ناحیەی بەکرەجۆ
ناحیەی بەکرەجۆ | |
|---|---|
| بە عەرەبی: ناحیة البکرجو بە ئینگلیزی: Bakrajo Sub-District | |
![]() ناحیەی بەکرەجۆ | |
| پۆتانەکان: 35°33′14″N 45°20′38″E / 35.55385°N 45.34398°Eپۆتانەکان: 35°33′14″N 45°20′38″E / 35.55385°N 45.34398°E | |
| وڵات | |
| ھەرێمی فێدراڵ | (ھەرێمی کوردستان) |
| پارێزگا | سلێمانی |
| قەزا | قەزای سلێمانی |
| مەڵبەند | بەکرەجۆ |
| ژمارەی گوندەکان | ٧٩ |
| بوون بە ناحیە | ١٩٥٩ |
| دەسەڵات | |
| • بەڕێوەبەر | عوسمان ئەنوەر |
| ڕووبەر | |
| • سەرجەم | ٦٧٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٦١ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزایی | ٧٣٦ مەتر (٢٬٤١٥ پێ) |
| بەرزترین بەرزایی | ١٥٤١ مەتر (٥٬٠٥٦ پێ) |
| نزمترین بەرزایی | ٦١٥ مەتر (٢٬٠١٨ پێ) |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) |
| • ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
| وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ناحیەی بەکرەجۆ یەکێکە لە دوو ناحیەی قەزای سلێمانی لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی بەکرەجۆیە.[٢] [٣][٤]
ناو
[دەستکاری]لە جۆگای بەکرەوە کە پاشتر بووە بە بەکرەجۆگا پاشتر بەکرەجۆ، واتە لە بەکر و جۆگاوە ھاتووە نەک لە جۆی برای گەنمەوە.
جوگرافیا
[دەستکاری]سنووری ناحیەی بەکرەجۆ، لەباکوورەوە ناحیەی سیتەک، لە باکووری ڕۆژاواوە ناحیەی گاپیڵۆن، لە باشوورەوە ناحیەی ناوەندی قەزای قەرەداغ، لە باشووری ڕۆژاواوە ناحیەی بازیان لەڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی تانجەرۆ.[٥]
مێژوو
[دەستکاری]مەرحووم (بەکر بەگ یاخود بەکرەسوور)، کەیەکێک بووە لە میرە ھەڵکەوتووەکانی میرنشینی بابان و لەسەردەمی خۆیدا کە لە قەڵاچوالان دادەنیشت، سنوری میرنشینکەی لە زێی بچووکەوە بۆ زێی سیروان فراوانتر بکات و زۆر گرنگی بەکشتوکاڵ و ئاودێری داوە، جۆگاکەی لێداوە لە سەرچنارەوە بە قلیاساندا بۆ بەکرەجۆ و خۆیشی جۆماڵی کردووە لەگەڵیاندا، کەپێ دەچێت ئەمە سەرەتای گرتنەدەستی دەسەڵاتی بووبێت"۱۷۰۳-۱۷۱٤"ز، واتە بەکرەجۆ (۷۰-۸۰ )ساڵ لەشاری سلێمانی کۆنترە، شایانی باسە ساڵی ۱۸٥۱ی زاینی دەسەڵاتی میرنشینەکە کۆتایی پێھێنراوە لەلایەن عوسمانییەکانەوە و سڵێمان پاشا کۆتا میریان بووە، کە ئێمارەتەکە کۆتایی ھاتووە، عوسمانییەکان حوکمی ناوچەکەیان کردووە تا ھەڵایسانی جەنگی جیھانی یەکەم ۱۹۱۳-۱۹۱۹ز، کەمەشھورە بەسەفەر بەلک و گرانی گەورەش لەناوڕاستی جەنگەکەدا ۱۹۱٦ز، توشی ناوچەکە بووە.
سەردەمی عوسمانی
[دەستکاری]لە ساڵی (١٨٧٣)دا یەکەی ناحیە ھاتە نێو یەکەی کارگێڕی دەوڵەتی عوسمانی، قەزای سلێمانی دوو ناحیەی تیادا دروستکرا، یەک لە ناحیەکانی ناحیەی ناوەندی قەزای سلێمانی بوو کە دەکاتە سنووری ئێستای ناحیەی بەکرەجۆ.
لەنێوان ساڵانی ١٨٧٥-١٨٩٤
[دەستکاری]ناوی ناحیەی زڕگوێز گۆڕدرا بە ناحیەی سەرچناری ڕۆژھەڵات بە ھەمان سنووری خۆی، ھەروەھا ناحیەی ناوەندی قەزای سلێمانی گۆڕدرا بە ناحیەی سەرچناری ڕۆژاوا. ناحیەی سەرچناری ڕۆژاوا ھەمان سنووری ناحیەی بەکرەجۆی ئێستایە.

سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا: ١٩١٨-١٩٥٨
[دەستکاری]لەدوای نەمانی دەسەڵاتی عوسمانیەکان و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ، بۆ چەند ساڵێک ئیدارەی لیوای سلێمانی ڕاستەوخۆ لە ژێر ھەژموونی ئینگلیزدا بوو، بە پێچەوانەی لیواکانی تر کە سەر بە بەغدا بوون، بەڵام دوای واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلێک لە نێوان بەریتانیا و عێراقدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە (١١/تەممووزی/١٩٢٣)دا بڕیاری لکاندنی سلێمانی بە عێراقەوە درا، ئەم بڕیارەش لە ساڵی دوایدا جێبەجێکرا بە ناردنی(٥) ئەندام وەکو نوێنەری لیواکە لە ئەنجوومەنی دامەزراندنی عێراقدا(المجلیس التأسیس العراقی)، دواتر لە کاتی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ناکۆکی نیوان عێراق - تورکیا لە سەر دواڕۆژی ویلایەتی مووسڵ، کۆمەڵەی گەلان لە شوباتی ١٩٢٥ز دا لیژنەی خۆی ڕەوانەی ئەم ویلایەتە کرد، بە کۆتایی ھاتنی ئەم کێشەیە ئیتر سلێمانی بووە بەشێک لە دەوڵەتی عێراق،[٦]
لە نێوان ساڵانی ١٩١٨-١٩٣٦
[دەستکاری]- ناوی ناحیەی سەرچناری ڕۆژاوا بوو بە ناحیەی ناوەندی قەزای سلێمانی.


سەردەمی کۆماریدا: ١٩٥٨-١٩٩٠
[دەستکاری]ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان. ئەم سەردەمە دابەشی پێنج قۆناغ دەکرێت.[٧]
لە نێوان ساڵانی ١٩٥٨-١٩٦٥
[دەستکاری]- ھێنانە کایەی ناحیەی سەرچنار لە سنووری قەزای سلێمانی بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٧١٥) لە ١٠/١١/١٩٥٩دا.[٨]

لە نێوان ساڵانی ١٩٧٧-١٩٨٦
[دەستکاری]- گواستنەوەی ناوەندی ناحیەی سەرچنار لە سەرچنارەوە بۆ بەکرەجۆ بە پێی بڕیاری وەزارەتی حکومی مەحەللی ژمارە(١٢٩٢٥) لە ساڵی ١٩٨٤دا.[٩]

لە نێوان ساڵانی ١٩٨٨-١٩٩٠
[دەستکاری]- ناحیەی سەرچنار ھەڵوەشێنراو ھەموو کەرتەکانی بەسترایەوە بە ناوەندی قەزای سلێمانییەوە.[١٠]

لە دوای ڕاپەڕین
[دەستکاری]- لەم قۆناغەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.
- لەم سەردەمە بەدواوە ناحیەی سەرچنار ناوی بوو بە ناحیەی بەکرەجۆ.
مێژووی مەزرەعەی بەکرجۆ
[دەستکاری]مەرحووم محەممەد ئەمین زەکی بەگ گەورە مێژووناسی کورد، ساڵی ۱۹۳٤ی زاینی مەزرەعەکەی دامەزراندووە، کەئەوکات وەزیر بووە لە شانشینی ھاشمی عێراقی، تاکو بەو ئەرزوئاوە شاری سلێمانی بەخێو بکات، لەبەرئەوەی لەوڵاتی بابان و سۆراندا یەکێک بووە لەچوار بەپیتترین خاک و دەشتەکان بۆ کشتوکاڵ کە ئەوانیش (دەشتی شارەزوور، بەکرەجۆ، بیتوێن و ھەولێرن).
باخی ھەژدیابان
[دەستکاری]ئەم باخە پیاوێکی کوردی جولەکە دایمەزراندووە لەجێگای فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی سلێمانیدا، بەناوی (عوزرەوایسمەن"عیزر فایتسمان") کە بەباخەکەی عوزرە بەناوبانگ بووە و ڕێنمایکاری کشتوکاڵی"مرشد زراعی" بووە، دەڵێن عوزرە بەسواری ئاوزەنگی لێئەدا لەم سەر بۆ ئەو سەری باخەکە تا مێخی چوارگۆشەی باخەکە دابکوتێ، پاشتر کەجولەکە لەدوای جەنگی جیھانی دووھەم ٤٦ و ٤۷ ئەگەڕێنەوە ئیسرائیل ئەم کەسەش کۆچدەکات بۆ ئەوێ.
ماڵە عەرەبەکان
[دەستکاری]ئەم ماڵانە لەجێگەی ئێستای بەکرەجۆی کۆندابوون، حکومەتی ئەوکاتی پاشایەتی ھێنابوونی تا کوردەکان شتەکانیان لێوەفێربن لەبواری ئامێرەکان و کشتوکاڵ و ئاژەڵداری مەزرەعەکە، ماڵی مەئموورەکانیش"فەرمانبەرەکان" ھەر لەم شوێنەدابووە، ساڵی ۱۹٥۰ز کارەبا"عەلەتریک-Electric"یان بۆ دانراوە.
ھێنانی بەحراوی یەکان بۆ بەکرەجۆ
[دەستکاری]پاش ئەوەی بناغەی بەنداوی دووکان لێدەدرێت ساڵی ۱۹٥٤ز و گوندێکی زۆری ئەوناوچەیە ژێر ئاو دەکەون و زیانیان پێ دەگات حکوومەتی فەیسەڵ لە ۱۹٥٦ز دا لە بەکرەجۆ خانوویان بۆ دروست دەکات و ساڵی ۱۹٥۸ پەنجا ماڵیان دەھێنرێتە ئەم ناوچەیە و پاشتریش سەدماڵ، لە گەڵنێری و تۆربەیی..ھتد وە ئەرزی کشتوکاڵیشیان دەدرێتێ لەبەرجۆگا بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان، ھەروەک چۆن لەچەند ناوچەیەکی تریش دابەشکراون وەکو کرژە و ھەیاسی و کەنەکەوە، کەئەمانە زیانلێکەوتووی گوندەکانی سەر زێی بچووک بوون لەناوچەی دووکان.
ئەحمەد ڕەفیق
[دەستکاری]یەکێک بووە لە مدیرەکانی مەزرەعەی بەکرەجۆ، پیاوێکی نیشتیمانپەر و خزمەتگوزاری ناوچەکە بووە، زۆرێک لەدارەکانی غاباتەکانی بەکرەجۆ چەشنی سنۆبەر و سروو ئەو لێیداون و مشووری ئاودێریشی خواردوون تا وشک نەکەن، کوڕێکی ھەبووە بەناوی بەختیار و باخێکی بەناوی ئەم کوڕەیەوە لەدەروازەی سلێمانی-بەکرەجۆ دروستکردووە کە مەشھورە بە (باخی بەختیاری).
بەکرەجۆ لەئێستادا
[دەستکاری]لەئێستادا شارۆچکەی بەکرەجۆ بەڕاپەڕین و ناوچە سەکەنی یە تازەکان و دانیشتوانەکانیانەوە، چ وەکو ڕووبەر و چ وەکو دانیشتوان سێیەکی شاری سلێمانی پێکدێنن و گەڕەکێکی گەورەی دەرەوەی شارەکەن.
مێژووی ناحیەیەکە لە چەند نەخشەیەکدا
[دەستکاری]- نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی بەکرەجۆ
- نەخشەی ناحیەی بەکرەجۆ لە ساڵی ١٩٨٧دا
- نەخشەی ناحیەی بەکرەجۆ لە ساڵی ١٩٨٩دا
کارگێڕی
[دەستکاری]ئەم ناحیەیە لە ٧٨ گوند پێکھاتووە:[١١]
- بەکرەجۆ(ناوەند)
- ئاشەسپی
- ئالیاوای خواروو
- ئالیاوای سەروو
- ئاوبارە، بەکرەجۆ
- ئەحمەدئاوا، بەکرەجۆ
- بابان، بەکرەجۆ
- باریکە، تانجەرۆ
- باڵچوغ
- باوەگێلدی
- باوەمەردەی خواروو
- باوەمەردەی سەروو
- بنگرد، بەکرەجۆ
- پیرکە
- تاسڵوجە، سلێمانی
- تەپەڕەش، بەرانان
- تووەسپی
- جۆگەی گەورە
- جێشانە
- چاڵگە، دۆڵەڕووت
- چەقژی خواروو
- چەقژی سەروو
- خەلیفاوا
- خێوەتە، دۆڵەڕووت
- داراغا
- داربەڕوو، بەرانان
- دارتووی حارس
- دارتووی مەولانە
- دارتووی نەزەر
- دارەبەن، دۆڵەڕووت
- داودبڵاخ
- دێکۆنی بابەعەلی
- دێکۆنی عەلی ئەفەندی
- ڕاپەڕین
- سماقان، دۆڵەڕووت
- سەرداراوا
- سورگەی خواروو
- سورگەی سەروو
- سۆتکە
- شێخ ڕەش
- شێخ وەساڵ
- عەزیزاوا، بەکرەجۆ
- عەواڵ
- فەیاڵ
- قادراوا، دۆڵەڕووت
- قازان، بەرانان
- قزلەر
- قلیاسان
- قەمەرتلی
- قولەرەیسی
- قوڵقوڵە، دۆڵەڕووت
- قۆرخودوباش
- کارێزکڵاو
- کانی بەردینە
- کانی بەردینەی قازان
- کانی پیرە
- کانی جنە
- کانی سپیکەی گڵەزەردە
- کانی سەفەر
- کانی گۆران
- کانی گۆمە
- کانی مەنم
- کانی میکائیل
- کەڵەکن
- کەڵەوانان
- کەنەسوورە، بەکرەجۆ
- کەنەکەوەی ئیسکان
- کەنەکەوەی دەواجین
- کەنەکەوەی شەھیدان
- کۆسەی چەم
- کێلەسپی
- گڵەزەردە، بەرانان
- گۆپیتە
- لەنجاوا، بەرانان
- مەلاداود
- ھەزارمێرد
- ھەنارانی خواروو
- ھەنارانی سەروو
- ھەنارانی کۆن
ئەمانە ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ https://ckb.wikipedia.org/wiki/
- ↑ http://krso.net/Default.aspx?page=article&id=836&l=3
- ↑ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
- ↑ محمود فھمی درویش. «الدلیل العراقی الرسمی لسنة ١٩٣٦» (بە عەرەبی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی باشووری کوردستان» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ https://www.refworld.org/cgi-bin/texis/vtx/rwmain/opendocpdf.pdf?reldoc=y&docid=5c76654f4
- ↑ https://moj.gov.iq/upload/pdf/4510.pdf
- ↑ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی باشووری کوردستان» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
