ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ
ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء جمجمال بە ئینگلیزی: Central Chamchamal County Sub-District | |
پۆتانەکان: 35°32′01″N 44°50′03″E / 35.53356°N 44.8343°Eپۆتانەکان: 35°32′01″N 44°50′03″E / 35.53356°N 44.8343°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای چەمچەماڵ |
مەڵبەند | چەمچەماڵ |
ژمارەی گوندەکان | ٢٥ |
بوون بە ناحیە | ١٨٧٣ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەر | ڕەمەک ڕەمەزان |
ڕووبەر | |
• ناحیە | ٢٤٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩٥ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٧٠٥ مەتر (٢٬٣١٣ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ١٣٩٥ مەتر (٤٬٥٧٧ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٦٤٩ مەتر (٢٬١٢٩ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• ناحیە | ٧٧٦٦٨ |
• چڕی | ٣١٤٫٤ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨١٤ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ٧٤٨٤٧ |
• لادێیی | ٢٨٢١ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ یەکێکە لە حەوت ناحیەی قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی چەمچەماڵە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٧٧٬٦٦٨)کەسە.[٣]
لەگەڵ دروستبوونی قەزای چەمچەماڵ لە ساڵی ١٨٥١دا لە کارگێڕی دەوڵەتی عوسمانیدا یەکەی ناحیە بوونی نەبوو، پاش چاکسازییەکانی (مەدحەت پاشا) یەکەی ناحیە بۆ یەکە کارگێڕییەکان زیاد بوو، بە پێی یەکە کارگێڕییەکان ناوەندی قەزا دەبێتە ناحیەی ناوەند و ناوی قەزاکە ھەڵدەگرێت و لێرەدا ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ دێتە کایەوە.
ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ لەسەر نەخشەکە دەردەکەوێت کە دوو بەشی لێک جیایە ناحیەی شۆڕش دەیکات بە دوو بەشەوە.
ناو
[دەستکاری]ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارۆچکەی چەمچەماڵە.
- جەمال بابان دەڵێت: لە ڕواڵەتدا ناوی چەمچەماڵ لە دوو وشە پێک ھاتووە یەکەم (چەم) واتە (ڕووبەر) یان (دارستان) دەگەیەنێت، دووەم جەمال کە ئەمەش ناوی کەسێک بووە کە کۆی ھەردوو وشەکەش دەبێتە (چەمی جەماڵ) کە لە دوایدا بۆتە چەمچەماڵ.[٤]
- بۆچوونێکی تر دەڵێت چەمچەماڵ لە دوو وشەی (چەم+ جەمال) پێک ھاتووە (چەم) بەمانای (دۆل) یان ڕووبەر وە جەمالیش واتە (جوان) دەگەیەنێت ھەردوو وشەکەش بەسەر یەکەوە واتە چەم و (دارستانی جوان).
- بۆچونێکی تر پێی وایە چەمچەماڵ لە مەوە ھاتووە (چەم چەم مال ) شوێنی ئەم شارە لە سەرەتادا بریتی بووە لە قەڵایەک، لەڕاستیدا دووچەم ھەبووە کە یەکێکیان کەوتوەتە ڕۆژھەڵات و ئەوەی تریان کەوتوەتە ڕۆژئاواوە، ماڵەکان لەناو ئەم دووچەمەدا دروستکراون.
- بۆچوونی زۆرینە وایە وەک ئەوەی باس دەکرێت لە سەردەمانێکی زوو ئەو ناوچەیە ڕەز و باخی زۆری تێدا بووە، ھەر ماڵێک لەسەر ڕەز و باخی خۆیان بوون و ژیاون، بەڵام بە ھۆی لافاوێکی گەورەوە ھەموو ڕەز و باخەکان ڕاماڵراون و خاپور بوون، بۆیە بە ناوچەی ڕاماڵراو بوەتە ناونیشان ناوچەکە، بەپێی کات ئەو ناونیشانەی بەسەردا بڕاوە و بوەتە چەمچەماڵ.[٥]
جوگرافیا
[دەستکاری]ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند و ناحیەی ئاغجەلەر.
- لە باشوورەوە لەگەڵ ناحیەی شۆڕش
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی سنگاو و ناحیەی ناوەندی قەزای قەرەداغ.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی قەرەھەنجیر و ناحیەی شوان لە پارێزگای کەرکووک.[٦]
- ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٢٤٧کم٢)ە لە (٧٫١٢٪) قەزای چەمچەماڵ پێکدەھێنێت، وە لە (١٫٢٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.
- لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (حەوتمە) لە حەوت ناحیەی قەزای چەمچەماڵدا.
- لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (یەکەمە) لە حەوت ناحیەی قەزای چەمچەماڵ.[٧]
مێژوو
[دەستکاری]سەردەمی عوسمانی
[دەستکاری]- لەنێوان ساڵانی(١٨٧٣-١٩١٨)دا
لەم قۆناغەدا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی عێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (٨)سنجاغ-لیوا، لیواکانی کەش کران بە قەزا و بەشێکی زۆری قەزاکانیش کرانە ناحیە. یەکە کارگێڕییەکانی باشووری کوردستان دەکەونە سنووری سنجاغەکانی(مووسڵ و شارەزوور و بەغدا). تا پێکھێنانی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی(١٢٩٦ک-١٨٧٩ز)دا ھەموو سنجاغەکانی سەرەوە سەر بە ویلایەتی بەغدا بوون و دوای ئەو بەروارە ھەردوو لیوای سلێمانی و شارەزوور خرایە سەر ویلایەتی مووسڵ.[٨]
- لەم قۆناغەدا قەزای چەمچەماڵ لە دوو ناحیە پێکھاتبوو، ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی قەڵاسێوکە.
- لەم قۆناغەدا قەزای چەمچەماڵ لە سێ ناحیە پێکھاتبوو، ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی قەڵاسێوکە و ناحیەی سەنگاو.
لەسەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨)
[دەستکاری]لەدوای نەمانی دەسەڵاتی عوسمانیەکان و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ، بۆ چەند ساڵێک ئیدارەی لیوای سلێمانی ڕاستەوخۆ لە ژێر ھەژموونی ئینگلیزدا بوو، بە پێچەوانەی لیواکانی تر کە سەر بە بەغدا بوون، بەڵام دوای واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلێک لە نێوان بەریتانیا و عێراقدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە (١١/تەممووزی/١٩٢٣)دا بڕیاری لکاندنی سلێمانی بە عێراقەوە درا، ئەم بڕیارەش لە ساڵی دوایدا جێبەجێکرا بە ناردنی(٥) ئەندام وەکو نوێنەری لیواکە لە ئەنجوومەنی دامەزراندنی عێراقدا(المجلیس التأسیس العراقی)، دواتر لە کاتی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ناکۆکی نیوان عێراق - تورکیا لە سەر دواڕۆژی ویلایەتی مووسڵ، کۆمەڵەی گەلان لە شوباتی ١٩٢٥ز دا لیژنەی خۆی ڕەوانەی ئەم ویلایەتە کرد، بە کۆتایی ھاتنی ئەم کێشەیە ئیتر سلێمانی بووە بەشێک لە دەوڵەتی عێراق،[٩]
- لە نێوان ساڵانی(١٩١٨ - ١٩٣٦)دا
- ڕێکخستنەوەی سنوری نێوان ھەردوو لیوای کەرکووک و سلێمانی بە شێوەیەک زنجیرە چیای قەرەداغ و بازیان بوو بە سنووری نێوانیان، بەمەش قەزای بازیان کە ناوەندەکەی چەمچەماڵ بوو، کرا بە دوو بەشەوە بەشی یەکەم قەزای چەمچەماڵ بە ھەردوو ناحیەی(قەڵاسێوکە و سەنگاو) و بەشی دووەم ناحیەی بازیان، یەکەم بەشیان لە لیوای سلێمانی دابڕێنرا و خرایە سەر لیوای کەرکووک، دووەمیان لەسەر لیوای سلێمانی مایەوە، ھەروەھا بەشی خواری ناحیەی وارماواش کە دواتر بوو بە ناحیەی پێباز خرایە سەر قەزای کفری.[١٠]
- لە نێوان ساڵانی(١٩٣٦ - ١٩٥٨)دا
لەم ماوەیەدا قەزای چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگای کەرکووک، لە سێ ناحیە پێکھاتبوو ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ، ناحیەی سەنگاو و ناحیەی ئاغجەلەر، وەھیچ گۆڕانکارییەک لە کەرتەکان و یەکە کارگێڕییەکانیدا نەکرا.
سەردەمی کۆماری(١٩٥٨-١٩٩٠)
[دەستکاری]ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم قەزایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[١١]
- لە نێوان ساڵانی(١٩٥٨ - ١٩٧٥)دا
قەزای چەمچەماڵ لەم ماوەیەدا سەر بە پارێزگای کەرکووک بوو لە ڕووی کارگێڕییەوە ھیچ گۆڕانکارییەک ڕووی نەدا لە کەرت و ناحیە و گوندەکانیدا.
- لە نێوان ساڵانی(١٩٧٥ - ١٩٨٦)دا
- دابڕانی ھەردوو قەزای کەلار و قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای کەرکووک و بەستنەوەیان بە پارێزگای سلێمانییەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٨) لە ٦\١١\١٩٧٥دا.
- دابڕانی (٦) کەرت لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی و لکاندنیان بە ناحیەی قەرەحەسەنی سەر بە قەزای کەرکووک بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢) لە ٢٤\١\١٩٧٦دا.
- دابڕاندنی کەرتێک لە قەزای چەمچەماڵ و لکاندنی بە ناحیەی قەرەھەنجیری سەر بە قەزای کەرکووک بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٣٣) لە ٦\٥\١٩٧٩دا.
- لە نێوان ساڵانی(١٩٨٧ - ١٩٩٠)دا
- لەگەڵ پڕۆسەی خاپوورکردنی گوندەکانی باشووری کوردستان، ڕژێمی بەعس ھەستا بە دروستکردنی ئۆردوگایەکی زۆرەملێ بە ناوی (موجەمەعی شۆڕش) لە نزیک شارۆچکەی چەمچەماڵ، بۆ نیشتەجێکردنی دانیشتوانی گوندە خاپوورکراوەکانی ئەم قەزایە. لەو ماوەیەدا بە فەرمانی کۆماری لە ١٢\٥\١٩٨٧دا ھەردوو ناحیەی ئاغجەلەر و ناحیەی سەنگاو ھەڵوەشێنرایەوە و ھەموو کەرتەکانیان لکێندران بە ناوەندی قەزاکەوە.
- ڕژێمی بەعس چۆن ئامانجی لە دابڕاندنی قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای کەرکووک بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای پارێزگای کەرکووک بوو ھەمان کرداری لە سەر قەزای دووزخورماتوو جێبەجێکرد، بە فەرمانی ژمارە(٣٦٨) لە ٣٠\٦\١٩٨٧دا ناحیەی قادرکەرەمی لە قەزای دووزخورماتوو دابڕاند و لکاندی بە قەزای چەمچەماڵە.
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٠٨) لە ٣\٨\١٩٨٧دا ناحیەی قادرکەرەمی ھەڵوەشاندەوە و ھەموو کەرتەکانی لکاند بە ناوەندی قەزای چەمچەماڵەوە.[١٢]
سەردەمی حکوومەتی ھەرێم
[دەستکاری]- لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:
لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.
- لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:
- لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٣]
- قەزای چەمچەماڵ دروستبووەوە و پێکھاتبوو لە (٣) ناحیە، ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ، ناحیەی سەنگاو و ناحیەی ئاغجەلەر.
- ھێنانە کایەی ھەردوو ناحیەی شۆڕش و ناحیەی تەکیەی کاکەمەند لەساڵی ٢٠٠٠دا بە دابڕانیان لە کەرتەکانی ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی ئاغجەلەر بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(ئیدارەی سلێمانی).
- لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٣ - ٢٠١٥)دا:
- ھێنانە کایەی ناحیەی تەکیەی جەباری بە دابڕانی لە کەرتەکانی ناحیەی قادرکەرەم لە ساڵی ٢٠٠٤دا بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(ئیدارەی سلێمانی).
- بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە رۆژی ٦/٨/٢٠٠٦ ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی شارۆچکەی کەلار بوو، قەزای چەمچەماڵ یەکێک بوو لە قەزاکانی ئیدارەی گەرمیان.
- بە بڕیاری لە ساڵی ٢٠١٤دا قەزای چەمچەماڵ لە ئیدارەی گەرمیان دابڕاو خرایەوە سەر پارێزگای سلێمانی.
کارگێڕی
[دەستکاری]ئەم ناحیەیە لە ٢٥ گوند پێکھاتووە:[١٤]
- چەمچەماڵ(ناوەند)
- ئەحمەدلەوەند
- ئیبراھیم ئاغا
- باسەڕە
- بانگرد
- باینجانی خواروو
- باینجانی سەروو
- چاڵاو، چەمچەماڵ
- دانەسۆفی
- زەنان
- ژاڵەی دەربەند
- سۆفی حەسەن
- عەلی زەنگەنە
- قولە، چەمچەماڵ
- کانی کەوە، چەمچەماڵ
- کانی کوچەڵە
- کونەکۆتر، چەمچەماڵ
- گورگەیی چاوسوور
- گورگەیی شامار
- گورگەیی فەتاح
- گورگەیی کاک عەبدوڵا
- مەحمودێ
- مەلاحسێن
- ھەکزی خواروو
- ھەکزی سەروو
- ھەمزە، چەمچەماڵ
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- قەزای چەمچەماڵ
- پارێزگای سلێمانی
- چەمچەماڵ
- پێڕستی گوندەکانی پارێزگای سلێمانی
- پێڕستی گوندەکانی چەمچەماڵ
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. «دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ مەحموود عوسمان مەعروف. «بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ «ووڵاتەکەت بناسە» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: نرخی|ناونیشان=
بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11068389
- ^ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
- ^ «سالنامة ولایت بغداد» (بە عەرەبی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ محمود فھمی درویش. «الدلیل العراقی الرسمی لسنة ١٩٣٦» (بە عەرەبی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ د.عثمان علی. «الکورد فی الوثائق البریطانیة» (بە عەرەبی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی باشووری کوردستان» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://uomustansiriyah.edu.iq/books/94357.html
- ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
- Pages using the JsonConfig extension
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using Lang-xx templates
- Infobox mapframe without OSM relation ID on Wikidata
- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
- گوندەکانی باشووری کوردستان
- شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای سلێمانی
- ناحیەکانی ھەرێمی کوردستان
- ناحیەکانی پارێزگای سلێمانی
- ناحیەکانی باشووری کوردستان