ناحیەی باوەخۆشێن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی باوەخۆشێن
بە عەرەبی: ناحیة باوةخوشین
بە ئینگلیزی: Bawakhoshen Sub-District
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی باوەخۆشێن
Map
ناحیەی باوەخۆشێن
پۆتانەکان: 35°10′23″N 45°36′44″E / 35.17318°N 45.6123°E / 35.17318; 45.6123پۆتانەکان: 35°10′23″N 45°36′44″E / 35.17318°N 45.6123°E / 35.17318; 45.6123
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای دەربەندیخان
مەڵبەندباوەخۆشێن
ژمارەی گوندەکان١٠
بوون بە ناحیە٢٠٠٨
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرسڵێمان محەممەد سەعید
ڕووبەر
 • سەرجەم٣٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٤ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٦٢٥ مەتر (٢٬٠٥١ پێ)
بەرزترین بەرزایی
١١٠١ مەتر (٣٬٦١٢ پێ)
نزمترین بەرزایی
٤٥٣ مەتر (١٬٤٨٦ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی باوەخۆشێن یەکێکە لە دوو ناحیەی قەزای دەربەندیخان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی دەربەندیخانە.[٢] [٣][٤][٥]

ناو[دەستکاری]

ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی باوەخۆشێنە، ناوی باوەخۆشێن تا ئێستا یەکلایی نەبوەتەوە کە ئایا ناوەکەی لە چیەوە وەرگیراوە و لەلایەن کێوە ئاوەدان کراوەتەوە.[٦]

جوگرافیا[دەستکاری]

ناحیەی باوەخۆشێن ھاوسنوورە لەگەڵ؛ لە باکوورەوە ناحیەی زەڕایەن، لە باشوورەوە ناحیەی شێخ تەویل، لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی دەربەندیخان، لە ڕۆژاواوە ناحیەی سێوسێنان.[٧]

مێژوو[دەستکاری]

  • ناحیەی باوەخۆشێن مێژوویەکی کۆنی نییە، لە ساڵی ٢٠٠٨دا بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کراوەتە ناحیە لە قەزای دەربەندیخان بە دابڕانی ١٠ گوند لە ناحیەی دەربەندیخان(ناوەند).
  • شوێنەواری گردی باوەخۆشێن: ئەم گردە کەوتۆتە بەشی باشووری ڕۆژھەڵاتی گوندی باوەخۆشێن لای بەشی باکووری ڕۆژئاوای شاری دەربەندیخان. ئەم گردە کەوتۆتە ناو دۆڵێکی قوڵی نزیک چەمی دێوانە، لایەکی گردەکەتا ڕادەیەک بە دەستی مرۆڤی ئەو سەردەمە داتاشراوە و ئەو داتاشینەش تا ڕادەیەک بە دیار و ڕوونی ماوەتەوە، بە دوولای گردەکەوە کە ھەر لایەی بە دووری (٣٠ تا ٣٣) مەتر پاشماوەی کەڵەکێکی کۆن دیارە ، بەڵام دیارە کە دواتر بەھۆی ھەندیک جوتیاری ئەو خاوەن زەویانەوە بە ھۆی پاککردنەوەی زەویەکانیان لە بەرد دیسانەوە ڕێژەیەکی تر بەردیان گواستۆتەوە سەر ئەو کەڵەکە بەردەو تا ڕادەیەک شپرزەییەک بەسەر پاشماوەکەوە دروست بووە. لەدوای لیکۆلینەوەی ئەم پاشماوەیە کە کەوتۆتە سەر ئەو ڕێگای کە لە کۆندا ڕێگایەکی سەرەکی ھەبووە لە پەرستگای زەردەشتی سەر ڕۆخی ڕووباری سیروان و دواتر ئەو ڕێگایە ھاتۆتە سەر دەشتی کانی سارد و دواتر ڕێگاکەش لەم جێگایەوە گەشتوەتە سەر پاشماوەی پردی دێوانە و لەوێشەوە ڕێگاکە براوەتەوە سەر پاشماوەی بەناوبانگی (ملەی پەیکوڵی)، بۆیە ئەم دەرکەوتەیە بەڵگەیەکە بۆ ئەوەی کە ئەم پاشماوە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانیەکان، بەڵام ڕوون نییە کە ئەم گردە لە کۆندا جێگای چی بووە و بۆچی بەکارھاتووە.[٨]
نەخشەی کەرتەکانی قەزای دەربەندیخان لە ساڵی ۱۹۷۱دا

کارگێڕی[دەستکاری]

١٠ گوند سەر بە ناحیەی باوەخۆشێنە:[٩]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 20ی Novemberی 2015. Retrieved 22ی Novemberی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ https://ckb.wikipedia.org/wiki/
  4. ^ http://krso.net/Default.aspx?page=article&id=836&l=3
  5. ^ https://drive.google.com/drive/folders/1QtFtteAJ4P2mEXtpEVWDclTvEJkJdRW5
  6. ^ ھێمن مەحموود. کورتەیەک لە مێژووی دەربەندیخان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 25-1-2023.
  7. ^ https://www.openstreetmap.org/#map=12/35.1645/45.5874
  8. ^ ھێمن مەحموود. کورتەیەک لە مێژووی دەربەندیخان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 25-1-2023.
  9. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.