بەنداوی دەربەندیخان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەنداوی دەربەندیخان

بەنداوی دەربەندیخان دەکەوێتە سەر (زێی سیروان). کە بۆ مەبەستی گلدانەوەی ئاو بەکاردێت، ھەروەھا بۆ بەدەست ھێنانی وزەی کارەباش بەکاردێت.

مێژوو[دەستکاری]

ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان جگەلە ئەندازیاری کاری نوسینیش دەکات، یەکێک لە بیرۆکەکانی دروستکردنی بیبلۆگرافیای بەنداوی دەربەندیخانە، کە بەشێوەی گرافیکی و دەتوانێت لە کەمترین ماوەدا زۆرترین وەڵامی ھەر پرسیارێک بداتەوە کە زانیاری بێت لەسەر بەنداوی دەربەندیخان، ھەروەک چەندین وێنەی کۆن و ناوازەی ئەو سەردەمەشی لە ناو گرافیکەکەدا داناوە. لەم دیمانەدا بەشێوەیەکی گشتی باسێکی بەنداوی دەربەندیخان و مێژوو و کاریگەری خراپبوونی بەنداوەکە و سوودەکانی دەخاتەڕوو.

پێکھاتە[دەستکاری]

ڕەحمانی خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان پێکھاتەی بەنداوەکەی ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند: بەنداوی دەربەندیخان بەنداوێکی گڵ بەردینە، کرۆکی قوڕەو شانەکانی پڕکراوەی بەردەو بەرزییەکەی ١٢٨ مەترەو پانییەکەی لە بنەوە ٥٠٠ مەترەو لە سەرەوە ١٧ مەترە، درێژییەکەی بە کەناڵە زیاداوەکانیشەوە ٥٣٥ مەترە، توانای گلدانەوەی (٣ میلیارد م٣) یە، بەپێی داتا سەرەتایییەکان، بەڵام بەھۆی ٥٦ ساڵ تەمەنی بەنداوەکەوە توانای گلدانەوەی کەمبووەتەوەو بۆ (٢٫٥٧ میلیارۆ م٣)، بەرزترین ئاستی کارپێکردنی لەڕووی دەریاوە ٤٨٥ مەترە، بەنداوەکە ٣ یەکەی کارۆئاوی بەکارھێنانی کارەبایی لەسەرەو توانای ھەریەکەیان (٨٣ مێگاوات/ سەعات) ـە، لە بەرزترین ئاستی بەنداوەکەدا، ٣ دەرچەی ئاودێری لەسەرە ھەریەکەیان (١٧٥ م٣ لە چرکەیەکدا) ئاوی پێدا تێپەڕدەبێت، کە لەکاتی پێویستدا ئاو بۆ خوارووی بەنداو بەربدرێتەوە، ٣ کەناڵی زیاد ئاوی (سپیڵ وەی) ھەیە کە لەوەرزی لافاودا توانای تێپەڕاندنی (١٩٠٠م٣ یە لە چرکەیەکدا)، بۆ ھەریەکەیەکیان کە لەوەرزی لافاودا بۆ کردنە دەرەوەی ئاوی زیادە بەکار دەھێنرێت.

پاک ناکرێتەوە و تەمەنی دیاریکراوە ڕەحمانی خانی پێیوایە ناتوانرێت بەنداوەکە پاکبکرێتەوەو بەھۆی تێپەڕبوونی کات تەمەنی بەرەو ئاوابوون دەچێت، لەو ڕووەشەوە وتی: پاککردنەوەی بەنداوی گەورە ئاسان نییەو بودجەی زۆری دەوێت کە ڕەنگە بگات بە بودجەی بەنداوێکی نوێ کە دروستی بکەیت، بەنداوەکانیش تەمەنی دیاریکراوی خۆیان ھەیەو بەپێی ئەو قوڕو لیتەو نیشتووانەی کە دێتەناو بەنداوەکەوە ساڵانە، ئەمەش لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی تر جیاوازە، ئەو ساڵانەی باران و لافاو زۆر بێت زیاتر پڕدەبێتەوە، ئەگەر ساڵەکە کەمتر ببارێت و لافاوی کەمی تیدابێت ئەوە نیشتووەکان کەمتر دەچنە ناو بەنداوەکەوە.

٦٨٪ ی داھاتی ئاو لە کوردستانی ئێرانەوە دێت بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایگەیاند: بەنداوی دەربەندیخان بەری بە دەریاچەیەک گرتووە کە سەرچاوەی ئاو تێزانی برتییە لەڕووباری سیروان کە لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستانی ئێران شۆڕدەبێتەوە ٦٨٪ ی داھاتی ئاوی پێکدەھێنێت و %١٤ ی لەناو سنوری ئێرانەوە دێت و ١٨٪ ی کە دەمێنێتەوە لە (زەڵم و ڕیشێن و سەراو و چەمەکانی تری شارەزور) ـەوە دێن. ڕووبەری ئەو ناوچانەی کە ئاوی لێدەڕژێتە ناو بەنداوی دەربەندیخان برتییە لە (١٧٨٥٠ کم دووجا)، ئەو پڕۆژانەی کە لە ئێران دروستکراون لەسەر ڕووباری سیروان کاریگەری زۆریان ھەیە لەسەر داھاتی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان، زۆری و کەمی کاریگەرییەکەی بەپێی ڕێژەی گلدانەوەی ئاو دەبێت لەو بەنداوانەی دروستدەکرێن لەسەر ڕووباری سیروان.

کرانەوە[دەستکاری]

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنوس، ڕێبین محەممەد، ڕەحمان خانی سەبارەت بە سەرەتای دروستکردن و بیرۆکەو مێژووی بەنداوەکە ڕایگەیاند: لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٦١ بە ڕەسمی بەنداوی دەربەندیخان کراوەتەوە، لەسەر بیرۆکەی دەستەی بوونیادنانەوە لە سەردەمی مەلیکدا بەنداوەکە دروستکراوە، لە ساڵی ١٩٤٦ دا دەست بە کارکردن کراوەو چەندین لێکۆڵینەوە کراوە تا گونجاوترین شوێن دیاری بکرێت، دواتر لە ساڵی ١٩٥٣ دا کۆتایی بە لێکۆڵینەوە ھاتووەو لە ١٩٥٤ دا دەستکراوە بە دیزاینکردن و لە ١٩٥٥ دا گرێبەستکراوە بۆ جێبەجێکردنی، کۆمپانیای دیزاینەرو ڕاوێژکاری جێبەجێکردن (کۆمپانیای ھارزای ئەمریکی) بووە، جگەلە کۆمپانیا ئەمەریکییەکان چەندین کۆمپانیایەکی فەڕەنسی و ڕۆمانی بەشداربوون لە جێبەجێکردنی بەشە جیاوازەکانی بەنداوەکەدا.

مەترسیی ژینگەیی[دەستکاری]

ڕەحمان خانی مەترسی پیسبوونی بەنداوەکەو کاریگەری بۆسەر ژینگە ئاشکراکردو ڕایگەیاند: جۆری ئاوی دەربەندیخان بەھۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و چالاکی مرۆیی و شارەوانی پاشەڕۆی کارگەکان و پەینی کیمیایی و لە ناوچە کشتوکاڵییەکانی سلێمانی و شارەزوور کە دەڕژێنەناو تانجەرۆ لەوێشەوە بۆ دەریاچەی دەربەندیخان، ھەروەھا چەندبارە بوونەوەی وشکەساڵی لە ناوچەکەدا کاریگەری زۆری ھەیە لەسەر خراپبوونی جۆری ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان کە پێویستە لەڕووی ژینگەیەوە ئەم لایەنە بەشێوەیەکی زانستی چارەسەر بکرێت بەر بە کارەساتی ژینگەیی بگیرێت.

ناوچە سوودمەندکان[دەستکاری]

ناوچەکانی کە سود لە ئاوی بەنداوی دەربەندیخان دەبینن زۆرن و ھەریەکە بە شێوەی جیاواز سوودی لێدەبینین، لەوبارەیەشەوە ڕەحمان خانی ڕایگەیاند: باخ و دارستان و کشتوکاڵەکانی ناوچەی گەرمیان لە کەلارو زەنگ ئابادو بەری خانەقی و جەلەولاو قەرەتەپە پشت بە ئاوی سیروان دەبەستن، کە سەرچاوەکەیان بەنداوی دەربەندیخانە، بە تایبەتی لە وەرزی ھاوین و پاییزدا، ھەروەھا داھاتی سەرەکی بەنداوی حەمرین پشت بە بەنداوی دەربەندیخان دەبەستێت کە ھەموو حەوزی دیالە پاراو دەکات.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]