ناحیەی شۆڕش، چەمچەماڵ
ناحیەی تەکیەی شۆڕش | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة شورش بە ئینگلیزی: Shorsh Sub-District | |
پۆتانەکان: 35°30′35″N 44°50′25″E / 35.50975°N 44.84031°Eپۆتانەکان: 35°30′35″N 44°50′25″E / 35.50975°N 44.84031°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای چەمچەماڵ |
مەڵبەند | شۆڕش |
ژمارەی گوندەکان | ٢٦ |
بوون بە ناحیە | ٢٠٠٠ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەر | یادگار عەبدولکەریم حسێن |
ڕووبەر | |
• ناحیە | ٣٣٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٢٩ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٧١٩ مەتر (٢٬٣٥٩ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٧٣٠ مەتر (٢٬٤٠٠ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٤٦٤ مەتر (١٬٥٢٢ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• ناحیە | ٦١،٢٧٧ |
• چڕی | ١٨٢٫٩١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٧٣٫٧ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ٥٩،٢٨٠ |
• لادێیی | ١،٩٩٧ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ناحیەی شۆڕش یەکێکە لە حەوت ناحیەی قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی شۆڕشە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی تەکیەی شۆڕش لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٦١٬٢٧٧)کەسە.[٣]
لە سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا، ناوی دوو ناحیە ھەیە بەھەمان ناو. ناحیەی شۆڕش کە دەکەوێتە قەزای کۆیە لە پارێزگای ھەولێر کە ناوەندەکەی شارەدێی دێگەڵەیە، ناحیەی شۆڕش، چەمچەماڵ کە دەکەوێتە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی ناوەندەکەی شارەدێی شۆڕشە.
شارەدێی شۆڕش لە سەرەتادا کۆمەڵگا(مجمع)ی زۆرەملێ بوو بۆ دانیشتوانی گوندە خاپوور و ئەنفال کراوەکان درووستکرا، بەڵام بە ھۆی فراوان بوون و گەشەکردنییەوە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە کرایە شارەدێ و ناوەندی ناحیە.
ناو
[دەستکاری]ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی شۆڕشە.
جوگرافیا
[دەستکاری]ناحیەی شۆڕش ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند و ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ.
- لە باشوورەوە لەگەڵ ناحیەی قادرکەرەم و ناحیەی سەنگاو.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند و ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی تەکیەی جەباری و ناحیەی قەرەھەنجیر لە پارێزگای کەرکووک.[٤]
- ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٣٣٥کم٢)ە لە (٩٫٦٥٪) قەزای چەمچەماڵ پێکدەھێنێت، وە لە (١٫٦٦٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.
- لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (دووەمە) لە حەوت ناحیەی قەزای چەمچەماڵدا.
- لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (چوارەمە) لە حەوت ناحیەی قەزای چەمچەماڵ.[٥]
مێژوو
[دەستکاری]ئەم ناحیەیە مێژوویەکی کۆنی نییە، ھێنانە کایەی ھەردوو ناحیەی شۆڕش و ناحیەی تەکیەی کاکەمەند لەساڵی ٢٠٠٠دا بە دابڕانیان لە کەرتەکانی ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی ئاغجەلەر بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(ئیدارەی سلێمانی).
ناوەندی ئەم ناحیە شارەدێی شۆڕشە، لە سەرەتادا زەوی کشتوکاڵی ھۆزی ھەمەوەند بوو، لە ساڵی ١٩٨٧دا ڕژێمی بەعس ئۆردووگای زۆرەملێ(مجمع)ی لەسەر دروستکرد و ناوی نا موجەمەعی شۆڕش، لە ساڵ ١٩٨٨دا کە شاڵاوی ئەنفال دەستی پێکرد ئەم ئۆردووگایە بۆ دانیشتوانی گوندە وێرانکراوەکان و ئەنفالکراوەکانی ناوچەی گەرمیان بەتایبەتی ناحیەی قادرکەرەم و ناحیەی سەنگاوی تیا نیشتەجێکرا، لە دوای ڕاپەڕین ئەم ئۆردووگایە مایەوە و گەشەی کرد، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردییە شارەدێ، لە ساڵی ٢٠٠٠دا ناحیەی شۆڕشی پێکھێنا و شارەدێی شۆڕشی کردە ناوەندی.
کارگێڕی
[دەستکاری]ئەم ناحیەیە لە ٢٦ گوند پیکھاتووە:[٦]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- قەزای چەمچەماڵ
- پارێزگای سلێمانی
- شۆڕش
- ناحیەی شۆڕش
- پێڕستی گوندەکانی پارێزگای سلێمانی
- پێڕستی گوندەکانی چەمچەماڵ
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
- ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان (کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
- ^ مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی (کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
- ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11068390
- ^ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند (کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.