بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەربەندی گاور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەڵکۆڵراوی دەربەندی گاور

دەربەندی گاور لە باشووری شاری قەرەداغ لە پارێزگای سلێمانیدایە کە بەھۆی نەخشی ھەڵکۆڵراوی پاشا یان پاڵەوانێکی مێژوویی کە دوو کەس لە ژێری پێیدان بەو ناوە ناسراوە. بەرزیی نەخشەبەردینەی دەربەندی گاور ٣ مەترە و بە دەستی ڕاستی تەورێک و بە دەستی چەپی کەوانێکی ھەڵگرتووە. کڵاوەکەی سادە و خڕە و لە کڵاوی پاشاکانی ئوور دەچێت.

لەبەر ئەوەی کە ھیچ نووسراوەیەک لە پاڵی ئەم نەخشەدا نیە بە ڕوونی دیار نیە کە کێ و لە چ ساڵێکدا ھەڵکۆڵیوە؛ بەڵام چونکوو زۆر لە نەخشەبەردینەی نەرام سینی ئەکەدی کە ئێستا لە مۆزەخانەی لووڤرە دەچێت، ھەندێ کەس پێیان وایە کە ئەمەش ھەر نەخشی نەرام سین بێت.[١] نەرام سین لە ٢٢١٨–٢٢٥٤ی پێش زایین دەسەڵاتی بە دەستەوە بووە.

پێشانگا

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Finding the hidden Naram-Sin rock relief in Iraq». www.ancient.eu. Ancient History Encyclopedia. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

پۆتانەکان: 35°13′N 45°24′E / 35.217°N 45.400°E / 35.217; 45.400