بانگی کوردستان
ڕۆژنامەی بانگی کوردستان ڕۆژنامەیەکی ئەدەبی، زانستی، کۆمەڵایەتی، نەتەوەیی و سەربەخۆ بووە.[١] حەفتانە لە شاری سلێمانی دەردەچوو. یەکەم ژمارەی لە ڕۆژی ٢ی ئابی ١٩٢٢ چاپکراوە.[٢] خاوەنی ئیمتیاز، بەڕێوبەری بەرپرس و سەرنووسەر مستەفا پاشا یا موڵکی.[٣] دوای چاپکردنی چواردە ژمارە لە سلێمانی، بەشێک لە ژمارەکانی ڕۆژنامەکە لە بەغدا چاپکران. ناوەڕۆکی ڕۆژنامەکە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و تورکی بوون.[٢] لە ساڵی ١٩٢٦، ڕۆژنامەکە ڕاگیرا.
لەدوای گەڕانەوەی شێخ مەحموود لە ھیندستان، ڕۆژنامەکە بووە زمانحاڵی حکوومەتەکەی شێخ مەحموود.[١]
وردەکارییەکانی سەر ڕۆژنامە[دەستکاری]
لە خوارەوەی ڕۆژنامەکە نووسرا بوو ڕیکلام بە دێرێک، سێ عانە دەسێنرێ. ھەروەھا ئەوەش نووسرابوو بۆ ھەموو شتێ مراجەعەت بە خاوەنی ئیمتیاز دەکرێ. لە لای چەپی لۆگۆکەی نووسرابوو، موحەڕیری (سەرنووسەر) کوردیی و فارسیی «عەلی کەمال» و «م. نوری». ھەروەھا بۆ بەشداریی لە ئابوونەی مانگانە، سێ مانگ و شەش مانگ جارێ، ساڵێ بە ھەشت ڕوپێیە.
لە ژێر لۆگۆی ڕۆژنامەکە ئەم شیعارە نووسراوە: «زەمانی گورز و ڕم ڕابورد ئێستا پاڵەوان عیلمە چەک دەستە و سنعەت بارقە تیغ و سنان عیلمە»[١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئ ا ب بانگی کوردستان؛ دەنگی زانست و نوێخوازی[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی جام کوردی، ٢ی ئابی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ ئ ا مێژووی یەکەم چاپخانەی شاری سلێمانی: چاپخانەکەی شارەوانی، ماڵپەڕی ئاوێنە، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ قوتابخانەی ڕۆژنامەوانیی سلێمانی، ماڵپەڕی پیووکەی میدیا، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
- کتێبی (بانگی کوردستان) کۆکرندەوە و لەسەر نووسینی جەمال خەزنەدار وەرگیراون. کتێبەکە لە لایەن بەڕێوەبەرێتیی گشتیی ڕۆشنبیریی کوردیی ساڵی ١٩٧٤ چاپ کراوە.