ناحیەی کۆکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی کۆکس
بە عەرەبی: ناحیة کوکس
بە ئینگلیزی: Koks Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی کۆکس
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی کۆکس لە قەزای کفری
(زیرەیی)
Map
ناحیەی کۆکس
پۆتانەکان: 34°27′55″N 45°10′03″E / 34.46537°N 45.16754°E / 34.46537; 45.16754پۆتانەکان: 34°27′55″N 45°10′03″E / 34.46537°N 45.16754°E / 34.46537; 45.16754
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
ئیدارەئیدارەی گەرمیان
قەزاقەزای کفری
مەڵبەندکوڵەجۆ
ژ.گوندەکان٣٨
بوون بە ناحیە١٩٧٢
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرساڵەح محەممەد عەلی
ڕووبەر
 • ناحیە٤٧٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٨٤ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٥٨ مەتر (٥١٨ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٤١٣ مەتر (١٬٣٥٥ پێ)
نزمترین بەرزایی
١٥١ مەتر (٤٩٥ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٩،٤٥١
 • چڕی١٩٫٨٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥١٫٤ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٣١٨
 • لادێیی
٩،١٣٣
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی کۆکس یەکێکە لە حەوت ناحیەی قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی کوڵەجۆیە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی کۆکس لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٩٬٤٥١)کەسە.[٣]

ناو[دەستکاری]

ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندە کۆنەکەی وەرگیراوە کە گوندی کۆکس بوو، لەسەرەتادا ناوەندەکەی ئەم گوندە بوو، بەڵام دوای ڕاپەڕین ئەم ناحیەیە کەوتە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پاش ئاوەدانکردنەوەی ھەر ھەمان ناوی ھەبوو بەڵام ناوەندەکەی گۆڕدرا بۆ شارەدێی کوڵەجۆ.

جوگرافیا[دەستکاری]

ناحیەی کۆکس ھاوسنوورە لەگەڵ:

ڕووبەر[دەستکاری]

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٤٧٦کم٢)یە لە (٢٫٣٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (١٧٪) قەزای کفری پێکدەھێنێت.[٥]

  • لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (چوارەم)ە لە پێنج ناحیەی قەزای کفریدا.

دانیشتوان[دەستکاری]

دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کورد و تورکمان، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٩،٤٥١)کەسە.[٦]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (دووەم)ە لە پێنج ناحیەی قەزای کفری.

مێژوو[دەستکاری]

لە سەردەمی کۆماریدا (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا[دەستکاری]

ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر پارێزگای سلێمانی تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[٧]

* لەنێوان ساڵانی(١٩٦٥-١٩٧٧)[دەستکاری]

  1. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦١) ٢٥\١٠\١٩٧٢دا، (٦) کەرتی ناحیەی جەبارە و (٩)کەرتی ناحیەی قەرەتەپە دابڕێنران بۆ ھێنانە کایەی ناحیەی کۆکس لە سنووری قەزای کفری، ناوەندەکەشی گوندی کۆکس بوو.
  2. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٨) لە ٦\١١\١٩٧٥دا، قەزای کەلار و قەزای چەمچەماڵ دابڕێنران لە پارێزگای کەرکووک و لکێندران بە پارێزگای سلێمانییەوە ھەروەھا بە ھەمان فەرمان قەزای کفری دابڕێنرا لە پارێزگای کەرکووک و لکێندرا بە پارێزگای دیالەوە.[٨]
  3. قەزای کفری کە چووە سەر پارێزگای دیالە بە جێگیری مایەوە، گۆڕانکارییەکی وەھای بەسەردا نەھات، لە ناحیەکانی(ناحیەی ناوەندی قەزای کفری، ناحیەی سەرقەڵا، ناحیەی قەرەتەپە، ناحیەی جەبارە و ناحیەی کۆکس) پێکھاتبوو.
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی کۆکس لە ساڵی ۱۹۷۲دا
نەخشەی کارگێڕی قەزای کفری لە ساڵی ۱۹۷۲دا
نەخشەی کارگێڕی قەزای کفری لە ساڵی ۱۹۷٥دا

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم[دەستکاری]

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:[دەستکاری]

لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:[دەستکاری]

  1. لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[٩]
  2. لەدوای ڕاپەڕین و دروستبوونی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، گوندەکان ئاوەدانکرانەوە و یەکە کارگێڕییەکان پێکھاتنەوە، ناحیەی کۆکسیش دروستکرایەوە بەڵام ناوەندەکەی لە گوندی کۆکسەوە گۆڕدرا بە گوندی کوڵەجۆ.

* لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٤ - ٢٠١٤)[دەستکاری]

  1. دوای ڕاپەڕین قەزای کفری کەوتە ژێر جڵەوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەنھا ناحیەی قەرەتەپە و ناحیەی جەبارە نەبێت. ئیتر لەو کاتەوە بووە قەزایەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ڕووی کارگێڕییەوە. دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق ھەروا مایەوە بە ڕێکەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق.
  2. ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق، بە ڕێکەوتنی حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی عێراق، ئەم ناوچانە دابەشکران بۆ دووبەش لە کە ھەریەکەیان حکوومداری بکات تا یەکلایی بوونەوەی ماددەی(١٤٠) دەستوور، قەزای کفری بەشێکە لەم ناوچەیە دوو ناحیەی قەرەتەپە و ناحیەی جەبارە سەر بە پارێزگای دیالەن، ئەوەلاشی سەر بە پارێزگای سلێمانین.
  3. دوای پرۆسەی ئازادی زۆرینەی گوندەکانی گەرمیان بەتایبەت ئەوانەی بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتبوون ئاوەدانکرانەوە، ناحیەی نەوجول ئاوەدان بووەوە و لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، بۆیە خرایە سەر قەزای کفری، بەڵام لە پێشتردا لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە قەزای دووزخورماتوو بوو.
  4. لە ساڵی ٢٠٠٥دا ناحیەی ئاوەسپی ھاتە کایەوە بە دابڕانی (٣٥) کەرت و گوند لە ناحیەی قادرکەرەم و ناحیەی ڕزگاری. ناوەندەکەشی گوندی خان ڕۆستەمە.
  5. دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانییەوە لەساڵی ٢٠٠٣دا، جارێکی تر گەرمیان کە شارۆچکەی کەلار ناوەندەکەیەتی تووشی بۆشاییەکی کارگێڕی ھات، ئەوەش بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پارێزگای کەرکووک لە دەربەندیخان، بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە رۆژی ٦/٨/٢٠٠٦ ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی لە قەزای کەلار دانراوە، ھەروەھا لە پێناو کاراکردنی ئیدارەکە و فراوانکردنی دەسەڵاتە کاڕگێڕییەکانی، حکومەتی ھەرێم لە ساڵی ٢٠٠٨ بڕیاریدا ئیدارەی گەرمیان ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری ھەرێم مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و لەو رووەشەوە دەسەڵاتی پارێزگار بە خشراوەتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە.[١٠]

کارگێڕی[دەستکاری]

ئەم ناحیەیە لە ٣٨ گوند پێکھاتووە:[١١]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11066103#map=12/34.5710/45.1229
  5. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  6. ^ UNAMI. DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.
  7. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  8. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  9. ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
  10. ^ https://garmiyan.com/Yakaidariyakan.aspx?jimare=10
  11. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.