ناحیەی سیوەیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی سیوەیل
بە عەرەبی: ناحیة سیویل
بە ئینگلیزی: Siwail Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی سیوەیل
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی سیوەیل لە قەزای شارباژێڕ
(شین)
Map
ناحیەی سیوەیل
پۆتانەکان: 35°53′21″N 45°34′57″E / 35.8892°N 45.5825°E / 35.8892; 45.5825پۆتانەکان: 35°53′21″N 45°34′57″E / 35.8892°N 45.5825°E / 35.8892; 45.5825
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای شارباژێڕ
مەڵبەندباسنێ
ژمارەی گوندەکان٦٦
بوون بە ناحیە١٩٥٥
ڕووبەر
 • ناحیە٣٥١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٣٦ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٥٦٨ مەتر (٥٬١٤٤ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٢٣٤٣ مەتر (٧٬٦٨٧ پێ)
نزمترین بەرزایی
٨٥١ مەتر (٢٬٧٩٢ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٢٨٥٤
 • چڕی٨٫١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢١ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
١٨٩
 • لادێیی
٢٦٦٥
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی سیوەیل یەکێکە لە پێنج ناحیەی قەزای شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی باسنێیە.[٢] ژمارەی دانیشتوانی ناحیەی سیوەیل لە ساڵی ٢٠١٩دا (٢،٨٥٤)کەسە.[٣]

ناحیەی سیوەیل و گوندەکانی بە زمانی ناوچەی شارباژێڕ، بەشێکە لە (شارباژێڕی سەخت)، ناوی سیوەیل ھەڵگرە بۆ ناوی چەمێکی پڕ ئاو و گەورە کە ئەویش (چەمی سیوەیلە).

ناو[دەستکاری]

ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوچەکەوە وەرگیراوە کە چەمێکیش ھەر بەم ناوەوە ھەیە.

  • سیوەیل دەوەنێکی پزیشکیە، ڕەگەکەی توونە، گەڵاکەی بۆ ڕەوانی باشە، بەرەکەی لە ترێ دەچێت، ڕەنگی زەردە دەخورێت.[٤]

جوگرافیا[دەستکاری]

ناحیەی سیوەیل ھاوسنوورە لەگەڵ، لە باکوورەوە شارستانی بانە، لە باشوورەوە ناحیەی زەلان و ناحیەی ناوەندی قەزای شارباژێڕ، لە ڕۆژھەڵاتەوە شارستانی بانە و ناحیەی گەرمک، لە ڕۆژاواوە قەزای ماوەت.[٥]

ناحیەی سیوەیل لە ڕووبەردا گەورەترین ناحیەی قەزای شارباژێڕە، کە (٢٩٪) ڕووبەری قەزاکە پێک دەھێنێت کە ڕووبەرەکەی دەگاتە(٣٥١کم٢).

مێژوو[دەستکاری]

سەردەمی عوسمانی[دەستکاری]

دوای ڕوخاندنی میرنشینی بابان لە ساڵی (١٨٥١)دا، کە ناوچەی شارباژێڕ لە ژێر دەسەڵاتی بابانەکاندا بوو وە سیوەیلیش بەشێک بوو لە شارباژێڕ، ئیتر دوای ئەو بەروارە تەواوی ناوچەکە بووە بەشێک لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، سیوەیلیش کەوتە ژێر دابەشی کارگێڕی دەوڵەتی عوسمانی.

پێکھاتەی کارگێری لەدەوڵەتی عوسمانیدا پێکھاتبوو لە ویلایەت، سەنجاق، قەزا، ناحیە، گوند(دێ). ئەوکاتیش شارباژێڕ قەزایەک بووە لە چوارچێوەی سەنجەقی سلێمانی، ھەروەھا سلێمانیش سەنجاقێک بووە سەر بە ویلایەتی مووسڵ، ھەر بۆیە چەند پۆست و یەکەیەکی کارگێڕی عوسمانی لەشارباژێڕدا ھەبوون، لە سەرەتادا شارباژێڕ بەشێک بووە لە دەوڵەتی عوسمانی لەچوارچێوەی ئەیالەتی شارەزوور، ئەوەی جێگای ئاماژەیە ئەوکاتە سلێمانی سەنجەقێک بووە سەر بە ئەیالەتی شارەزوور.[٦]

  • لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩)دا:

سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە. لەم ماوەدا شارباژێڕ لە سێ قەزا پێکھاتووە کە قەزاکان فرە ناوەند بوون وە ئەوکات لەڕووی کارگێڕییەوە یەکەی ناحیە نەبووە، قەزاکان بەم ناوانە بوون(شینکی، گەڵاڵە، ماوەت و سیوەیل)، (ئالان، سەراو و میراوا) و (شارباژێڕ، قەڵاچوالان و بەرکێو). لەم قۆناغەدا ناوی سیوەیل وەک قەزا ھاتووە.

  • لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)دا:

قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا لەوانە:

  1. ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی قەزاکان: بەشێکی زۆری قەزاکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا.
  2. ڕێکخستنەوەی پێکھاتەی ھەردوو قەزای(شینکی، گەڵاڵە، ماوەت و سیوەیل) و (ئالان و سەراو و میراوا) لە ناو ھەردوو قەزای ماوەت و سیوەیل(وصال)دا.
نەخشەی لیوای سلێمانی لە ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)

لەم مێژووە بەدواوە ئیتر ناوی سیوەیل وەک یەکەی کارگێڕی ناوی نەما تاوەکو سەردەمی پاشایەتی. [٧]

سەردەمی پاشایەتی[دەستکاری]

  • لە نێوان ساڵان(١٩٤٧ - ١٩٥٨)دا:
  1. ھێنانە کایەی ناحیەی سیوەیل لە سنووری قەزای شارباژێڕ و ناوەندەکەشی لە گوندی مڕانێ بوو، بەپێی ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٨٥٧) لە ٥/١٠/١٩٥٥دا.
  2. گواستنەوەی ناوەندی ناحیەی سیوەیل لە گوندی مڕانێوە بۆ گوندی باسنێ بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی ١٩٥٦دا.
  3. بەمەش ژمارەی ناحیەکانی قەزای شارباژێڕ بووە (٤) ناحیە.

سەردەمی کۆماری[دەستکاری]

ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر پارێزگای سلێمانی تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو.[٨]

  • لە نێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥)دا:
    • دابڕانی (٧) کەرت و گوندی ناحیەی سیوەیل و لکاندنی بە ناوەندی قەزای شارباژێڕەوە بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی ١٩٦٠دا.[٩]
  • لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٨٦)دا:
  • لە نێوان ساڵانی(١٩٨٨ - ١٩٩٠)دا:
نەخشەی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٩دا

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم[دەستکاری]

  • لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:

لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

  • لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:
  1. لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١١]
  2. لە ساڵی ١٩٩٢دا قەزای شارباژێڕ لە ناوەندی قەزا(چوارتا) و ناحیەی ماوەت(ماوەت) و ناحیەی سرۆچک(بەرزنجە) و ناحیەی سیوەیل(باسنێ) پێکھێنرایەوە.[١٢]

کارگێڕی[دەستکاری]

ناحیەی سیوەیل سەر بە قەزای شارباژێڕە، ئەم ناحیەیە (٦٦) گوندی لەخۆ گرتووە و ناوەندەکەشی شارەدێی باسنێیە:[١٣]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ پێشبینی دانیشتوان بۆ ساڵی ٢٠١٩. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  4. ^ https://ferheng.info/alfba/47914/
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/#map=11/35.8429/45.6633
  6. ^ خلیل علی مراد، الکرد وکردستان فی کتاب (جیھان نوما) لکاتب جلبی، اربیل، مطبعة حاجی ھاشم، 2013، ص41
  7. ^ ساڵنامەی عوسمانی ١٣٩٤ - ١٣٩٨(تورکی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  8. ^ ‎شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  9. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/25.html
  10. ^ https://uomustansiriyah.edu.iq/books/94357.html
  11. ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
  12. ^ گۆڤاری پەرلەمان ژمارە(٢) تیشرینی یەکەم١٩٩٢، بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢) پاشکۆی(١)
  13. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.