ناحیەی شێخ تەویل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی شێخ تەویل
بە عەرەبی: ناحیة الشيخ طويل
بە ئینگلیزی: Sheikh Tawil Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی شێخ تەویل
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی شێخ تەویل لە قەزای کەلار
(سەوزی فستەقی)
Map
ناحیەی شێخ تەویل
پۆتانەکان: 35°01′11″N 45°27′33″E / 35.01975°N 45.45911°E / 35.01975; 45.45911پۆتانەکان: 35°01′11″N 45°27′33″E / 35.01975°N 45.45911°E / 35.01975; 45.45911
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
ئیدارەئیدارەی گەرمیان
قەزاقەزای کەلار
مەڵبەندشێخ تەویل
ژمارەی گوندەکان٤٣
بوون بە ناحیە٢٠٠٥
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەردانا ئەحمەد
ڕووبەر
 • ناحیە٥٠١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٩٣ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٧٥٣ مەتر (٢٬٤٧٠ پێ)
بەرزترین بەرزایی
١٧٨٦ مەتر (٥٬٨٦٠ پێ)
نزمترین بەرزایی
٤٧١ مەتر (١٬٥٤٥ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٣،١٦٠
 • چڕی٦٫٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٦ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٥٠٢
 • لادێیی
٢،٦٥٨
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی شێخ تەویل یەکێکە لە چوار ناحیەی قەزای کەلار لە ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی شێخ تەویلە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی شێخ تەویل لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٣٬١٦٠)کەسە.[٣]

ئەم ناحیەیە لە سەردەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان درووستکراوە.

ناو[دەستکاری]

ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە ھاتووە کە ئەویش شارەدێی شێخ تەویلە.

وشەی شێخ تەویل لە دوو وشەی لێکدراو درووست بووە(شێخ+تەویل). شێخ: پێشەوای ئاینی خواپەرست، سەید، لە نەتەوەی پێغەمبەر، پلەیەکی ئایینیە کە بە دووگرد و تەقوا و خواپەرستی پێدەگا و ھەر شێخێک چەند خەلیفەیەک و ژمارەیەکی زۆر موریدی ھەیە، گۆڕی ئەو شێخانە بووە بە ناوی گوند و گرد و چیا؛ واتە بووەتە ناوی جوگرافی بۆ گوند. تەویل: وشەیەکی زمانی عەرەبییە (طویل)، داتاشراوە بووەتە (تەویل) واتای درێژە. گوایە ئەم گوندە شێخێک ئاوەدانی کردووەتەوە باڵای(بەژن)ی بەرزبووە کەڵەگەت بووە، ئەوکاتیش زمانی عەرەبی زاڵ بووە لە ناو کورداندا بە ھۆی خوێندنەوە. لە بری بڵێن شێخی باڵابەرز وتوویانە شێخ طەویل، بە پێی کات بووەتە شێخ تەویل.[٤]

جوگرافیا[دەستکاری]

ناحیەی شێخ تەویل ھاوسنوورە لەگەڵ:

ڕووبەر[دەستکاری]

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٥٠١کم٢)یە لە (٢٫٤٨٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٢٩٫٥٪) قەزای کەلار پێکدەھێنێت.[٦]

دانیشتوان[دەستکاری]

تەواوی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٣،١٦٠)کەسە.[٧]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (چوارەم)ە لە چوار ناحیەی قەزای کەلار.

مێژوو[دەستکاری]

  • دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانییەوە لەساڵی ٢٠٠٣دا، جارێکی تر گەرمیان کە شارۆچکەی کەلار ناوەندەکەیەتی تووشی بۆشاییەکی کارگێڕی ھات، ئەوەش بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پارێزگای کەرکووک لە دەربەندیخان، بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە رۆژی ٦/٨/٢٠٠٦ ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی لە قەزای کەلار دانراوە، ھەروەھا لە پێناو کاراکردنی ئیدارەکە و فراوانکردنی دەسەڵاتە کاڕگێڕییەکانی، حکومەتی ھەرێم لە ساڵی ٢٠٠٨ بڕیاریدا ئیدارەی گەرمیان ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری ھەرێم مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و لەو رووەشەوە دەسەڵاتی پارێزگار بە خشراوەتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە.[٨]

کارگێڕی[دەستکاری]

ئەم ناحیەیە لە ٤٣ گوند پێکھاتووە:[٩]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ https://lex.vejin.net/ck/search/?t=شێخ
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11066662
  6. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  7. ^ UNAMI. DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.
  8. ^ https://garmiyan.com/Yakaidariyakan.aspx?jimare=10
  9. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.