ناحیەی زەڕایەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی زەڕایەن
ناحیەی وارماوا
بە عەرەبی: ناحیة زراین
بە ئینگلیزی: Zarayan Sub-District
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی زەڕایەن
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی زەڕایەن
Map
ناحیەی زەڕایەن
پۆتانەکان: 35°18′42″N 45°39′32″E / 35.31178°N 45.65883°E / 35.31178; 45.65883پۆتانەکان: 35°18′42″N 45°39′32″E / 35.31178°N 45.65883°E / 35.31178; 45.65883
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای شارەزوور
مەڵبەندزەڕایەن
ژمارەی گوندەکان٤٨
بوون بە ناحیە١٩٢٥
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرئاوارە حەمە شەریف
ڕووبەر
 • ناحیە١٨٠١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٩٥ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٥٦٧ مەتر (١٬٨٦٠ پێ)
بەرزترین بەرزایی
١٣٥٥ مەتر (٤٬٤٤٦ پێ)
نزمترین بەرزایی
٤٧٣ مەتر (١٬٥٥٢ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٢٦٩٤٠
 • شاری
١٧٦٠٤
 • لادێیی
٩٣٣٦
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی زەڕایەن ناحیەیەکە لە قەزای شارەزوور لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی زەڕایەنە.[٢][٣]

ناو[دەستکاری]

ناوی ناحیەکە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی زەڕایەنە، زەڕایەن واتای (خاکی بە پیت و فەڕ).

جوگرافیا[دەستکاری]

  • ناحیەی زەڕایەن ھاوسنوورە لەگەڵ؛ لە باکوورەوە ناحیەی سەید سادق و ناحیەی تانجەرۆ ، لە باشوورەوە ناحیەی باوەخۆشێن و ناحیەی دەربەندیخان ، لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی سیروان ، لە ڕۆژاواوە ناحیەی ناوەندی قەزای قەرەداغ. [٤]
  • بەپێی بازنەکانی پانی دەکەوێتە نێوان (٣٥٬١٥–٣٥٬١٨)ی باکوور ھێڵەکانی درێژی (٤٥٬٣٩–٤٥٬٤٤)ی خۆرھەڵات.
  • سەبارەت تۆبۆگرافیای ناحیەی زەڕایەن درێژییەکەی لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوا(٤٥)کم پانییەکەی(١٥–٢٠)کم وەبەرزییەکەی لەنێوان (٤٥٠–٦٠٠)م وەشاخەکانی ھەورامان و چوارتاو باڵامبۆدەوریان داوە لەباکوری ڕۆژاواوە دەبەسترێتەوە بەدەشتی سلێمانی، ئەم دەشتە بە بەپیترین دەشت دادەنرێت لەھەرێمی کوردستاندا بەھۆی نیشتوی ڕووبارەکانەوە کە لەشاخەکاندا دێتە سەرئەم دەشتە ڕووباری تانجەرۆ و ئاوی زەڵم و چەقان و ڕووباری تابین لەبەشی ڕۆژاوایەوە دەڕژێتە ناوی.

مێژوو[دەستکاری]

سەردەمی عوسمانی[دەستکاری]

لە سەردەمی عوسمانیدا ناوی ئەم ناوچەیەی کە لە ئێستادا قەزای شارەزوورە، بە وارماوا ناودەبرا.

  • لە نێوان ساڵانی(١٨٥١–١٨٦٩)دا؛ سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە، ناوی ھەر قەزایەک فرە ناوەند بووە و لەم سەردەمەدا ناحیە نەبووە لە سیتەمی کارگێڕیدا، بۆیە وارماوا لە تەک ئەم ناوانەدا ھاتووە؛ قەزای (گوڵعەنبەر و ھەڵەبجە و وارماوا).
  • لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩–١٨٧٢)دا؛ قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا. ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی قەزاکان، بەشێکی زۆری قەزاکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا. گوڵعەنبەر لە جیاتی (گوڵعەنبەر، ھەڵەبجە و وارماوا). ئیتر لەم ڕێکەوتە بەدواوە ناوی وارماوا وندەبێت.

سەردەمی پاشایەتی[دەستکاری]

نەخشەی لیوای سلێمانی لە ١٨٦٩–١٨٧٢
نەخشەی لیوای سلێمانی لە ١٨٦٩–١٨٧٢
نەخشەی کارگێڕیی لیوای سلێمانی لە ١٩٣٦
نەخشەی کارگێڕیی لیوای سلێمانی لە ١٩٣٦
نەخشەی کەرتەکانی قەزای دەربەندیخان لە ۱۹۷۱، کە ناحیەی زەڕایەن بەشێک بوو لە قەزای دەربەندیخان
نەخشەی کەرتەکانی قەزای دەربەندیخان لە ۱۹۷۱، کە ناحیەی زەڕایەن بەشێک بوو لە قەزای دەربەندیخان
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی زەڕایەن لە ١٩٧٩
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی زەڕایەن لە ١٩٧٩
  • لە نێوان ساڵانی(١٩١٨–١٩٣٦)دا؛ لەم ڕێکەوتەوە ناوی وارماوا دەردەکەوێتەوە کە ئەویش بە ناوی (ناحیەی وارماوا)یە و گوندی قلیجە ناوەندی بووە، کە ناحیەیەکە سەر بە قەزای ھەڵەبجە بووە.
  • لە نێوان ساڵان(١٩٤٧–١٩٥٨)دا؛ ناوەندی ناحیەی وارماوا گواسترایەوە بۆ دەربەندیخان و ھەر سەر بە قەزای ھەڵەبجە مایەوە.

سەردەمی کۆماری[دەستکاری]

  1. ھێنانەکایەی (قەزای الاخوة) ناوەندەکەی لە موجەمەعی (الاخوة - برایەتی - باریکە) بوو و ناحیەی تانجەرۆی لەسەر بوو.
  2. ھەڵوەشاندنەوەی قەزای ھەڵەبجە و ھێنانەکایەی ناحیەی ھەڵەبجە ناوەندەکەشی ھەڵەبجەی تازە بوو بەسترایەوە بە (قەزای الاخوة)، بەپێی فەرمانی کۆماری ژمارە(١٠٤٧) لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨دا.
  3. گۆڕینی ناوی شارۆچکەی ھەڵەبجەی تازە بۆ (صدامیة حلبجة).
  4. (أ) گۆڕینی ناوی (قەزای الاخوة) بۆ (قەزای صدامیة حلبجة) و گواستنەوەی ناوەندەکەی بۆ شارۆچکەی صدامیة حلبجة(ھەڵەبجەی تازە). (ب) گۆڕینی ناوی ناحیەی تانجەرۆ بۆ (ناحیەی الاخوة) و ناوەندەکەشی لە موجەمەعی (الاخوة - برایەتی - باریکە) بوو. (ج) گۆڕینی ناوی ناحیەی زەڕایەن بۆ (ناحیەی شارەزوور) و دابڕانی لە قەزای دەربەندیخان و لکاندنی بە (قەزای صدامیة حلبجة) و، بەپێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٣١١) لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨٩دا.[٥]
  5. دابڕانی (ناحیەی الاخوة) لە (قەزای صدامیة حلبجة) و لکاندنی بە قەزای سلێمانییەوە.[٦]

دوای ڕاپەڕین[دەستکاری]

  • لەدوای ڕاپەڕینی بەھاری ١٩٩١ و بەبرِیاری پارێزگاری سلێمانی ئەوکات لە ساڵی ١٩٩٢دا ناوەکەی گۆردرا بە (پێشەوا) و دواتر بەھۆی فراوانبوونی ناوچەکەوە لەمانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٥ز بەفەرمانێکی ئەنجومەنی وەزیران-ئیدارەی سلێمانی کرا بە قەزا و ناویشی لێنرا (قەزای شارەزوور) و ھەڵەبجەی تازە کرا بە مەڵبەندی قەزاکە. یەک ناحیەی ھەیە کە ئەویش ناحیەی زەڕایەنە، سەرەتا ناوی ناحیەی وارماوا بوو.[٧]

زەڕایەن نیوز تاکە پەیجى فەرمى زمانحاڵى ناحیەى زەڕایەنە (https://www.facebook.com/zarayannews1978)

خوێندن[دەستکاری]

  • دوای دروستکردنی شارەدێی زەڕایەن لە ساڵی ١٩٧٨، یەکەم قوتابخانە کە دروست کرا قوتابخانەی ھەواران بوو. ئەم قوتابخانەیە بەفەرمی لە ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٨ دەوامی تێداکرا و ئەمانەش بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکە بوون:
  1. مەحموود خورشید سلێمان لە ساڵی ١٩٧٨–١٩٧٩
  2. سەلوی محەممەد عومەر لە ساڵی ١٩٧٩–١٩٨٣
  3. فائیق مەجید ئەحمەد لە ساڵی ١٩٨٣–١٩٨٤
  4. ئەکرەم ساڵح فەتوڵڵا لە ساڵی ١٩٨٤–١٩٨٦
  5. سالار محەممەد ئەحمەد لە ساڵی ١٩٨٦–١٩٨٩
  6. مەحموود ساحب نەجمەدین لە ساڵی ١٩٨٩–١٩٩١
  7. عەلی محەممەد حەمەد سعید لە ساڵی ١٩٩١–٢٠٢٠
  8. عەبدولڕەحمان ئەمین عەزیز لە لەڕۆژی ١–٧ ٢٠٢٠
  • مێژووی دامەزراندنی یەکەم خوێندنگای ناوەندی و ئامادەیی لە زەڕایەن. دوای دروستبوونی زەڕایەن لە ساڵی ١٩٧٨ ھەر لەسەرەتاوە قوتابخانەی سەرەتایی تێداکرایەوە، بەڵام ھیچ خوێندنگایەکی ناوەندی و ئامادەیی تێدا نەبوو تا لە ساڵی ١٩٨٢ بۆ یەکەمجار خوێندنگایەکی ناوەندی بەناوی (متوسط زراین للبنین) کرایەوە لەبینای قوتابخانەی کاروان ئێستا. لە ساڵی ١٩٨٦ خوێندنگای دواناوەندی بەناوی (ثانویة زراین للبنات) کرایەوە.
    • لە ساڵی ١٩٩١ دواناوەندی زەڕایەنی کوڕان کرایەوە،
    • دواتر لە ساڵی ٢٠٠٤ ناوەندی (کوردۆ) و لە ساڵی ٢٠٠٦ ناوەندی (نیشتیمان) لێ جیابووەتەوە.
    • لە ساڵی ٢٠٠٨ بوەتە ئامادەیی شەھید سەرچڵ کوڕان.
  • یەکەم بەڕێوەبەر ناوی (تاھر حەمەخان قادر) بووە لە ساڵی (١٩٨٢ تا ١٩٨٧) بەڕێوەبەر بووە.
  • ناوی بەڕێوەبەرەکان:
  1. تاھر حەمەخان قادر (١٩٨٢ تا ١٩٨٧)
  2. مھاباد فەرەج محەممەد (١٩٨٧ تا ١٩٩٠)
  3. عومەر ئەحمەد مەحموود (١٩٩٠ تا ١٩٩٢)
  4. عزەت عارف ئەحمەد (١٩٩٢ تا ١٩٩٥)
  5. ئیبراھیم ڕەشید فەرەج (١٩٩٥ تا ١٩٩٦)
  6. ئازاد عەبدوڵا سەعید (١٩٩٦ تا ١٩٩٧)
  7. مەحموود ئەحمەد کاکە (١٩٩٧ تا ٢٠٠٢)
  8. ئەحمەد حەمەکەریم ڕەحیم (٢٠٠٢ تا ٢٠٠٥)
  9. ئیبراھیم محەممەد عەزیز (٢٠٠٥ بەکاتی)
  10. مەحموود حەمەئەمین (٢٠٠٥ – چەند مانگی)
  11. لقمان محەممەد قادر (٢٠٠٦ تا ٢٠٠٩)
  12. سەباح فەتاح ئەحمەد (٢٠٠٩ تا ٢٠١١)
  13. لقمان محەممەد قادر (٢٠١١ - ۲۰۲۰)
  14. ئیسماعیل ئەحمەد عەبدوڵا ( ۲۰۲۰ تائێستا)

مزگەوت[دەستکاری]

مزگەوتی کانی ئاسکان یەکەم مزگەوتی ناوچەکەیە لە ڕووی مێژوویی ناوچەکەوە و ساڵی ١٩٧٩ بنیاتنراوە بە ھەوڵ و ماندووبوونی (مامۆستا مەلا محەممەدی تاوگۆزی) و چەند کەسێکی دڵسۆزەوە بەقەبارەی ١٥×١٠ دواتر لە ساڵی ١٩٨٦ دا بەشیکی دیکەی بۆ زیادکراوە لەلایەن (حاجی حەسەن باجەڵان)ەوە. دواتر لە ساڵی ٢٠١٤دا لەلایەن خێرخوازانەوە بەسەرپەرشتی (محەممەد سۆفی محمود گڵێجاڵ)ییەوە سەرلەنوێ بنیاتنراوەتەوە. یەکەم پیشنویژ و وتاربێژی (مەلا فایەق قەڵپ)ی بووە. دواتر بۆ ماوەی نزیکەی پینج مانگ مامۆستا (مەلا محەممەدی سەرشاتە) وتاربیژ بووە. دوای ئەویش بۆ چەند مانگیک (مامۆستا مەلا سەعیدی گڵێجاڵ) وتاربێژ بووە. پاشان دووبارە (مامۆستا مەلا فایەق) گەڕاوەتەوە بۆ ھەمان مزگەوت و وەک وتاربێژ کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٩٣یشەوە (مامۆستا مەلا مەحموودی تاوگۆزی) وەک پیشنویژ و وتاربێژ دەستبەکاربووە تاکۆتایی ساڵی ٢٠١٥ و لەوکاتە بەدواشەوە (مامۆستا مەلا محەممەدی) کوڕی ئەو ئەرکەی گرتوەتە ئەستۆ و لە وتاربیژی بەردەوامە. ھەروەھا ئەم مامۆستایانە ھەریەکەو بۆ ماوەیەک وەک ئیمام لەوی کاریان کردووە:

  • م. مەلا ڕزگار
  • م. مەلا فەرھاد
  • م. مەلا قادر
  • م. شێخ حسێن شەمیرانی

فەرمانگەکان[دەستکاری]

  1. بنکەی پۆلیسی دارستانی زەڕایەن
  2. بنکەی پۆلیسی زەڕایەن
  3. بنکەی پۆلیسی ھاتوچۆی زەڕایەن
  4. بەڕێوەبەرێتیی ناحیەی زەڕایەن
  5. سەرۆکایەتیی شارەوانیی زەڕایەن
  6. فەرمانگەی ئاوی زەڕایەن
  7. فەرمانگەی داراییی زەڕایەن
  8. فەرمانگەی ڕۆشنبیری و ھونەریی زەڕایەن
  9. فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیی زەڕایەن
  10. فەرمانگەی کارەبای زەڕایەن
  11. کتێبخانەی زەڕایەن
  12. مەڵبەندی تەندروستی شەھید دکتۆر چیا
  13. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق/ ناوەندی زەڕایەن
  14. بنکەی ئاگرکوژێنەوەی زەڕایەن

مزگەوتەکانی زەڕایەن[دەستکاری]

  • مزگەوتی گەورە
  • مزگەوتی کانی ئاسکان
  • مزگەوتی مەولەوی
  • مزگەوتی شێخ ساحێب
  • مزگەوتی سەلاحەدین
  • مزگەوتی پیر خدری شاھۆ
  • مزگەوتی دەروازە
  • مزگەوتی مەحوی
  • مزگەوتی تەقوا

قوتابخانە و خوێندنگاکانی زەڕایەن[دەستکاری]

  • قوتابخانەی ھەوارانی بنەڕەتی
  • قوتابخانەی کاروانی بنەڕەتی
  • قوتابخانەی دانای بنەڕەتی
  • قوتابخانەی کانی میل بنەڕەتی
  • قوتابخانەی کوردۆی بنەڕەتی کوڕان (٧–٩)
  • قوتابخانەی شەھید مامۆستا ستاری بنەڕەتی کچان (٧–٩)
  • ئامادەییی نیشتیمانی کچان
  • ئامادەییی شەھید سەرچڵی کوڕان

کارگێڕی[دەستکاری]

ناحیەی زەڕایەن دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی بە دووری ٣٦ کیلۆمەتر. لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای قەزای سەید سادق چەمی تانجەرۆ لە یەکتریان جیادەکاتەوە. لە بەنداوی دەربەندیخان تادەگاتە گوندی قەرەگۆل لەوێدا ناحیەی تانجەرۆ ھاوسنورە لە گەڵیدا، لە خۆراواوە سنوورەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ گوندەکانی بناری قەرەداخ لە گوندی ئاوەکەڵەوە بەبنارەکەدا تێدەپەڕی تاگوندی چەم و ژاڵە لەوێشەوە دەپەڕێتەوە گوندی میرەدێ تا دەگاتە گوندەکانی کانی بەردینە و دەق.[٨]

گوندەگانی سنووری ناحیەی زەڕایەن، لە ٤٨ گوند پێکھاتووە:[٩]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI – Area Database – Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 20ی Novemberی 2015. Retrieved 22ی Novemberی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ http://krso.net/Default.aspx?page=article&id=836&l=3
  4. ^ https://www.openstreetmap.org/#map=11/35.2563/45.6921
  5. ^ https://uomustansiriyah.edu.iq/books/94357.html
  6. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  7. ^ ‎مەریوان فایەق. فەرھەنگی شارەزوور (تایبەت بەقەزای شارەزوور(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 23-1-2023.
  8. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.
  9. ^ ‎دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕییەکانی هەرێمی کوردستان(کوردی).