ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن
بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء بنجوین
بە ئینگلیزی: Central Penjwen County Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن لە قەزای پێنجوێن
(سەوز)
Map
ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن
پۆتانەکان: 35°37′14″N 45°56′57″E / 35.62054°N 45.94908°E / 35.62054; 45.94908پۆتانەکان: 35°37′14″N 45°56′57″E / 35.62054°N 45.94908°E / 35.62054; 45.94908
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای پێنجوێن
مەڵبەندپێنجوێن
ژمارەی گوندەکان٤٥
بوون بە ناحیە١٩٥٩
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرزانا ڕەحمان ڕەحیم
ڕووبەر
 • ناحیە٢٣٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩٢ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٢٧٥ مەتر (٤٬١٨٣ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٢٠٣٦ مەتر (٦٬٦٨٠ پێ)
نزمترین بەرزایی
١١٧١ مەتر (٣٬٨٤٢ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٣٢٥٣٨
 • چڕی١٣٦٫٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٥٤ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٢٧٨٨٤
 • لادێیی
٤٦٥٤
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن یەکێکە لە سێ ناحیەی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی پێنجوێنە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن لە ساڵی ٢٠١٩دا (٣٢٬٥٣٨)کەسە.[٣]

لەگەڵ دروستبوونی قەزای پێنجوێن لە ساڵی ١٩٥٩دا، بە پێی یەکە کارگێڕییەکان ناوەندی قەزا دەبێتە ناحیەی ناوەند و ناوی قەزاکە ھەڵدەگرێت و لێرەدا ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن دێتە کایەوە.

ناو[دەستکاری]

ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوی قەزاکەوە وەرگیراوە کە ئەویش لە ناوەندەکەیەوە وەری گرتووە کە شارۆچکەی پێنجوێنە. چەند بۆ چوونێک ھەیە لە سەر ناوی پێنجوێن وەک ئەمانەی خوارەوە:

  • محەممەد ئەمین زەکی بەگ وای لێکداوەتەوە کە پێنجوێن لە کاتی خۆرھەڵاتن تا ئاوابوونی، پێنج وێنەی تیا بەدی دەکرێت. حوسێن حوزنی موکریانی ھەمان بۆچونی ھەیە لەسەر ناوی پێنجوێن.
  • مەلا عەبدولکەریم مودەریس دەڵیت کە پێنجوێن لەبنچینەدا پێنج گوند بووە کە ئاسەوار و شوێنەواری ھەر پێنج گوندەکە ماون و چەند کەسایەتیەکی بەتەمەنی پێنجوێن دڵنیان لەوەی کەئەم بۆچونە زیاتر لەڕاستیەوە نزیکە و ئاماژە بەوە دەکەن کە تا ئێستاش ئاسەواری ئەو گوندانە یان ناوچانە ماوەتەوە.[٤]
  • بۆچونێکیش ھەیە کە گوایە پێنجوێن، چەند کەسێک ئاوەدانیان کردۆتەوە کە لە شاری پێنجەنی ئەفغانستانەوە ھاتوونەتە ناوچەکە و ھەر بەناوی شارەکەی خۆیانەوە لە ئەفغانستان ناویییان ناوە.
  • بۆچونێکیکە پێی وایە کە ناوی پێنجوێن لە پێنج جووەوە ھاتووە واتە پێنج جوو ئاوەدانیان کردۆتەوە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ساڵانی سەدەی ڕابردوودا ژمارەیەک ماڵی جوو لەم شارەدا ھەبوون و وەک ھەر ماڵێکی تری موسڵمان ژیانی ئاسایی خۆیان بەسەر بردووە و ھەندێکیشیان پێکەوە لەگەڵ موسڵمانەکاندا کار و کاسپییان کردووە.
  • بۆچونێکی تر ھەیە لەسەر ناو نانی پێنجوێن، کە پێدەچێت ئەمەیان زیاتر لە ڕاستیەوە نزیک بێت، ئەویش ئەوەیە کاتێک ئەسکەندەری مەقدوونی پاش سەرکەوتنی لە شەڕی گۆگەمیلا لە ساڵی ٣٣١ی پێش زایین لە نزیکی ھەولێر لە بەرامبەر سوپای دارای سێیەمی ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی مەفرەزەیەکی پێنج لە شاری ئارابخا (کەرکووکی ئەمڕۆ) ناردە بەری ڕۆژھەڵات، بۆ ناوچەی میدیا (موکریانی ئەمڕۆ)، بۆ چاودێری و پاکسازی ھەمەدان و داگیری بکات. بەو پێیەی سەردەمانێک پایتەختی دەوڵەتێکی گەورەی وەک ماد بووە و مەفرەزەکە لە شاری مەریوان ڕێگایان گرتەبەر، بەم پێیەش پێ دەچێت وشەی پێنجوێن لە «پانج» یۆنانیەوە ھاتبێت؛ واتە پێنج یۆنانی کە ئەو سنوورەیان بەرەو ئەکباتان بڕی.[٥]

جوگرافیا[دەستکاری]

ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن ھاوسنوورە لەگەڵ؛ لە باکوورەوە ناحیەی گەرمک، لە باشوورەوە ناحیەی ناڵپارێز، لە ڕۆژھەڵاتەوە ناوچەی خاو و میراوای شارستانی مەریوان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، لە ڕۆژاواوە ناحیەی ناڵپارێز و ناحیەی زەلان.[٦]

مێژوو[دەستکاری]

مێژووی ئەم ناحیەیە لە سەردەمی کۆمارییەوە دەست پێدەکات.

سەردەمی کۆماری[دەستکاری]

ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[٨]

  • لە نێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥):
  1. ھێنانە کایەی قەزای پێنجوێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٧١٦) لە ١٠/١١/١٩٥٩دا.
  2. ھێنانە کایەی ناحیەی گەرمک لە سنووری قەزای پێنجوێن، بە دابڕانی (٥٩) کەرت لە ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن، ناوەندەکەی گوندی گەرمک بوو بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٧١٩) لە ٤/١٢/١٩٦٠دا.[٩]
  3. ھەڵوەشاندنەوەی ناحیەی پێنجوێن و لکاندنی ھەموو کەرتەکانی بە ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێنەوە بە پێی فەرمانی ژمارە(٧٥٢) لە ١٥\٨\١٩٦٣دا.[١٠]
نەخشەی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ١٩٦٥دا
  • لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥ - ١٩٧٧):

لەم ماوەیەدا ھیچ گۆڕانکارییەک لە قەزای پێنجوێن ڕووینەدا.

نەخشەی ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن لە ساڵی حەفتاکاندا
  • لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٨٦)دا:
  1. دابڕاندنی ھەموو کەرتەکانی ناحیەی گەرمک و لکادنیان بە ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێنەوە و گۆڕینی ناوی ناحیەی ناوبراو بۆ ناحیەی ناڵپارێز و گواستنەوەی ناوەندەکەی لە گوندی گەرمکەوە بۆ گوندی ناڵپارێز و لکاندنی (٢٦) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن بە ناحیەی ناڵپارێزەوە بە پێی بڕیاری وەزارەتی حکومی مەحەللی ژمارە(٢٤٧٩٦)ی ساڵی ١٩٧٩.
  2. دابڕانی (١٤) کەرت لە ناحیەی سرۆچکی سەر بە قەزای شارباژێڕ و لکاندنیان بە ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێنەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٢١) لە ١٦\١٠\١٩٧٩دا.[١١]
  • لە نێوان ساڵانی(١٩٨٨ - ١٩٩٠)دا:

ھەڵوەشاندنەوەی قەزای پێنجوێن و ھێنانەکایەی ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن و بەستنەوەی بە (قەزای الاخوة).[١٢]

نەخشەی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٩دا

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم[دەستکاری]

  • لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:

لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بەڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

  • لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:
  1. لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٣]
  2. قەزای پێنجوێن دروستبووەوە و پێکھاتبوو لە (٣) ناحیە، ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن، ناحیەی گەرمک و ناحیەی ناڵپارێز.

کارگێڕی[دەستکاری]

ئەم ناحیەیە لە ٤٢ گوند پێکھاتووە:[١٤]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=75211&Jor=4
  5. ^ محەممەد ئەمین زەکی بەگ. سەرجەمی بەرھەمەکانی ئەمین زەکی بەگ(کورد). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  6. ^ https://www.openstreetmap.org/#map=11/35.5786/45.9551
  7. ^ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
  8. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  9. ^ http://librarycatalog.bau.edu.lb/cgi-bin/koha/opac-detail.pl?biblionumber=95508
  10. ^ https://www.irakipedia.org/wiki/3774/قاعدة-التشریعات-العراقیة
  11. ^ https://moj.gov.iq/upload/pdf/4617.pdf
  12. ^ https://uomustansiriyah.edu.iq/books/94357.html
  13. ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
  14. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.