شیعر و ئەدەبیاتی کوردی (کتێب)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


شیعر و ئەدەبیاتی کوردی ناوی کتێبێکی ڕەفیق حیلمییە کە لە دوو بەرگدا چاپ کراوە. ئەم کتێبە بە زمانی کوردیی سۆرانی یان ھەمان کوردیی ناوەندی نووسراوە. ڕەفیق حیلمی لە سەرەتای بەرگی یەکەمدا دەڵێت:

ئەم چەن لاپەڕەیە کە ئاوێنەیەکە سوورەت و سیرەتی ھەندێ لە شاعیرە ناودارەکانی کوردستانی عێراق بە وێنەی دەسکەگوڵێکی ڕەنگاوڕەنگ و بۆنخۆش دەرئەخا کە ھەر گوڵێکی لە باخێک ھەڵبژێردرابێ، پێشکەشی لاوانی کورد و بەتایبەتی پێشکەشی ئەو قوتابییە خۆشەویستانە ئەکەم کە لە قوتابخانە بەرزەکاندا ئەخوێنن و لەوێدا لە شیعر و ئەدەبیاتی کورد شتێکیان بەرچاو ناکەوێت. ئەگەر بەم سیپارە بووکە توانیبێتم کە گیانی (ڕوحی) ئەدەبیی ئەوان بجووڵێنمەوە تەقەلایەک کە بۆ پێکھێنان و دەرھێنانی بەرگی دووەم ئەدیەم لەلام سووک ئەبێ و گیانی نیشتمانپەروەریم تازە ئەبێتەوە.[١][بەستەری مردوو]

لەم کتێبەدا چەند شاعیری کوردی بەکورتی ناساندوە و بۆ ھەر کام لە شاعیرەکان چەند دانە لە شێعرەکانیانی وەکوو نموونە ھێناوە. یەکەم شاعیر کە لەم کتێبەدا ھێنراوە، ئەحمەد بەگی فەتاح بەگە. لەم کتێبەدا باسی چەندین شاعیری کردووە بۆ نموونە ئەحمەد بەگی فەتاح، ئەحمەد بەگی وەسمان پاشا، ئەمین فەیزی بەگ، ئەمین زەکی بەگ و ھتد. بەرگی یەکەمی ئەم کتێبە لە ساڵی ١٩٤١ و بەرگی دووەمی لە ساڵی ١٩٥٦ی زایینیدا چاپ کراوە.