مەرگە
مەرگە
Marga المعمورة الحمیدیة | |
|---|---|
دیمەنی گوندی مەرگە | |
| وڵات | |
| پارێزگا | سلێمانی |
| قەزا | قەزای دووکان |
| ناحیە | ناحیەی بنگرد |
| بەرزایی | ٨٠٥ مەتر (٢٬٦٤١ پێ) |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) |
| • ئایین | سوننی شافعی |
مەرگە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بنگرد، قەزای دووکان، دەڤەری مەرگە، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢][٣]
جوگرافیا
[دەستکاری]مەرگە دەکەێتە ناو شیودۆڵەکانی چیاکانی ئاسۆس لە ڕۆژھەڵاتی دەریاجەی دوکان. شاخی قەڵاتەڕەش لە ڕۆژھەڵات و شاخی کۆلارە لە باکوور و شاخی گەورەقەڵا لە ڕۆژاوا و شاخی بەردەقەڵیشت لە باشوور دەوری گوندەکەیان داوە. مەرزی گوندوکە ھاوسنوورە لە باکوور لەگەڵ گوندەکانی سۆفیان و سەرچیا و لە باشوور لەگەڵ گوندەکانی پاشکیش و ھەنجیرە و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندەکانی ھەڵۆنە و بیوەکە و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندەکانی بنگرد و سێناجیان و واتێ و خۆشاو. مەرگە کانیاوی زۆری ھەیە و پلەی گەرمی ئاوەکانی جیاوازە. کانیاوەکان خڕی مەرگە دروست دەکەن کە لافاوەکانی بە مەزرایەکانی ناحیەی بنگرد و گوندی بێموشەدا لە ڕۆژاوای گوندەوەدەڕژێتە دەریاچەی دوکانەوە. لە چیاکانی مەرگە داری بەڕو زۆرە و لە بەراوەکانیشیدا مەرگە بەناوبانگە بە دارگ ھەنجیر و ھەنار؛ و داری مێو گوێز و میوەی تری زۆری ھەیە. بەرھەمی سەرەکی کشتوکاڵ لەگەڵ میوەی ھەنجیر و ھەناردا، گەنمە کە لە پێدەشتەکانی مەزرای گوندەکە لە دەشتی مەرگە لە ڕۆژھەڵاتی دەریاچەی دوکان بە سوود لە ئاوی باران بەرھەم دێت زۆرە!ref>http://wikimapia.org/</ref>[٤][٥]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ ئەم گوندە بنکەی سەرەکی بابانی دووەم بووە؛ میرەبەگی موکری بووداخ بەگی (کوڕی بچووکی) لەم گوندە جێگیرکردوە دوای ئەوەی کە بە سەرکردایەتی سپای ئۆسمانلی ناوچەکەیان لەدەستی دەسەڵاتی ئێرانییەکانی سەفەوی دەرھێناوە. لە پێش ئیسلام ئەم گوندە وادیارە وەکو ئایین کریستیان بوون و پەیوەست بوون بە دایۆسسی مەرگە کە لە سەروی سووریا ھەتا ناوچەی ئاکرێ و زێی بچووکی گرتوە ھەتا سەدەی ھەشتەمە میلادید. عەبدوڵڵا غەفوور. «پێڕستی گوندەکانی باشوور» (PDF) (بە کوردی).[بەستەری مردوو]
- ↑ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ↑ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).