دلاوەر قەرەداغی
ڕواڵەت
(لە دلاوەر قەرەداخیەوە ڕەوانە کراوە)
| دلاوەر قەرەداغی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٦٣ سلێمانی، عێراق |
| پیشە | نووسەر، شاعیر، وەرگێڕ |
| زمان | کوردی، عەرەبی، فارسی، سوێدی |
| نەتەوە | کورد |
| ڕەگەزنامە | عێراقی |
| ماڵپەڕی فەرمی | |
| وێبگەی فەرمی | |
دلاوەر قەرەداغی (١٩٦٣ لە سلێمانی، عێراق)[١] نووسەر، شاعیر و وەرگێڕێکی کوردە. تاوەکو ئێستا ٦٠ کتێبی چاپ و بڵاوکردوونەتەوە، و شیعرەکانی بۆ زمانەکانی عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی و فەرەنسی وەرگێڕدراون.[٢]
ژیان
[دەستکاری]ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]دلاوەر قەرەداخی ساڵی ١٩٦٣ لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی کانی ئاسکان لە دایک بووە.[٢] خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی شێخ سەلام و ناوەندیی لە ئازادیی و ئامادەیی لە ئەزمەڕ تەواو کردووە.[٣] ساڵی ١٩٨٦ ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکان بەشی شانۆی لە بەغدا تەواو کردووە.[٣]
ژیانی ئەدەبی
[دەستکاری]ساڵی ١٩٨٢ یەکەمین بابەتی لە رۆژنامەی ھاوکاری بڵاوکردووەتەوە.[٢] یەکەمین کتێبی شیعری بە ناوی (پەیکەرێک لە باران) ساڵی ١٩٩٢ دوای ڕاپەڕین بڵاو کردووەتەوە.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «لەبارەی شیعری دلاوەر قەرەداغییەوە». sulyon.com. ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
- 1 2 3 «"سەرۆكی هێژا"ی دلاوەر قەرەداخی چاپ دەكرێ». rudaw.net. ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
- 1 2 «كۆمیدیای تارماییەكان بڵاو كرایەوە». wishe.net. ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
- ↑ «دڵ تەنیا دەست تەنیا خودا دوو جار تەنیا »». balinde.com. ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.