میرنشین
میرنشین بریتییە لە خاکێک کە میرێک حوکمڕانی دەکات،[١] نازناوێکە کە پاشاکان یان خاوەن پۆستە باڵاکان لە جیھانی موسڵمانان بەکاری دەھێنن. لە ڕوانگەی مێژوویییەوە، میرنشین یەکەیەکی سیاسی-ئایینییە کە بچووکترە لە خەلافەت.[٢] دەتوانرێت لە چوارچێوەیەکی نائیسلامیدا بە ھاوتای میرنشینی (چەشنی ڕۆژاوایی) ھەژمار بکرێت.
لە ئێستادا لە جیھاندا دوو میرنشین ھەن کە دەوڵەتی سەربەخۆن (کووەیت و قەتەر)، دەوڵەتێک لەلایەن میرنشینێکی دانپێدانەندراوەوە (ئەفغانستان) فەرمانڕەوایی دەکرێت، دەوڵەتێک کە لە فیدراسیۆنێکی حەوت میرنشینی پێکھاتووە (میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان). ژمارەیەکی زۆر لە میرنشینە سەربەخۆکان لە سەرانسەری جیھان ئێستا بەشێکن لە دەوڵەتە گەورەکان، وەک ئەوەی لە نێجیریا دەبینرێت.[٣]
وشەناسی
[دەستکاری]لە ڕووی وشەناسییەوە، میرنشین یان ئەمیرات بریتییە لە جۆرێتی، ڕەوشت، شوێنی کار، یان لێھاتوویی خاکی ھەر میرێک (شازادە، فەرماندە، والی و ھتد). لە زمانی ئینگلیزیدا ئەم زاراوەیە /ˈɛmərət,
چەشنەکان
[دەستکاری]پاشایەتییەکان
[دەستکاری]میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان دەوڵەتێکی فیدراڵییە کە لە حەوت میرنشینی فیدراڵی پێکدێت، ھەریەکەیان لەلایەن میرێکی بۆماوەیییەوە بەڕێوەدەبرێن، ئەم حەوت میرنشینە دەسەڵاتی ھەڵبژاردن بۆ سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی فیدراسیۆنەکە پێکدەھێنن.
زۆربەی میرنشینەکان یان نەماون، یان لە دەوڵەتێکی مۆدێرن و گەورەتردا یەکخراون، یان شێوازی فەرمانڕەوایەتییان گۆڕیوە.
پارێزگاکان
[دەستکاری]جگە لەوەش، لە زمانی عەرەبیدا دەتوانرێت ئەم زاراوەیە گشتگیر بکرێت بە مانای ھەر پارێزگایەکی وڵاتێک کە لەلایەن ئەندامێکی چینی دەسەڵاتدارەوە بەڕێوەدەبرێت، بەتایبەتی ئەندامێک (بەزۆری بە شێوازی میر) لە بنەماڵەی شاھانە، وەک لە پارێزگاکانی سعودیە ھەیە.
پێڕستی میرنشینەکانی ئێستا
[دەستکاری]میرنشینەکانی ئێستا کە خۆبەڕێوەبەرییەکی سیاسییان ھەیە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە:
نیمچەدوورگەی عەرەب
[دەستکاری]- کووەیت (لە ١٤ی ئایاری ١٩٦١ەوە)
- قەتەر (لە ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٧١ەوە)
- میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان (لە ٢ی کانوونی دووەمی ١٩٧١ەوە)
ناوەڕاستی ئاسیا
[دەستکاری]- ئەفغانستان (لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١؛ دانپێدانەنراو)
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Dictionary.com http://dictionary.reference.com/browse/emirate.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ . ٦ی ئابی ٢٠٢٠ https://www.shakuhachi.net/what-is-the-difference-between-an-emirate-and-a-caliphate/.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «The Cultural and Colonial Settings». A Dangerous Awakening: The Politicization of Religion in Nigeria. African Dynamics. IFRA-Nigeria. ٢١ی شوباتی ٢٠١٣. لاپەڕە 9–43. ژپنک ٩٧٩-١-٠٩-٢٣١٢٠٣-٤.
- ^ Wells، John C. (٢٠٠٨)، Longman Pronunciation Dictionary (چاپی 3rd)، Longman، ژپنک ٩٧٨-١-٤٠٥٨-٨١١٨-٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە میرنشین تێدایە. |