ناحیەی پێباز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی پێباز
بە عەرەبی: ناحیة بیباز
بە ئینگلیزی: Pebaz Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی پێباز
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی پێباز لە قەزای کەلار
(سەوزی کاڵ)
Map
ناحیەی پێباز
پۆتانەکان: 34°49′22″N 45°30′31″E / 34.82265°N 45.50852°E / 34.82265; 45.50852پۆتانەکان: 34°49′22″N 45°30′31″E / 34.82265°N 45.50852°E / 34.82265; 45.50852
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
ئیدارەئیدارەی گەرمیان
قەزاقەزای کەلار
مەڵبەندباوەنور
ژمارەی گوندەکان٣٠
بوون بە ناحیە١٩٣٧
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرعەدنان عەلی
ڕووبەر
 • ناحیە٣٤٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٣٤ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٣٣٢ مەتر (١٬٠٨٩ پێ)
بەرزترین بەرزایی
١٠٧٩ مەتر (٣٬٥٤٠ پێ)
نزمترین بەرزایی
٢٦٦ مەتر (٨٧٣ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٩،٣٩٩
 • چڕی٢٧٫١٦ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٠٫٣ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٦،٨٦٠
 • لادێیی
٢،٥٣٩
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی پێباز یەکێکە لە چوار ناحیەی قەزای کەلار لە ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی باوەنورە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی پێباز لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٩٬٣٩٩)کەسە.[٣]

ئەم ناحیەیە لە سەرەتای درووست بوونیدا سەر بە قەزای کفری بوو لە پارێزگای کەرکووک، پاش پێکھێنانی قەزای کەلار بووە ناحیەی ئەم قەزایە خرانە سەر پارێزگای سلێمانی تاوەکو ئێستا، ئەم ناحیەیە کەوتووەتە ناوچەی گەرمیان، لە ڕۆژھەڵاتییەوە لە سەر ڕۆخی ڕووباری سیروانە، خاکێکی بە پیتی ھەیە بۆ کشتوکاڵ بە تایبەتی بۆ گەنم و جۆ.

ناو[دەستکاری]

ئەم ناوچەیە بە پێباز بەناوبانگ بووە، ئەوکات ئێڵی جاف لەم ناوچەیەدا گەرمیان و کوێستانیان کردووە، ھەتا ئەم دواییە کە تیایدا نیشتەجێ بوون و وازیان لەگەرمیان و کوێستان ھێنا.

  • وشەی پێباز لە دوو وشەی لێکدراو پێکھاتوو: پێ(قاچ) و باز(باز، باڵندەیەکە یان بازدان یان جێپێ(پێگە)). بە سەر یەکەوە پێباز واتای پێگە دێت کە ئەویش بە واتای پێگەی ئێڵی جاف دێت.
  • پێباز بەواتای بەردەباز دێت کە بەردێکە بۆ پەڕینەوە لە ناو جۆگە و ڕووبارەکاندا دایدەنێن. بەھۆی ئەوەی ھۆزەکانی جاف گەرمیان و کوێستانیان کردووە، بەتایبەتی چوونەتە کوێستانەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە ڕووباری سیرواندا پەڕیوونەتەوە، بۆ پەڕینەوەیان ئەم بەردانەیان بەکار ھێناوە و لەوەوە ئەم ناوچەیە ئەم ناوەی ھەڵگرتبێت.[٤]
  • بۆ چوونێک ھەیە دەڵێت ئافرەتێک بە ناوی(بەھواز) دەسەڵاتداری لەم ناوچەیەدا ھەبووە، بەناوی ئەوەوە ناونراوە و بەپێی کات بووەتە پێباز.[٥]

جوگرافیا[دەستکاری]

ناحیەی پێباز ھاوسنوورە لەگەڵ:

ڕووبەر[دەستکاری]

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٣٤٦کم٢)یە لە (١٫٧٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٢٠٫٣٪) قەزای کەلار پێکدەھێنێت.[٧]

دانیشتوان[دەستکاری]

تەواوی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٩،٣٩٩)کەسە.[٨]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (سێیەم)ە لە چوار ناحیەی قەزای کەلار.

مێژوو[دەستکاری]

لە سەردەمی عوسمانیەکاندا کەرت و گوندەکانی ناحیەی پێباز سەر بە ناحیەی شێروانە و قەزای گوڵعەنبەر بووە.

لە سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨)[دەستکاری]

لەدوای نەمانی دەسەڵاتی عوسمانیەکان و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ، بۆ چەند ساڵێک ئیدارەی لیوای سلێمانی ڕاستەوخۆ لە ژێر ھەژموونی ئینگلیزدا بوو، بە پێچەوانەی لیواکانی تر کە سەر بە بەغدا بوون، بەڵام دوای واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلێک لە نێوان بەریتانیا و عێراقدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە (١١/تەممووزی/١٩٢٣)دا بڕیاری لکاندنی سلێمانی بە عێراقەوە درا، ئەم بڕیارەش لە ساڵی دوایدا جێبەجێکرا بە ناردنی(٥) ئەندام وەکو نوێنەری لیواکە لە ئەنجوومەنی دامەزراندنی عێراقدا(المجلیس التأسیس العراقی)، دواتر لە کاتی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ناکۆکی نیوان عێراق - تورکیا لە سەر دواڕۆژی ویلایەتی مووسڵ، کۆمەڵەی گەلان لە شوباتی ١٩٢٥ز دا لیژنەی خۆی ڕەوانەی ئەم ویلایەتە کرد، بە کۆتایی ھاتنی ئەم کێشەیە ئیتر سلێمانی بووە بەشێک لە دەوڵەتی عێراق،[٩]

* لە نێوان ساڵانی(١٩١٨ - ١٩٣٦)دا[دەستکاری]

ڕێکخستنەوەی سنوری نێوان ھەردوو لیوای کەرکووک و سلێمانی بە شێوەیەک زنجیرە چیای قەرەداغ و بازیان بوو بە سنووری نێوانیان، بەمەش قەزای بازیان کە ناوەندەکەی چەمچەماڵ بوو، کرا بە دوو بەشەوە بەشی یەکەم قەزای چەمچەماڵ بە ھەردوو ناحیەی(قەڵاسێوکە و سەنگاو) و بەشی دووەم ناحیەی بازیان، یەکەم بەشیان لە لیوای سلێمانی دابڕێنرا و خرایە سەر لیوای کەرکووک، دووەمیان لەسەر لیوای سلێمانی مایەوە، ھەروەھا بەشی خواری ناحیەی وارماواش کە دواتر بوو بە ناحیەی پێباز خرایە سەر قەزای کفری.[١٠]

* لە نێوان ساڵانی(١٩٣٦ - ١٩٤٧)دا[دەستکاری]

بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٥٨) لە ٢٧\١\١٩٣٧دا ناحیەی پێباز ھاتە کایەوە بەدابڕانی لە ناحیەی شێروانە لە سنووری قەزای کفری لە پارێزگای کەرکووک.

لە سەردەمی کۆماریدا (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا[دەستکاری]

ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان. لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی کرا، پارێزگای کەرکووک زۆرترین گۆڕانکاری بەسەردا ھات لە ڕووی کارگێڕییەوە.[١١]

* لە نێوان ساڵانی (١٩٥٨ - ١٩٦٥)دا[دەستکاری]

بە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی ١٩٥٩دا، (٥)کەرتی ناحیەی پێبازی سەر بە قەزای کفری بە ناحیەی شێروانەی ھەمان قەزاوە لکێندرا.

نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی پێباز لە ساڵی ۱۹۷٥دا

* لە نێوان ساڵانی (١٩٦٥ - ١٩٧٧)دا[دەستکاری]

  1. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(١٣٧) لە ٢٨\٢\١٩٧٠دا، قەزای کەلار لە سنووری پارێزگای کەرکووک ھاتە کایەوە و ناوەندەکەشی شارۆچکەی کەلار بوو، ھەردوو ناحیەی پێباز و ناحیەی شێروانەی پێوە لکێندرا.
  2. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٨) لە ٦\١١\١٩٧٥دا، قەزای کەلار و قەزای چەمچەماڵ دابڕێنران لە پارێزگای کەرکووک و لکێندران بە پارێزگای سلێمانییەوە ھەروەھا بە ھەمان فەرمان قەزای کفری دابڕێنرا لە پارێزگای کەرکووک و لکێندرا بە پارێزگای دیالەوە.[١٢]
نەخشەی قەزای کەلار لە ساڵی ۱۹۷۰دا
نەخشەی قەزای کەلار لە ساڵی ۱۹۷٥دا

* لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٩٠)[دەستکاری]

  1. لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەی خاپوورکردنی گوندەکانی باشووری کوردستان، ڕژێمی بەعس لە سنووری گەرمیان ھەستا بە درووستکردنی ئۆردوگای زۆرەملێی(الصمود) لە نزیک شارۆچکەی کەلار بۆ نیشتەجێکردنی دانیشتووانی گوندە خاپوورکراوەکانی قەزای کەلار و بەشێک لە گوندەکانی قەزای کفری.
  2. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢١) لە ١١\٦\١٩٨٧دا ناحیەی تیلەکۆ ھەڵوەشێنرایەوە و ھەموو کەرتەکانی بەسترایەوە بە ناحیەی ناوەندی قەزای کەلار.
  3. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٩١١) لە ١٦\١١\١٩٨٧دا ناحیەی پێباز ھەڵوەشێنرایەوە و ھەموو کەرتەکانی بەسترایەوە بە ناحیەی ناوەندی قەزای کەلار.
  4. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٣٨) لە ١٦\٣\١٩٨٨دا بە ھێنانە کایەی ناحیەی الصمود.
نەخشەی قەزای کەلار لە ساڵی ۱۹٨۷دا

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم[دەستکاری]

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:[دەستکاری]

لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:[دەستکاری]

لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٣]

* لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٤ - ٢٠١٤)[دەستکاری]

  1. ھێنانەکایەی ناحیەی شێخ تەویل، بە دابڕانی ٤٣ کەرت و گوند لە ناحیەی پێباز لە ساڵی ٢٠٠٥دا.
  2. دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانییەوە لەساڵی ٢٠٠٣دا، جارێکی تر گەرمیان کە شارۆچکەی کەلار ناوەندەکەیەتی تووشی بۆشاییەکی کارگێڕی ھات، ئەوەش بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پارێزگای کەرکووک لە دەربەندیخان، بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە رۆژی ٦/٨/٢٠٠٦ ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی لە قەزای کەلار دانراوە، ھەروەھا لە پێناو کاراکردنی ئیدارەکە و فراوانکردنی دەسەڵاتە کاڕگێڕییەکانی، حکومەتی ھەرێم لە ساڵی ٢٠٠٨ بڕیاریدا ئیدارەی گەرمیان ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری ھەرێم مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و لەو رووەشەوە دەسەڵاتی پارێزگار بە خشراوەتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە.[١٤]

کارگێڕی[دەستکاری]

ئەم ناحیەیە لە ٣٠ گوند پێکھاتووە:[١٥]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ ‎جەمال بابان. أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  5. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  6. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11066660
  7. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  8. ^ UNAMI. DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.
  9. ^ محمود فھمی درویش. الدلیل العراقی الرسمی لسنة ١٩٣٦(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  10. ^ د.عثمان علی. الکورد فی الوثائق البریطانیة(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  11. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  12. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  13. ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
  14. ^ https://garmiyan.com/Yakaidariyakan.aspx?jimare=10
  15. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.