانی نووسینگە، پێشانگای ڕۆشنبیری لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچووە.[١٢][١٣]

پتەوکردنی پەیوەندییەکان و ھاوکاری سەربازی (لە ٢٠١٤ەوە)

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٥ ژوورێکی بازرگانی چیک‒کوردی بە ئامانجی پێشخستنی گەشەپێدان و گەشەکردن لە نێوان کۆمپانیاکانی چیک لە ھەرێمی کوردستان و بە پێچەوانەشەوە، دامەزرا.[١٤][١٥] لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٧ حکوومەتی چیک ڕای گەیاند کە وەبەرھێنان لە کەرتی کشتوکاڵی کوردیدا دەکەن.[١٦]

کۆماری چیک لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ھاوکاری ھێزە سەربازییەکانی کوردییەکانی کردوە، کاتێک داعش ھاتە ناو عێراق و مووسڵی گرت. لە مانگی ئابی ٢٠١٤ کۆماری چیک ٥٠٠ تۆن تەقەمەنی و کڵاشینکۆف و دۆشکە و ٥٠٠ نارنجۆکی دەستی بۆ ھەرێمی کوردستان ناردووە، بارە ھاوکارییەکان زیاتر لە چەک پێکھاتبوو کە چیتر لەلایەن سوپای چیکەوە بەکار نەدەھێنرا.[١٧][١٨] لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٤ حکوومەتی چیک ڕای گەیاند کە پێنج ھەزار مووشەکی دژە تانک لە ڕێگادان بەرەو کوردستان بۆ شەڕی دژی داعش.[١٩][٢٠]

ھەروەھا ئەفسەرانی کۆماری چیک مەشقییان بە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کردووە لە ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی مین و ڕاھێنانی پزیشکانی کورد لە پاریس، و ھەندێک پڕۆژەی بیناسازی تریش لە ناوچەکە.[٢١][٢٢][٢٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ While Kurdistan Region refers to the autonomous Kurdish region in Northern Iraq, Iraqi Kurdistan is a geographical term referring to the Kurdish area of Iraq.
  2. ^ «Czech president praises Kurds, talks independence». www-rudaw-net.cdn.ampproject.org. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ Staff، Editorial (٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥). «Czech President says emergence of independent Kurdistan just a matter of time». Kurd Net - Ekurd.net Daily News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ Sieber، Petr Zídek, Karel (2009). Československo a Blízký východ v letech 1948-1989 (بە Czech). Praha: Ústav mezinárodních vztahů. لاپەڕە ٩٣. ژپنک ٩٧٨٨٠٨٦٥٠٦٧٦٠.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  5. ^ Michael Murad & Miroslav Slaveš (2015). «Kurdská komunita v České Republice». Český lid (بە Czech). ١٠٢ (1). Institute of Ethnology, Czech Academy of Sciences: ٢١.{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  6. ^ Mária Holubová & Mária Rošteková (2014). «Slovakia and Arab countries: Yesterday and Today». Politické vedy (2): ٢٨–٥٢. لە ٥ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  7. ^ «The Kurdish Community in the Czech Republic and Its Transnational Practices». لاپەڕە ٣٠٠. لە ٥ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  8. ^ «Islamic Trojan Horse in Czech Republic I». Yekta Uzunoglu (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  9. ^ «Kdo je kdo: MUDr. Yekta Uzunoglu» (بە Czech). BezPolitickéKorektnosti. لە ٦ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  10. ^ The Encyclopedia of the Arab-Israeli Conflict. 2008. لاپەڕە ٢٨١.
  11. ^ Rick Fawn (2005). The Czech Republic: A Nation of Velvet (چاپی 3). Amsterdam: Taylor & Francis. لاپەڕە ١٣٥.
  12. ^ «Czech Republic opens commercial liaison office in Erbil». ٢ی ئایاری ٢٠٠٦. لە ٧ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  13. ^ Report on the foreign policy of the Czech Republic between January 2007 and December 2007. Prague: Ministry of Foreign Affairs of the Czech Republic. 2008. لاپەڕە ٢٣٦. ژپنک ٩٧٨-٨٠-٨٦٣٤٥-٦٨-٠.
  14. ^ «Založení Česko-kurdské obchodní komory a zahájení spolupráce s Kurdskou regionální vládou Irácké republiky» (بە Czech). CREA. April 2015. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  15. ^ «The Czech-Kurdish Chamber of Commerce». لە ٥ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  16. ^ «Czech Republic to invest in Kurdistan's agriculture, build tractor factory». Kurdistan24. ٢٩ی ئازاری ٢٠١٧. لە ٥ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  17. ^ «Česká vláda dodá 500 tun munice Kurdům bojujícím proti islamistům». idnes.cz. ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣. لە ٥ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  18. ^ Abdelhak Mamoun. «URGENT: Kurdish Peshmerga to receive 1st shipment of AK-47 ammunition from Czech Republic next week». Iraqi News. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  19. ^ «Czech missiles en route to Erbil as Kurds celebrate fresh war victories». Rudaw. ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤. لە ٥ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  20. ^ «Barzani received Czech Deputy Defense Minister». Kurdistan24. ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦. لە ٥ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  21. ^ «Czech Republic supports the Kurdistan Region». Kurdistan Regional Government. ٥ی نیسانی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  22. ^ «Czech Republic Constructs Refugee Camp in Sulaymaniyah». BasNews. ١٤ی نیسانی ٢٠١٦. لە ٥ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  23. ^ «Czech to Train Peshmerga on Mine-Clearance Operations». BasNews. ٢٩ی ئابی ٢٠١٦. لە ٥ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.