ناحیەی تانجەرۆ
ناحیەی تانجەرۆ | |
|---|---|
| بە عەرەبی: ناحیة تانجرو بە ئینگلیزی: Tanjaro Sub-District | |
نەخشەی سەرەوە نەخشەی کارگێڕی ناحیەی تانجەرۆ نەخشەی خوارەوە نەخشەی ناحیەی تانجەرۆ لە قەزای سلێمانی (سەوز) | |
![]() ناحیەی بازیان | |
| پۆتانەکان: 35°25′33″N 45°35′06″E / 35.42585°N 45.585°Eپۆتانەکان: 35°25′33″N 45°35′06″E / 35.42585°N 45.585°E | |
| وڵات | |
| ھەرێمی فێدراڵ | (ھەرێمی کوردستان) |
| پارێزگا | سلێمانی |
| قەزا | قەزای سلێمانی |
| مەڵبەند | عەربەت |
| ژمارەی گوندەکان | ٧١ |
| دەسەڵات | |
| • بەڕێوەبەر | دابان عارف |
| ڕووبەر | |
| • سەرجەم | ٥٩٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٢٩ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزایی | ٧٠٣ مەتر (٢٬٣٠٦ پێ) |
| بەرزترین بەرزایی | ١٤٥٦ مەتر (٤٬٧٧٧ پێ) |
| نزمترین بەرزایی | ٥٣٥ مەتر (١٬٧٥٥ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (١٩٤٧) | |
| • سەرجەم | ١٠٩٤٠ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) |
| • ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
| وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ناحیەی تانجەرۆ کە لە ئێستادا پێی دەوترێت ناحیەی عەربەت یەکێکە لە دوو ناحیەی قەزای سلێمانی لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی عەربەتە.[٢] [٣][٤]
ناو
[دەستکاری]هەرچەندە لە ئێستادا زاراوەی ناحیەی تانجەرۆ بەکارنایەت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە بەرواری (٢٣ ی ئابی ساڵی ٢٠٢٣) بە فەرمی ناوی (ناحیەی تانجەرۆ) گۆڕدرا بە (ناحیەی عەربەت)،هێشتا گرنگی خۆیی هەیە لە زاراوەناسی و بنچینەناسی وشەکان لە زمانی کوردیدا. [٥]. ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوی چەمی تانجەرۆوە ھاتووە کە بە ناو ئەم ناحیەیەدا تێپەڕ دەبێت. لێکدانەوەی وشەی تانجەرۆ چەند بۆ چوونێک ھەڵدەگرێت:
- تانج+ڕۆ گوایە ئاوی ئەم ڕووبارە ئەوەندە خێرایە وەک تانجی(تاژی) خێرا دەڕوات. ڕۆ بەواتای ڕۆیشتن دێت.
- تەنکەڕۆ گوایە لەم وشەیەوە ھاتووە لەبەرئەوەی ئەم ڕووبارە بە شوێنێکی تەسکدا دەڕوات، یان ئەم ڕووبارە قوڵ نییە، بە پێی کات گۆڕدراوە و بووەتە تانجەرۆ.
- گوایە شازادەیەک لە ڕۆژی نەورۆزدا بۆ گەشت چووەتە سەر ئەم ڕووبارە و تاجەکەی لەسەر کەوتووەتە خوارەوە و ڕووبارەکە بردوویەتی و لەو دەمەدا وتوویەتی تاجەکەم ڕۆ، ئیتر بە پێی کات بووەتە تانجەرۆ.[٦]
جوگرافیا
[دەستکاری]ناحیەی تانجەرۆ ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم ناحیانەدا؛ لە باکوورەوە لەگەڵ ناحیەی سرۆچک و ناحیەی سیتەک، لە باشوورەوە لەگەڵ ناحیەی زەڕایەن و ناحیەی ناوەندی قەزای قەرەداغ، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ناحیەی سەید سادق، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ ناحیەی بەکرەجۆ.
مێژوو
[دەستکاری]- وشەی تانجەرۆ لە ھەموو بەڵگە عوسمانییەکاندا وەکو یەکەیەکی ئیداری نەھاتووە بەڵکو وەکو ناوی ڕووبارێک ھاتووە، لەو بەڵگەنامانەدا ئاماژە بە سەرچاوەکانی درووستبوونی ئەم ڕووبارە دەکات کە لە یەکگرتنی ئاوەکانی(ھەناران، سەرچنار و کەنەکەوە)وە کە لە خاکی ناحیەی سەرچناری ڕۆژاواوە ھەڵدەقوڵێت و ڕوودەکاتە دەشتی شارەزوور.[٧]
- تانجەرۆ دەکەوێتە سنووری ناحیەی سەرچناری ڕۆژھەڵاتەوە کە ناحیەیەکی ناوەندی لیوای سلێمانی بوو، لە سەردەمی پاشایەتیدا حکومەت ناوی ئەم ناحیەیەی گۆڕی بە تانجەرۆ، ئەمڕۆ چەند کەرت و گوندێکی ئەم ناحیەیە دەکەونە سنووری شارەوانی سلێمانییەوە وەک(قڕگە ، ھۆمەرەکوێر، زێڕینۆک، قەرەتۆغان ، ھوانە ، چەقلاوا ، ژاڵەی سەروو ، ژاڵەی خواروو ، ڕازیانە ، شێخ وەیساوا و کۆڵەبی).
لە نێوان ساڵانی ١٨٦٩-١٨٧٢
[دەستکاری]قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا:
- ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی قەزاکان: بەشێکی زۆری قەزاکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا.
- ھێنانەکایەی قەزای زڕگوێز بەدابڕاندنی ڕووبەرێک لە قەزای سلێمانی. کە ناوەندەکەی گوندی زڕگوێز بوو. سنووری ئەم قەزایە ھەمان سنووری ناحیەی تانجەرۆی ئێستا دەکات.

لەنێوان ساڵانی ١٨٧٣-١٨٧٥
[دەستکاری]لەم قۆناغەدا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی عێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (٨)سنجاغ-لیوا، لیواکانی کەش کران بە قەزا و بەشێکی زۆری قەزاکانیش کرانە ناحیە. لەم سەردەمەدا قەزای زڕگوێز کرایە ناحیەی زڕگوێز و لکێندرا بە قەزای سلێمانییەوە.

لە ساڵی (١٨٩٢)
[دەستکاری]- ناوی ناحیەی زڕگوێز گۆڕدرا بە ناحیەی سەرچناری ڕۆژھەڵات.

لە ساڵی (١٩١٢)
[دەستکاری]- ناوی ناحیەی سەرچناری ڕۆژھەڵات گۆڕدرایەوە بە ناحیەی زڕگوێز.

لە نێوان ساڵانی (١٩١٨-١٩٣٦)دا
[دەستکاری]نەمانی دەوڵەتی عوسمانی دەستپێکردنی دەسەڵاتی ئینگلیز و پاشایەتی.
- لەم سەردەمەدا ناحیەی زڕگوێز ناوی گۆڕدرا بە ناحیەی تانجەرۆ و ناوەندەکەی لە گوندی زڕگوێزەوە گواسترایەوە بۆ شارەدێی عەربەت.

لە نێوان ساڵانی (١٩٥٨-١٩٩٠)دا
[دەستکاری]- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٥٨) لە ٢٠\١١\١٩٧٩دا (١١) کەرتی ئەم ناحیەیە دابڕێندرا و لکێندرا بە ناحیەی وارماواوە، لە دەستپێکی پڕۆسەی خاپوورکردنی گوندەکانی باشووری کوردستان لەلایەن ڕژێمی بەعس و کۆکردنەوەی گوندنشینان لە ئۆردوگا زۆرەملیەکاندا لەوانە ئۆردوگای (الاخوة-برایەتی) لە کەرتی(١٩/باریکە)ی سەر بەم ناحیەیە، ئەم ئۆردوگایە کرا بە ناوەندی قەزای الاخوة و ناحیەی تانجەرۆ خرایە سەر ئەم قەزا تازەیە.[٨]

- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣١١) لە ٢\٦\١٩٨٩دا ناوی قەزای الاخوةی گۆڕی بۆ قەزای صدامیة حلبجة و ناوەندەکەی گواستەوە بۆ ھەڵەبجەی تازە و ناوی عەربەت و ناحیەی تانجەرۆشی گۆڕی بۆ (الاخوة) و ناوەندەکەی لە ئۆردوگای برایەتییەوە گواستەوە بۆ عەربەت و لە ھەمان ساڵدا ئەم ناحیەیە خرایە سەر قەزای سلێمانی.[٩]

کارگێڕی
[دەستکاری]ئەم ناحیەیە لە ٧١ گوند پێکھاتووە:[١٠]
- عەربەت(ناوەند)
- باخچە، تانجەرۆ
- بادەرە
- باریکە، عەربەت
- بەردەکەڕ، تانجەرۆ
- بێستان سووری بچووک
- بێستان سووری گەورە
- پوشێن
- چەقلاوا
- چەناخچیان
- چوارتاق
- حارس ئاوا
- حەمەی بارام
- خاک و خۆڵ، تانجەرۆ
- خرابە
- خەراجیان
- داربەڕولە، تانجەرۆ
- دارەڕەش
- دەربەندفەقەرە
- دەمرکان
- دێی ئەلی
- دێی بارام
- دێی ڕەمەزان
- ڕازیانە، تانجەرۆ
- زڕگوێز
- زڕگوێزەڵە
- زێڕینجۆی خواروو
- زێڕینجۆی سەروو
- ژاڵەی خواروو
- ژاڵەی سەروو
- سەدوبیست، تانجەرۆ
- سەماوات
- سولەکان
- شەمە
- شێخ عەوڵا
- شێخ عومەر
- شێخ وەیساوا
- عارفاوا
- فەرەجاوا
- قازاو
- قڕگە
- قسرتی خواروو
- قسرتی سەروو
- قەرەتۆغان
- قەڕاڵی
- کارێز، تانجەرۆ
- کاژاوی حەمەساڵەح
- کانی شاسوار
- کانی ھەنجیر، تانجەرۆ
- کانی وەیس
- کەماڵانی خواروو
- کەماڵانی سەروو
- کۆزەڕەقە
- کۆڵەبی
- کۆمەڵگای باریکە
- کۆمەڵگای تانجەرۆ
- گامێشەوان
- گەدان
- گەڵباخ
- گورگەچیا، تانجەرۆ
- گۆماو، تانجەرۆ
- ناوگردان، تانجەرۆ
- نەمەڵ
- نیسکەجۆ
- ھەنجیرە، عەربەت
- ھوانە
- وێلەکەی خواروو
- وێلەکەی سەروو
- وێڵەدەر
- یاسین تەپە
- یەخیماڵی
- یەکماڵە

ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ https://ckb.wikipedia.org/wiki/
- ↑ http://krso.net/Default.aspx?page=article&id=836&l=3
- ↑ ناوی ناحیەی تانجەرۆ گۆڕدرا بە ناحیەی عەربەت= ئێستا نیوز https://esta.krd/265634/ ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. .
- ↑ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ «سالنامة ولایت موصل» (بە عەرەبی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ محمود فھمی درویش. «الدلیل العراقی الرسمی لسنة ١٩٣٦» (بە عەرەبی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی باشووری کوردستان» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
