ناحیەی ھەڵشۆ
ناحیەی ھەڵشۆ | |
|---|---|
| بە عەرەبی: ناحیة ھلشو بە ئینگلیزی: Halsho Sub-District | |
![]() ناحیەی ھەڵشۆ | |
| پۆتانەکان: 36°12′32″N 45°15′33″E / 36.20901°N 45.25926°Eپۆتانەکان: 36°12′32″N 45°15′33″E / 36.20901°N 45.25926°E | |
| وڵات | |
| ھەرێمی فێدراڵ | (ھەرێمی کوردستان) |
| پارێزگا | سلێمانی |
| ئیدارە | ئیدارەی ڕاپەڕین |
| قەزا | قەزای پشدەر |
| مەڵبەند | ھەڵشۆ |
| ژمارەی گوندەکان | ٥٦ |
| بوون بە ناحیە | ٢٠٠٠ |
| دەسەڵات | |
| • بەڕێوەبەر | ئەبوبەکر وەیسی |
| ڕووبەر | |
| • ناحیە | ١٦٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٤ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزایی | ١٠٧٤ مەتر (٣٬٥٢٤ پێ) |
| بەرزترین بەرزایی | ٢٣١٨ مەتر (٧٬٦٠٥ پێ) |
| نزمترین بەرزایی | ٦١٩ مەتر (٢٬٠٣١ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
| • ناحیە | ١٠،١١٥ |
| • چڕی | ٦٠٫٩٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٥٧٫٨ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
| • شاری | ٣،٣٣٩ |
| • لادێیی | ٦،٧٧٦ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) |
| • ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
| وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ناحیەی ھەڵشۆ یەکێکە لە شەش ناحیەی قەزای پشدەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی ھەڵشۆیە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ھەڵشۆ لە ساڵی ٢٠٢٠دا (١٠٬١١٥)کەسە.[٣]
ناو
[دەستکاری]ئەم ناحیەیە ناوەکەی لە ناوەندەکەیەوە وەرگرتووە کە ئەویش شارەدێی ھەڵشۆیە.
- ناوەکەی بۆ زمانەکانی بەر لەزایین دەگەڕێتەوە و ناوی (شیوێدێ) بووە.
- ھەڵکەوتەی جوگرافیای ھەڵشۆ وەھایە کە لە ناو چیا و گرد و شیودایە، شیوەکانی لە وەرزی بەھاردا بەھۆی دابارینی زۆرەوە ئاوی شیوەکانی ھەڵدەستێ و دیمەنێکی سەرنج ڕاکێشی ھەیە بەم دیمەنەیان وتووە ھەڵچوونی شیوەکان واتا وشەی ھەڵشۆ لە دوو وشەی (ھەڵچوو+شیو) ھاتووە و بەپێی کات گۆڕداراوە و بووەتە ھەڵشۆ.[٤]
جوگرافیا
[دەستکاری]ناحیەی ھەڵشۆ ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە ناحیەی ژاراوە.
- لە باشوورەوە ناحیەی ھێرۆ.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە شارستانی سەردەشت لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر.[٥]
ڕووبەر
[دەستکاری]ڕووبەری ئەم ناحیەیە (١٦٦کم٢)یە لە (٠٫٨٢٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (١١٫٨٧٪) قەزای پشدەر پێکدەھێنێت.[٦]
- لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (سێیەم)ە لە شەش ناحیەی قەزای پشدەردا.
دانیشتوان
[دەستکاری]تەواوی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (١٠،١١٥)کەسە.[٧]
- لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (چوارەم)ە لە شەش ناحیەی قەزای پشدەر.
مێژوو
[دەستکاری]ناحیەی ھەڵشۆ مێژوویەکی کۆنی نییە لە ساڵی ٢٠٠٠دا بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان درووستکرا، بە دابڕانی ٥٦ گوند و کەرت لە ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر. ناوەندەکەشی شارەدێی ھەڵشۆیە.
کارگێڕی
[دەستکاری]ئەم ناحیەیە لە ٥٦ گوند پێکھاتووە:[٨]
- ھەڵشۆ(ناوەند)
- ئاڵاوە
- ئاڵاوەی بەرڕۆژ
- ئەسپی جاڕ
- ئەستێرۆکان، ھەڵشۆ
- ئەمەرکاکۆڵ
- باداوە
- بادینباڵی خواروو
- بادینباڵی سەروو
- بەردەقسڵ
- بێگەڵاس
- پردەبەردینە
- تەنگژە، ھەڵشۆ
- جۆلانان
- خواران، ھەڵشۆ
- دارەشمانە
- دەراو
- دوبێ
- دۆڵەدزە
- دێلو
- زەڵێ، ھەڵشۆ
- زینوێی بادین
- زێوەنارە
- سالک
- ساڵەح بەگ
- سپی ھەرمێ
- سەردێلو
- سەرکەندە
- سونێ
- شەمەتیو
- شۆران
- شیوەڕەزی خواروو
- شیوەڕەزی سەروو
- شێخ ئاودەڵان
- شێخ جونەت
- شێنێ
- قوڵ مارف
- قوڵەھەرمێ
- قۆچاڵ
- کامەستا
- کانی ڕەش، ھەڵشۆ
- کانی سنە
- کانی قوڵکە
- کانیلان
- کاولانە
- کەلوەڕەز
- کویزەڵە
- گەزێ
- گوڵان، ھەڵشۆ
- گۆمێ
- لاس
- لاسۆکێ
- مامەندە
- مێشاوە
- ناوزەنگ
- نۆڕستە
- ھەورەبانە
- ھورێوە
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. «دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ مەحموود عوسمان مەعروف. «بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2016/95471/0001.PDF?ver=131157580990000000
- ↑ https://www.openstreetmap.org/relation/10860717
- ↑ مەحموود عوسمان مەعروف. «بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ UNAMI. «DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq» (PDF) (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
