ناحیەی سەرقەڵا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی سەرقەڵا
بە عەرەبی: ناحیة سرقلعة
بە ئینگلیزی: Sarqala Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی سەرقەڵا
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی سەرقەڵا لە قەزای کفری
(قاوەیی)
Map
ناحیەی سەرقەڵا
پۆتانەکان: 34°44′35″N 45°03′53″E / 34.74311°N 45.06477°E / 34.74311; 45.06477پۆتانەکان: 34°44′35″N 45°03′53″E / 34.74311°N 45.06477°E / 34.74311; 45.06477
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
ئیدارەئیدارەی گەرمیان
قەزاقەزای کفری
مەڵبەندسەرقەڵا
ژ.گوندەکان٣٣
بوون بە ناحیە١٩٢٧
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرتەها ئیبراهیم قادر
ڕووبەر
 • ناحیە٦٢٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٤٢ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٣٤٠ مەتر (١٬١٢٠ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٤٩٤ مەتر (١٬٦٢١ پێ)
نزمترین بەرزایی
٢٤٨ مەتر (٨١٤ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٩،٠٦٣
 • چڕی١٤٫٤ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٧ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٢،٣٣٤
 • لادێیی
٦،٧٢٩
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی سەرقەڵا یەکێکە لە حەوت ناحیەی قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی سەرقەڵایە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی سەرقەڵا لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٩٬٠٦٣)کەسە.[٣]

لە سەرەتای درووست بوونی ئەم ناحیەدا ناوی ناحیەی شێروانە بوو، بەڵام لە دوایدا ناوی بووە ناحیەی سەرقەڵا.

ناو[دەستکاری]

ئەم ناحیەیە لە سەرەتادا کە دروست بوو ناوی شێروانە بوو، بە ناوی قەڵای شێروانەوە ناونرا، تاوەکوو ساڵی ١٩٧٥ ناوەکەی گۆڕدرا بە ناحیەی سەرقەڵا. ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارەدێی سەرقەڵایە.

وشەی سەرقەڵا وشەیەکی لێکدراوە(سەر+قەڵا)، سەر: ڕۆپک، دوند، سەری چیا، قەڵا: لە شوێنێکی زۆر بەرز دروستدەکرێت وەکو چیا، بۆ ئەوەی دوژمن بە ئاسانی نەیگاتێ، لەسەر لێواری (قوللە)ی بۆ کراوە بۆ پاسەوانی کردنی قەڵا، سەرا و کۆشک تەلاری قەلاداری تێدا دروستکراوە. لە شارەدێی سەرقەڵادا شوێنەوارێکی لێیە بە ناوی(گۆڕ و گردۆڵکەی سەرقەڵا) کەوەک قەڵایەکی کۆن وایە بەسەر گردێکەوە، ناوی ئەم شارەدێیە لەوەوە ھاتووە.[٤]

جوگرافیا[دەستکاری]

ناحیەی سەرقەڵا ھاوسنوورە لەگەڵ:

ڕووبەر[دەستکاری]

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٦٢٦کم٢)یە لە (٣٫١٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٢٢٫٤٪) قەزای کفری پێکدەھێنێت.[٦]

  • لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (دووەم)ە لە پێنج ناحیەی قەزای کفریدا.

دانیشتوان[دەستکاری]

دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کورد، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٩،٠٦٣)کەسە.[٧]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (سێیەم)ە لە پێنج ناحیەی قەزای کفری.

مێژوو[دەستکاری]

لەسەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨)[دەستکاری]

لەدوای نەمانی دەسەڵاتی عوسمانیەکان و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ، دوای واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلێک لە نێوان بەریتانیا و عێراقدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە (١١/تەممووزی/١٩٢٣)دا بڕیاری لکاندنی سلێمانی بە عێراقەوە درا، ئەم بڕیارەش لە ساڵی دوایدا جێبەجێکرا بە ناردنی(٥) ئەندام وەکو نوێنەری لیواکە لە ئەنجوومەنی دامەزراندنی عێراقدا(المجلیس التأسیس العراقی)، دواتر لە کاتی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ناکۆکی نیوان عێراق - تورکیا لە سەر دواڕۆژی ویلایەتی مووسڵ، کۆمەڵەی گەلان لە شوباتی ١٩٢٥ز دا لیژنەی خۆی ڕەوانەی ئەم ویلایەتە کرد، بە کۆتایی ھاتنی ئەم کێشەیە ئیتر سلێمانی بووە بەشێک لە دەوڵەتی عێراق،[٨]

حکوومەتی تازە پێکھێنراوی عێراق ھەستا بەڕێکخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکان، ئەم پرۆسەیە ھاوشێوەی سەردەمی پێشووی خۆی بە جیاوازییەکی کەمەوە بەڕێوەچوو.

* لە نێوان ساڵانی(١٩٢٦-١٩٣٦)[دەستکاری]

  1. بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(١١٧٥) لە ١٨\٨\١٩٢٧دا ناحیەی شێروانە ھاتە کایەوە.
  2. ھەردوو ناحیەی ناوەندی قەزای کفری و ناحیەی قەرەحەسەن بە بەیانی حکومی ژمارە(٥٣٣٥) لە ساڵی ١٩٣٣دا ھەڵوەشێنرانەوە.
نەخشەی کارگێڕی پارێزگای کەرکووک لە ساڵی ۱۹۳٦دا، قەزای کفری (ڕەنگی شین)

* لە نێوان ساڵانی(١٩٣٦-١٩٤٧)[دەستکاری]

لە سەردەمی کۆماریدا (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا[دەستکاری]

ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر پارێزگای سلێمانی تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[٩]

* لە نێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥)[دەستکاری]

نەخشەی کارگێڕی قەزای کفری لە ساڵی ۱۹٦٥دا
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی شێروانە(سەرقەڵا) لە ساڵی ۱۹٦٥دا

* لەنێوان ساڵانی(١٩٦٥-١٩٧٧)[دەستکاری]

  1. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٠٣) لە ٣٠\٣\١٩٦٩دا، (٢٥) کەرت لە ناحیەی شێروانە دابڕێنرا بۆ ھێنانەکایەی ناحیەی جەبارە لە سنووری قەزای کفری، ناوەندەکەشی گوندی جەبارە بوو.
  2. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(١٣٧) لە ٢٨\٢\١٩٧٠دا، قەزای کەلار لە سنووری پارێزگای کەرکووکدا ھاتەکایەوە، ھەردوو ناحیەی شێروانە و ناحیەی پێبازی قەزای کفری پێوە گرێدرا.
  3. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٦) لە ٦\١١\١٩٧٥دا ناحیەی سەرقەڵا لە قەزای کەلار دابڕێنرا و بەقەزای کفرییەوە لکێندرا.
  4. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٨) لە ٦\١١\١٩٧٥دا، قەزای کەلار و قەزای چەمچەماڵ دابڕێنران لە پارێزگای کەرکووک و لکێندران بە پارێزگای سلێمانییەوە ھەروەھا بە ھەمان فەرمان قەزای کفری دابڕێنرا لە پارێزگای کەرکووک و لکێندرا بە پارێزگای دیالەوە.[١٠]
  5. بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(٢٦٣٦٣) لە ساڵی ١٩٧٥دا ناوی ناحیەی شێروانە گۆڕدرا بۆ ناحیەی سەرقەڵا و (٢١) کەرتی ناحیەی سەرقەڵا بە ناحیەی ناوەندی قەزای کەلارەوە لکێندرا.
  6. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٦) لە ٦\١١\١٩٧٥دا، (٦١) کەرتی ناحیەی سەرقەڵا دابڕێنرا بۆ ھێنانەکایەی ناحیەی تیلەکۆ لە سنووری قەزای کەلار ناوەندەکەشی لە گوندی تیلەکۆی گەورە بوو.
  7. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٧) لە ٦\١١\١٩٧٥دا، ناحیەی سەرقەڵا کە بریتی بوو لە (٢٤) کەرت لە قەزای کەلار دابڕێنراو لکێندرا بە قەزای کفرییەوە.[١١]
  8. قەزای کفری کە چووە سەر پارێزگای دیالە بە جێگیری مایەوە، گۆڕانکارییەکی وەھای بەسەردا نەھات، لە ناحیەکانی(ناحیەی ناوەندی قەزای کفری، ناحیەی سەرقەڵا، ناحیەی قەرەتەپە، ناحیەی جەبارە و ناحیەی کۆکس) پێکھاتبوو.
نەخشەی ناحیەی شێروانە(سەرقەڵا) لە ساڵی ۱۹٦۹دا
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی سەرقەڵا لە ساڵی ۱۹۷٥دا

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم[دەستکاری]

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:[دەستکاری]

لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:[دەستکاری]

لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٢]

* لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٤ - ٢٠١٤)[دەستکاری]

  1. دوای ڕاپەڕین قەزای کفری کەوتە ژێر جڵەوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەنھا ناحیەی قەرەتەپە و ناحیەی جەبارە نەبێت. ئیتر لەو کاتەوە بووە قەزایەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ڕووی کارگێڕییەوە. دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق ھەروا مایەوە بە ڕێکەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق.
  2. ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق، بە ڕێکەوتنی حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی عێراق، ئەم ناوچانە دابەشکران بۆ دووبەش لە کە ھەریەکەیان حکوومداری بکات تا یەکلایی بوونەوەی ماددەی(١٤٠) دەستوور، قەزای کفری بەشێکە لەم ناوچەیە دوو ناحیەی قەرەتەپە و ناحیەی جەبارە سەر بە پارێزگای دیالەن، ئەوەلاشی سەر بە پارێزگای سلێمانین.
  3. دوای پرۆسەی ئازادی زۆرینەی گوندەکانی گەرمیان بەتایبەت ئەوانەی بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتبوون ئاوەدانکرانەوە، ناحیەی نەوجول ئاوەدان بووەوە و لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، بۆیە خرایە سەر قەزای کفری، بەڵام لە پێشتردا لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە قەزای دووزخورماتوو بوو.
  4. لە ساڵی ٢٠٠٥دا ناحیەی ئاوەسپی ھاتە کایەوە بە دابڕانی (٣٥) کەرت و گوند لە ناحیەی قادرکەرەم و ناحیەی ڕزگاری. ناوەندەکەشی گوندی خان ڕۆستەمە.
  5. دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانییەوە لەساڵی ٢٠٠٣دا، جارێکی تر گەرمیان کە شارۆچکەی کەلار ناوەندەکەیەتی تووشی بۆشاییەکی کارگێڕی ھات، ئەوەش بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پارێزگای کەرکووک لە دەربەندیخان، بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە رۆژی ٦/٨/٢٠٠٦ ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی لە قەزای کەلار دانراوە، ھەروەھا لە پێناو کاراکردنی ئیدارەکە و فراوانکردنی دەسەڵاتە کاڕگێڕییەکانی، حکومەتی ھەرێم لە ساڵی ٢٠٠٨ بڕیاریدا ئیدارەی گەرمیان ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری ھەرێم مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و لەو رووەشەوە دەسەڵاتی پارێزگار بە خشراوەتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە.[١٣]

کارگێڕی[دەستکاری]

ئەم ناحیەیە لە ٣٣ گوند پێکھاتووە:[١٤]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ https://lex.vejin.net/ck/search/?t=قەڵا
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11066101#map=10/34.7247/45.3117
  6. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  7. ^ UNAMI. DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.
  8. ^ محمود فھمی درویش. الدلیل العراقی الرسمی لسنة ١٩٣٦(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  9. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  10. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  11. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی کەرکووک(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  12. ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
  13. ^ https://garmiyan.com/Yakaidariyakan.aspx?jimare=10
  14. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.