دەشقۆتان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەشقۆتان
ܫܪܦ̮ܝܐ - Sharafiya - شرفیة
دیمەنی گوندی دەشقۆتان
Map
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگانەینەوا
قەزاتلکێف
ناحیەئەلقۆش
بەرزایی
٤٠٧ مەتر (١٬٣٣٥ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١١٢
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(کرمانجیعەرەبی و سوریانی
 • ئایینمەسیحی
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤


دەشقۆتان (بە عەرەبی: دشقوتان،بە سوریانی: ܕܫܩܘܬܢ[١]) گوندێکە لە قەزای تلکێف لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراق.[٢] دەشقۆتان دەکەوێتە ڕۆژاوای باشووری کوردستان.[٣][٤] ھەروەھا دەکەوێتە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق و دەشتی نەینەوا. ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ساڵی ٢٠٢٠ بە ١١٢ کەس مەزەندە کراوە، لە ئاشوورییەکانن.[٥]

دەکەوێتە ٢٥کم لە رۆژھەڵاتی شارەدێی ئەلقۆش و ٥٠کم لە باکووری شاری مووسڵ. دەشقۆتان خاوەنی نزیکەی ٥کم زەوی کشتوکاڵی باشە، گوندەکە دەکەوێتە سەر گردێک و دەورە دراوە بە چەندین چۆڵەوانی، ھەروەھا ڕووبارێکی بچووکی ھەیە کە بە درێژایی لای ڕۆژئاوای گوندەکە دەڕوات.

مێژوو[دەستکاری]

کۆمەڵەی یارمەتی ئاشووری لە ساڵی ٢٠١٢ پەمپێکی ئاوی بۆ گوندەکە دابین کرد.[٦] لیژنەی باڵای کاروباری مەسیحییەکان تا ساڵی ٢٠١٣، ٣٣ خانوو و کڵێسایەکی لە دەشقۆتان دروستکردبوو.[٧] دانیشتوانی گوندەکە لە مانگی ئابی ٢٠١٤ ناچار بوون لە ھێرشی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ھەڵبێن.[٨] لە ساڵی ٢٠١٥دا ١٥ بنەماڵەی مەسیحی ئاوارە نیشتەجێی دەشقۆتان بوون.[٩] لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا لەلایەن ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتییەوە مۆلیدەیەکی کارەبا بۆ گوندەکە دابینکرا. تا مانگی ئازاری ٢٠٢١ گوندەکە ١١٢ ئاشوری لە ٢٥ بنەماڵەدا نیشتەجێیە.[١٠]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]