ناحیەی سێوسێنان
ناحیەی سێوسێنان | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة سیوسینان بە ئینگلیزی: Sewsenan Sub-District | |
پۆتانەکان: 35°13′02″N 45°30′05″E / 35.21722°N 45.50147°Eپۆتانەکان: 35°13′02″N 45°30′05″E / 35.21722°N 45.50147°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای قەرەداغ |
مەڵبەند | سێوسێنان |
ژمارەی گوندەکان | ١٧ |
بوون بە ناحیە | ٢٠٠٧ |
ڕووبەر | |
• ناحیە | ١٧٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٨ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٧٩٠ مەتر (٢٬٥٩٠ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ١٥٥٨ مەتر (٥٬١١٢ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٥١٥ مەتر (١٬٦٩٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• ناحیە | ٢٧٣٨ |
• چڕی | ١٥٫٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ٦٦٦ |
• لادێیی | ٢٠٧٢ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ناحیەی سێوسێنان یەکێکە لە دوو ناحیەی قەزای قەرەداغ لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی سێوسێنانە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ناوەندی قەزای قەرەداغ لە ساڵی ٢٠١٩دا (٢٬٧٣٨)کەسە.[٣]
لەگەڵ دروستبوونی قەزای قەرەداغ لە ساڵی ٢٠٠٧دا، ناحیەی سێوسێنان درووستکرا.
ناو
[دەستکاری]ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەی وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی سێوسێنانە.
سێوسێنان ناوەکەی لە سەید حوسەینانە وە ھاتووە واتە دوو سەید حوسەین بوون سەرەتا لە بەکربەو ژیاون دواتر ھاتونەتە قەمەرئاڵی دوای ماوەیەکیش ھاتوونەتە ئەم شوێنەی ئێستەی سێوسێنان و ئاوەدانیان کردوەتەوە.[٤]
جوگرافیا
[دەستکاری]ناحیەی سێوسێنان ھاوسنوورە لەگەڵ؛ لە باکوورەوە ناحیەی ناوەندی قەزای قەرەداغ، لە باشوورەوە ناحیەی ناوەندی قەزای قەرەداغ و ناحیەی شێخ تەویل، لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی باوەخۆشێن، لە ڕۆژاواوە ناحیەی ناوەندی قەزای قەرەداغ.[٥]
- ڕووبەری ئەم ناحیەیە (١٧٦کم٢)ە لە (٢٤٫٧٪)ی قەزای قەرەداغ پێکدەھێنێت، وە لە (٠٫٨٧٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.
- لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (دووەم)ە لە دوو ناحیەی قەزای قەرەداغدا.
- لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (دووەم)ە لە دوو ناحیەی قەزای قەرەداغ.[٦]
مێژوو
[دەستکاری]ناحیەی سێوسێنان مێژوویەکی کۆنی نییە، تاوەکو ساڵی ٢٠٠٧ گوندی سێوسێنان و کەرتەکانی سەر بە ناحیەی قەرەداغ بوون.
- ھێنانە کایەی قەزای قەرەداغ لەساڵی ٢٠٠٧دا لە کەرتەکانی ناحیەی قەرەداغ سەر بە قەزای سلێمانی و دابڕاندنی لە قەزای سلێمانی و دروستکردنی ناحیەی سێوسێنان و خستنە پاڵ قەزای قەرەداغ.
- دروستکردنی ھەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ٢٠٠٨دا.
- دروستکردنی پارێزگای ھەڵەبجە لە قەزا و ناحیەکانی ھەڵەبجە و دابڕاندنی لە پارێزگای سلێمانی لە ١٣ ئازار ٢٠١٤ بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی کابینەی حەوتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کراوەتە پارێزگا.
- قۆناغی دووەمی شاڵاوی ئەنفال لە ٢٢ /٣ تا ١ / ٤ / ١٩٨٨ ئەم پەلامارەش بۆ سەرناوچەکانی (قەزای قەرەداغ، قەزای بازیان، قەزای دەربەندیخان)بوو.
لە ٢٢/ ٣ / ١٩٨٨ گوندی (سێوسێنان) بەسەختی و بە شێوازی بەعسیانە درایە بەر راکێتی کیمیایی. بووبە ھۆی شەھیدبوونی زیاد لە(٦٦) کەس و بریندار بوونی دەیانی تر لە ناو شەھیدەکاندا (٣٠)یان منداڵ بوون. لەم شاڵاوەدا:
- ڕووخانی ٨٠ گوند.
- ٢٢٤١ خانوو.
- لە کۆی ١٢٢٥٤ کەس ٥٦٣٧ کەس بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتن.[٧]
کارگێڕی
[دەستکاری]ئەم ناحیەیە لە ١٧ گوند پێکھاتووە:[٨]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە 2018-09-13 ھێنراوە.
- ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. «دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٧-١-٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترsێکی نەناسراوی ھەیە:|نووسەرەکانیتر=
و|قاڵب=
(یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ مەحموود عوسمان مەعروف. «بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠-٢-٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترsێکی نەناسراوی ھەیە:|نووسەرەکانیتر=
و|قاڵب=
(یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠-٢-٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترsێکی نەناسراوی ھەیە:|نووسەرەکانیتر=
و|قاڵب=
(یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.openstreetmap.org/#map=12/35.1859/45.5009
- ^ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
- ^ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=369
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ١٥-٥-٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترsێکی نەناسراوی ھەیە:|نووسەرەکانیتر=
و|قاڵب=
(یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Infobox mapframe without OSM relation ID on Wikidata
- ئەو پەڕانەی دابەشکردنی ستوون بەکاردێنن بە پارامەتری نەزاندراوەوە
- گوندەکانی باشووری کوردستان
- شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای سلێمانی
- ناحیەکانی ھەرێمی کوردستان
- ناحیەکانی پارێزگای سلێمانی
- ناحیەکانی باشووری کوردستان