ناحیەی ناڵپارێز
ناحیەی ناڵپارێز | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة نالباریز بە ئینگلیزی: Nalparez Sub-District | |
پۆتانەکان: 35°34′29″N 45°51′25″E / 35.57477°N 45.85698°Eپۆتانەکان: 35°34′29″N 45°51′25″E / 35.57477°N 45.85698°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای پێنجوێن |
مەڵبەند | ناڵپارێز |
ژمارەی گوندەکان | ٥٥ |
بوون بە ناحیە | ١٩٧٨ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەر | ھێمن ئیبراھیم |
ڕووبەر | |
• ناحیە | ٣٠٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١١٨ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١١٣٣ مەتر (٣٬٧١٧ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٢٥٥٥ مەتر (٨٬٣٨٣ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ١٠٠٧ مەتر (٣٬٣٠٤ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• ناحیە | ٧٣١٣ |
• چڕی | ٢٣٫٨ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٢ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ٦٠٥ |
• لادێیی | ٦٧٠٨ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ناحیەی ناڵپارێز یەکێکە لە سێ ناحیەی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی ناڵپارێزە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ناڵپارێز لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٧٬٣١٣)کەسە.[٣]
ناو
[دەستکاری]ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارەدێی ناڵپارێزە.
جوگرافیا
[دەستکاری]ناحیەی ناڵپارێز ھاوسنوورە لەگەڵ؛ لە باکوورەوە ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن، لە باشوورەوە ناحیەی خورماڵ و ناحیەی ناوەندی قەزای سەید سادق، لە ڕۆژھەڵاتەوە شارستانی مەریوان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، لە ڕۆژاواوە ناحیەی زەلان و ناحیەی سرۆچک.[٤]
- ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٣٠٦کم٢)ە لە (٢٦٫٩٪) قەزای پێنجوێن پێکدەھێنێت، وە لە (١٫٥٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.
- لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (دووەمە) لە سێ ناحیەی قەزای پێنجوێندا.
- لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (سێیەمە) لە سێ ناحیەی قەزای پێنجوێن.[٥]
مێژوو
[دەستکاری]ئەم ناحیەیە مێژوویەکی کۆنی نییە، لە ساڵی ١٩٧٨دا درووستکرا پاش ئەوەی ڕژێمی بەعس بە قوڵایی ٣٠کم گوندەکانی سنووری باشووری کوردستانی ڕاگوێزا، بۆ ئەوەی چالاکی جوڵانەوەی چەکداری و ڕامیاری کورد لەناو بەرێت یان لاوازی بکات، کە ئەوکات گوندەکان پشت و پەنای شۆڕشەکان بوون. ڕاگواستنی گوندەکانی قەزای پێنجوێن ناحیەی گەرمکی بە تەواوەتی گرتەوە و ڕایگواستنە گوندی ناڵپارێز کە ئەم گوندەی کردە کۆمەڵگەی زۆرەملێ کە ناوی نا بوو (گوندی ھاوچەرخ)، ھەروەھا کردییە ناوەندی ناحیە و ناحیەکەشی ھەر بەو ناوەوە ناونا.
سەردەمی کۆماری
[دەستکاری]- لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٨٦)دا:
- دابڕاندنی ھەموو کەرتەکانی ناحیەی گەرمک و لکادنیان بە ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێنەوە و گۆڕینی ناوی ناحیەی ناوبراو بۆ ناحیەی ناڵپارێز و گواستنەوەی ناوەندەکەی لە گوندی گەرمکەوە بۆ گوندی ناڵپارێز و لکاندنی (٢٦) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن بە ناحیەی ناڵپارێزەوە بە پێی بڕیاری وەزارەتی حکومی مەحەللی ژمارە(٢٤٧٩٦)ی ساڵی ١٩٧٩.
- دابڕانی (١٤) کەرت لە ناحیەی سرۆچکی سەر بە قەزای شارباژێڕ و لکاندنیان بە ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێنەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٢١) لە ١٦\١٠\١٩٧٩دا.[٦]
- لە نێوان ساڵانی(١٩٨٨ - ١٩٩٠)دا:
ھەڵوەشاندنەوەی قەزای پێنجوێن و ھێنانەکایەی ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن و بەستنەوەی بە (قەزای الاخوة).[٧]
سەردەمی حکوومەتی ھەرێم
[دەستکاری]- لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:
لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.
- لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:
- لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[٨]
- قەزای پێنجوێن دروستبووەوە و پێکھاتبوو لە (٣) ناحیە، ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن، ناحیەی گەرمک و ناحیەی ناڵپارێز.
کارگێڕی
[دەستکاری]ئەم ناحیەیە لە ٥٥ گوندپێکھاتووە:[٩]
- ناڵپارێز(ناوەند)
- ئاروزەر
- باخی
- بادانە
- بەردەبەلەکە
- بۆریدەری خواروو
- بۆریدەری سەروو
- تازەدێ، ناڵپارێز
- تەڕاتەوەن
- توتمانی خواروو
- توتمانی سەروو
- جۆمەرەسی
- چارخ
- چەوتان
- حەسەناوای زەنگیسەر
- خڕنوک
- دەرەمیانە
- دەشتی خەرمان
- دۆستەدەرە
- دۆڵەچەوت
- دۆڵەسوور
- ڕەزڵە
- ڕەشان
- ڕەشانی سۆفی خەسرەو
- زەردکاوا
- زەردۆیی، ناڵپارێز
- زەنگیسەر
- سلێمانەدۆڵ
- سمایلەدۆڵ
- سەرکان، ناڵپارێز
- سوێرە
- سیامێوە
- عارەبە
- قەڵاتێ، ناڵپارێز
- قوڵەگیسکان
- قۆرچی
- کانی سارد، ناڵپارێز
- کانی سپیکە، ناڵپارێز
- کانی سێفی شێخ حامید
- کانی ماران، ناڵپارێز
- کوڕەمێوی خواروو
- کوڕەمێوی سەروو
- کوڕی گەپڵە
- کۆلیتانی خواروو
- کۆلیتانی سەروو
- گەڵۆز
- گەوڕان
- گوڵانی خواروو
- گوڵانی سەروو
- گوڵانی ناوەڕاست
- لائاش
- مکڵ
- مەمەندئاوا
- مێرگەسوور
- ھەرزەڵە
- یاساماڵ
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
- ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان (کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
- ^ مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی (کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
- ^ https://www.openstreetmap.org/#map=11/35.5914/45.8920
- ^ مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی (کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
- ^ https://moj.gov.iq/upload/pdf/4617.pdf
- ^ https://uomustansiriyah.edu.iq/books/94357.html
- ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند (کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.