ناحیەی ئاوەسپی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی ئاوەسپی
بە عەرەبی: ناحیة اوةسبي
بە ئینگلیزی: Awaspi Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی ئاوەسپی
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی ئاوەسپی لە قەزای کفری
(قاوەیی تۆخ)
Map
ناحیەی ئاوەسپی
پۆتانەکان: 35°01′24″N 45°06′02″E / 35.02328°N 45.10052°E / 35.02328; 45.10052پۆتانەکان: 35°01′24″N 45°06′02″E / 35.02328°N 45.10052°E / 35.02328; 45.10052
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
ئیدارەئیدارەی گەرمیان
قەزاقەزای کفری
مەڵبەندخان ڕۆستەم
ژ.گوندەکان٣٥
بوون بە ناحیە٢٠٠٥
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرعەزیز محەممەد عەبدوڵڵا
ڕووبەر
 • ناحیە٦٢٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٤١ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٤٤٨ مەتر (١٬٤٧٠ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٧٤٥ مەتر (٢٬٤٤٤ پێ)
نزمترین بەرزایی
٣٦٤ مەتر (١٬١٩٤ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە١،٣١٨
 • چڕی٢٫١١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٫٥ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٦٩
 • لادێیی
١،٣١٨
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی ئاوەسپی یەکێکە لە حەوت ناحیەی قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی خان ڕۆستەمە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ئاوەسپی لە ساڵی ٢٠٢٠دا (١٬٣١٨)کەسە.[٣]

ناو[دەستکاری]

ناوی ئەم ناحیەیە لە چەمی ئاوەسپییەوە وەرگیراوە کە بە ناوەندی ئەم ناحیەیەدا تێپەڕ دەبێت، کە سەرچاوەی ئەم چەمە لە ڕۆژھەڵاتی چیای ئاچداغە.

وشەی ئاوەسپی، وشەیەکی لێکدراوە لە دوو وشەی(ئاو + سپی) پێکھاتووە، سەرچاوەکەی لەچەند چاوگێکەوەیە، کە ھەریەکەیان تام و بۆن و ڕەنگی تایبەتمەندی خۆی ھەیە. لە گوندی دەرزیلە لە ناحیەی سەنگاو لە چیای ئاچداغ یەکدەگرن. بە ھۆی پێکھاتەی کیمیایی خاکەکەی کاتێک ئاوەکە ھەڵدەقوڵێ ڕەنگەکەی دەبێتە سپی، ئیتر بەو ھۆکارە ناونراوە ئاوەسپی.[٤]

جوگرافیا[دەستکاری]

ناحیەی ئاوەسپی ھاوسنوورە لەگەڵ:

ڕووبەر[دەستکاری]

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٦٢٤کم٢)یە لە (٣٫١٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٢٢٫٣٪) قەزای کفری پێکدەھێنێت.[٦]

  • لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (سێیەم)ە لە پێنج ناحیەی قەزای کفریدا.

دانیشتوان[دەستکاری]

دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کورد، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (١،٣١٨)کەسە.[٧]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (پێنجەم)ە لە پێنج ناحیەی قەزای کفری.

مێژوو[دەستکاری]

  • دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانییەوە لەساڵی ٢٠٠٣دا، جارێکی تر گەرمیان کە شارۆچکەی کەلار ناوەندەکەیەتی تووشی بۆشاییەکی کارگێڕی ھات، ئەوەش بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پارێزگای کەرکووک لە دەربەندیخان، بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە رۆژی ٦/٨/٢٠٠٦ ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی لە قەزای کەلار دانراوە، ھەروەھا لە پێناو کاراکردنی ئیدارەکە و فراوانکردنی دەسەڵاتە کاڕگێڕییەکانی، حکومەتی ھەرێم لە ساڵی ٢٠٠٨ بڕیاریدا ئیدارەی گەرمیان ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری ھەرێم مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و لەو رووەشەوە دەسەڵاتی پارێزگار بە خشراوەتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە.[٨]

کارگێڕی[دەستکاری]

ئەم ناحیەیە لە ٣٥ گوند پێکھاتووە:[٩]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ ‎جەمال بابان. أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11066100#map=10/35.0154/45.1099
  6. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  7. ^ UNAMI. DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.
  8. ^ https://garmiyan.com/Yakaidariyakan.aspx?jimare=10
  9. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.