ناحیەی تەکیەی کاکەمەند
ڕواڵەت
ناحیەی تەکیەی کاکەمەند | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة تکیةکاکةمند بە ئینگلیزی: Takya Kakamand Sub-District | |
پۆتانەکان: 35°37′31″N 44°57′41″E / 35.62538°N 44.96146°Eپۆتانەکان: 35°37′31″N 44°57′41″E / 35.62538°N 44.96146°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای چەمچەماڵ |
مەڵبەند | تەکیەی کاکەمەند |
ژمارەی گوندەکان | ٢٧ |
بوون بە ناحیە | ٢٠٠٠ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەر | مەمەد ڕەشید |
ڕووبەر | |
• ناحیە | ٢٩٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١١٠ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٨٧٨ مەتر (٢٬٨٨١ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ١٣٩٥ مەتر (٤٬٥٧٧ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٥٧٤ مەتر (١٬٨٨٣ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• ناحیە | ٣٣،٦٢٣ |
• چڕی | ١١٥٫٩٤ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٠٠٫٣ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ٣١،٧٥٧ |
• لادێیی | ١،٨٦٦ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ناحیەی تەکیەی کاکەمەند یەکێکە لە حەوت ناحیەی قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی تەکیەی کاکەمەندە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی تەکیەی کاکەمەند لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٣٣٬٦٢٣)کەسە.[٣]
ناو
[دەستکاری]ناحیەی تەکیەی کاکەمەند ناوەکەی لە ناوەندەکەیەوە ھاتووە، کە ئەویش تەکیەی کاکەمەندە.
ناوی تەکیەی کاکەمەند لە سێ وشە پێکھاتووە (تەکیە+کاکە+مەند).
- تەکیە: واتای (سەکۆیەکی باریکە لە سەری دادەنیشن) یان (جێیەکی تایبەتییە کە دەروێشان یادی خوای تێدا دەکەن).[٤]
- کاکە: واتای (وشەی ڕێزلێنان بۆ براگەورە) یان (وشەی ڕێزلێنان بۆ ھەموو کەسێک) یان (وەک پێشگرێگ لەگەڵ ڕەنگی پیاو دەبێتە نازناوی کابرا یان وەک ناوێک بەکاردێ، وەک: کاکەسۆر (کاکە+سۆر)، کاکەڕەش، کاکەبۆر، کاکەشین).[٥]
- مەند: ناوی ئەوکەسەیە کە ئەم گوندەی ئاوەدانکردووەتەوە.
جوگرافیا
[دەستکاری]ناحیەی تەکیەی کاکەمەند ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە ناحیەی ئاغجەلەر.
- لە باشوورەوە ناحیەی شۆڕش و ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی ناوەندی قەزای بازیان.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی شۆڕش و ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ.[٦]
- ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٢٩٠کم٢)ە لە (٨٫٣٥٪) قەزای چەمچەماڵ پێکدەھێنێت، وە لە (١٫٤٣٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.
- لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (سێیەمە) لە حەوت ناحیەی قەزای چەمچەماڵدا.
- لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (سێیەمە) لە حەوت ناحیەی قەزای چەمچەماڵ.[٧]
مێژوو
[دەستکاری]ئەم ناحیەیە مێژوویەکی کۆنی نییە، ھێنانە کایەی ھەردوو ناحیەی شۆڕش و ناحیەی تەکیەی کاکەمەند لەساڵی ٢٠٠٠دا بە دابڕانیان لە کەرتەکانی ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی ئاغجەلەر بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(ئیدارەی سلێمانی).
کارگێڕی
[دەستکاری]ئەم ناحیەیە لە ٢٧ گوند پێکھاتووە:[٨]
- تەکیەی کاکەمەند(ناوەند)
- باوەفەتی خواروو
- باوەفەتی سەروو
- تەشکە
- تەکیەی حەمەبایز
- تەکیەی کاکە عەبدوڵا
- تورکە، تەکیە
- چاڵگە، تەکیە
- چۆڵەمەکی خواروو
- چۆڵەمەکی سەروو
- حاجیاوا، تەکیە
- خاڵدان، تەکیە
- خوامراد
- ڕەئوف ئاوا
- شۆراوا
- شێخ وەیس
- فەریق ئاوا
- قشڵاخ
- کانی بناو، تەکیە
- کانی چنار، تەکیە
- کانی سارد، تەکیە
- کانی مستەفا
- کۆچک نەخشینە
- لکاوەی تازە
- لکاوەی کۆن
- ماروولە
- مەنزەرئاوا
- ھەراوا
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- قەزای چەمچەماڵ
- پارێزگای سلێمانی
- تەکیەی کاکەمەند
- پێڕستی گوندەکانی پارێزگای سلێمانی
- پێڕستی گوندەکانی چەمچەماڵ
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. «دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ مەحموود عوسمان مەعروف. «بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://lex.vejin.net/ck/search/?t=تەکیە
- ^ https://lex.vejin.net/ck/search/?t=کاکە
- ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11068388
- ^ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
پۆلەکان:
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using Lang-xx templates
- Infobox mapframe without OSM relation ID on Wikidata
- گوندەکانی باشووری کوردستان
- شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای سلێمانی
- ناحیەکانی ھەرێمی کوردستان
- ناحیەکانی پارێزگای سلێمانی
- ناحیەکانی باشووری کوردستان