ناحیەی تەکیەی جەباری
ڕواڵەت
ناحیەی تەکیەی جەباری | |
|---|---|
| بە عەرەبی: ناحیة تکیةجباری بە ئینگلیزی: Takya Jabari Sub-District | |
نەخشەی سەرەوە نەخشەی کارگێڕی ناحیەی تەکیەی جەباری نەخشەی خوارەوە نەخشەی ناحیەی تەکیەی جەباری لە قەزای چەمچەماڵ (شین) | |
![]() ناحیەی تەکیەی جەباری | |
| پۆتانەکان: 35°20′57″N 44°47′51″E / 35.3493°N 44.7976°Eپۆتانەکان: 35°20′57″N 44°47′51″E / 35.3493°N 44.7976°E | |
| وڵات | |
| ھەرێمی فێدراڵ | (ھەرێمی کوردستان) |
| پارێزگا | سلێمانی |
| قەزا | قەزای چەمچەماڵ |
| مەڵبەند | تەکیەی جەباری |
| ژمارەی گوندەکان | ٢٠ |
| بوون بە ناحیە | ٢٠٠٤ |
| دەسەڵات | |
| • بەڕێوەبەر | مامۆستا تارق جەباری |
| ڕووبەر | |
| • ناحیە | ٢٦٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠٢ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزایی | ٧٦٦ مەتر (٢٬٥١٣ پێ) |
| بەرزترین بەرزایی | ٩٤٠ مەتر (٣٬٠٨٠ پێ) |
| نزمترین بەرزایی | ٣٣٤ مەتر (١٬٠٩٦ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
| • ناحیە | ١،١٢٤ |
| • چڕی | ٤٫٢٤ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١١٫٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
| • شاری | ٤٩٠ |
| • لادێیی | ٦٣٤ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) |
| • ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
| وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ناحیەی تەکیەی جەباری یەکێکە لە حەوت ناحیەی قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی تەکیەی جەباریە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی تەکیەی جەباری لە ساڵی ٢٠٢٠دا (١٬١٢٤)کەسە.[٣]
ناو
[دەستکاری]ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی تەکیەی جەباریە.
- سەید عەبدولجەبار لە ساڵی (١٤٧٠)ی زایینی لە گوندی تەکیەی قەرەداغەوە لەگەڵ کوڕە گەورەکەی کە ناوی (شەرەفەدین)ە، ڕووی کردوەتە سنووری کەرکووک ولە گوندی (سەڵباتوو) نیشتەجێ بووە و تەکیەکی لەو گوندە بەناوی تەکیەی سەید عەبدولجەبار دامەزراندووە، بە دامەزراندنی ئەو تەکیەیەش ناوی گوندەکە گۆڕاوە بۆ تەکیەی جەباری.
جوگرافیا
[دەستکاری]ناحیەی تەکیەی جەباری ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە ناحیەی شۆڕش و ناحیەی قەرەھەنجیر لە قەزای کەرکووک.
- لە باشوورەوە لەگەڵ ناحیەی قادرکەرەم.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی شۆڕش و ناحیەی قادرکەرەم.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی قەرەھەنجیر و ناحیەی لەیلان لە پارێزگای کەرکووک.[٤]
- ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٢٥٦کم٢)ە لە (٧٫٦٣٪) قەزای چەمچەماڵ پێکدەھێنێت، وە لە (١٫٣١٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.
- لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (حەوتەمە) لە حەوت ناحیەی قەزای چەمچەماڵدا.
- لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (حەوتەمە) لە حەوت ناحیەی قەزای چەمچەماڵ.[٥]
مێژوو
[دەستکاری]ناحیەی تەکیەی جەباری مێژوویەکی کۆنی نییە لە (٢٠٠٤)دا بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان درووستکرا، بە دابڕانی ٢٠ گوند و کەرت لە ناحیەی قادرکەرەم. ناوەندەکەشی شارەدێی تەکیەی جەباریە.
کارگێڕی
[دەستکاری]ئەم ناحیەیە لە ٢٠ گوند پێکھاتووە:[٦]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. «دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ مەحموود عوسمان مەعروف. «بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ https://www.openstreetmap.org/relation/11068393
- ↑ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
- ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
