ھەکار فندی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هەکار عەبدولکەریم فندی

لەدایکبوون١٩ February ١٩٨٢
پیشەرۆژنامەوان، نووسەر، مافپەروەر
حیزبی سیاسیدێموکرات
ئایینئیسلام
وێبگەhttp://www.findi.info/


ھەکار فندی نووسە‌ر و روژنامە‌وانە‌کی کوردە‌

ژیاننامە[دەستکاری]

  • لە‌ سالی ١٩٨٢ لە‌ شاری دھۆک لە‌ دایک بووە‌
  • خویندنی خوی لە‌وێ کوتایی ھێناوە، دەرچوی کۆلژی یاسا وڕامیاری / بە‌شی یاسای، ماستەر لە یاسا و راگەهاندن لە وەلاتی هندستان هێناوە.
  • پەیامنێر ونوسە‌ر بوە‌ لە‌ کۆڤاری دجلە کە‌ یە‌کە‌م کوڤاری بووە‌ بە‌ تیپی کوردی لاتینی لە‌ ھەرێمی کوردستان بلاودە‌بیتە‌وە‌. پەیامنێری کۆڤاری کاروان (ھەولێر) بو لە‌ دھۆک کە‌ لە‌ لایە‌ن وەزارەتی ڕۆشنبیری حوکمەتی ھەرێمی کوردستان دە‌ردە‌چوو. پەیامنێری کۆڤاری ئاسۆیی فولکلۆر (ھەولێر) بو لە‌ دھۆک کە‌ لە‌ لایە‌ن وەزارەتی ڕۆشنبیری حوکمەتی ھەرێمی کوردستان دە‌ردە‌چوو. لە کاتی خویندکار لە زانکۆ سەرنوسە‌ری کۆڤاری (یاسا) بو، کە‌ کۆڤارێکی یاسایی، ڕەوشەنبیری ، گشتی بو لە‌ لایە‌ن کۆلیژی یاسا وڕامیاری – زانکوی دھۆک دە‌ردە‌چوو.

لە بواری رۆژنامەوانی ئەلکترونی پەیامنێری ڕۆژنامە‌ی (ئیلاف) ی ئەلکترۆنی بولە‌ کوردستان. هەر وەها لە‌ شەری رزگارکردنی عیراق، پەیامنێری مالپەری (ئیراق فور ئۆل) بو.

  • لە بواری نەخشەکێشان و دیزاین بە‌رێوە‌بە‌ری ھونەری ڕۆژنامە‌ی (الاھالی) بو کە‌ بە‌ زمانی عە‌رە‌بی دە‌ردە‌چیت لە‌ عیراق. هەر وەها نە‌خشە‌سازی کۆڤاری دجلە بوە.
  • بەرھەمە‌کانی خۆی لە‌ زۆر کۆڤار وڕۆژنامە‌کان بلاوکردویە‌تی، لە‌ وانە‌ (دجلە ، نڤیس، ھەنگ، کاروان، ئاسۆیی فولکلۆر، سینەما وشانۆ، زاگرۆس، ھەرێم، ھونەر، یاسا، ئافاق سپیرێز، الاھالی ، ئەڤرۆ، پەیمانا ئەدەب وھونەر ، ئەدەب وھونەر – ئەڤرۆ – ، جاڤدێر ، ئاوێنە).
  • ھە‌ر وە‌ھا گۆتار و دە‌نگوباس و راپۆرت و بە‌رھە‌مانی لە‌ زۆر سایتە‌کانی کوردی بلاوبونە‌وە‌، لە‌وانە‌ ( پەنا کورد ، ئاڤەستا ، ئامودە ، مەھنامە ، ئورمیە ، عیراق فور ئۆل، پدک-خۆیبون ، ڕزگاری ئۆنلاین ، ئێڤارباش، ڕۆژنامە ، کدپ نفۆ ، پەیامنێر ،و زۆری تر).[١]
  • زمانی کوردی و عەرەبی و ئنگلیزی ئەزانیت.

ئەندامەتی[دەستکاری]

  • ئەندامی پەنی کوردی یە‌
  • ئەندامی یەکێتی ڕۆژنامەوانانی جیھانی یە
  • ئەندامێ سەندیکا ڕۆژنامەنڤیسێن کوردستانە
  • ئەندامێ سەندیکای پارێزەرانی کوردستانە‌
  • ئەندامێ یەکێتی مافپەروەرانی کوردستانە‌ [٢]

بەرھەمە‌ چاپکراوە‌کانی[دەستکاری]

  • الفدرالیة مفھوما و تطبیقاَ / فدرالی. . . تێگەھ وبجیکرن. ٢٠٠٩ - دانان ( بە‌ زمانی عە‌رە‌بی یە‌)
  • یاسایێن گرێدای رۆژنامە‌ڤانیێ ل ھە‌رێما کوردستانێ - عیراق ، ٢٠١٠ - بە‌رھە‌ڤکرن و وە‌رگێران ( بە‌ زمانی کوردی و عە‌رە‌بی یە‌)
  • دلیل اصلاحیةالکبار فی دھوک / رێبە‌ری چاکسازیا مە‌زنا ل دھۆکێ ، ٢٠١١ - بە‌رھە‌ڤکرن ( بە‌ زمانی عە‌رە‌بی یە‌)
  • یاسایێن رۆژنامە‌/ڤانیێ ل ھە‌رێما کوردستانێ ، ٢٠١١ - بە‌رھە‌ڤکرن و وە‌رگێران ( بە‌ زمانی کوردی و عە‌رە‌بی یە‌)
  • رێبە‌رێ دە‌زگە‌ھێن راگە‌ھاندنێ ل پارێزگە‌ھا دھۆکێ ، ٢٠١٢ - بە‌رھە‌ڤکرن (بە‌ زمانی کوردی یە‌)
  • تیکە‌ھە‌کێ یاسایی بۆ رۆژنامە‌ڤانیێ، ، ٢٠١٢ - دانان (بە‌ زمانی کوردی یە‌
  • رێبە‌رێ دە‌زگە‌ھێن راگە‌ھاندنێ ل پارێزگە‌ھا دھۆکێ ، ٢٠١٣ - چاپا دووێ - بە‌رھە‌ڤکرن (بە‌ زمانی کوردی یە‌)
  • دلیل المؤسسات الاعلامیة فی محافظة دھوک/٢٠١٣ ، ٢٠١٣ - بە‌رھە‌ڤکرن (بە‌ زمانی عە‌رە‌بی یە‌)[٣]

لینکی دەرەوە[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ ژیاننامەی هەکار فندی ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., مالپەری فندی
  2. ^ ژیاننامەی هەکار فندی ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., مالپەری پەنا کورد
  3. ^ ژیاننامەی هەکار فندی ٢٢ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., مالپەری پەیمانگەی گەل و سیاسەت