بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نەوید زەردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەوید زەردی
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبووننەوید زەردی
لەدایکبوویمەھاباد، کوردستان
ساڵانی چالاکبوون٢٠٠٤–ئێستا
وێبگەhttps://soundcloud.com/NavidZardi

نەوید زەردی گۆرانیبێژێکی کوردە. لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە، کە ھەتا ئێستا چەندین ئەڵبۆم و تاکە مۆسیقای بڵاو کردووەتەوە و لە جۆرەکانی پاپ، ڕۆک و ھیپ ھۆپ بەرھەمەکانی بڵاو دەکاتەوە.

ژیاننامه و به‌رهه‌‌مه‌کانی

[دەستکاری]

نەوید زەردی لە مەھاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان له دایکبووە و له ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕوویان کردە وڵاتی ئاڵمانیا و لە شاری دوسلدۆرف نیشتەجێبوو. ھەر لەوێ لەگەڵ شاھین نەجەفی ھونەرمەندی ناسراو و بەتوانای گیلەکی ئێرانی ئاشنابوو و چەند کاری زۆر سەرکەوتوویان بەیەکەوە تۆمارکرد. یەکێ لەوان لە کاتی ئاڵۆزییەکانی ساڵی ١٣٨٨ی ھەتاوی ئێران و دوای کوژرانی خوێندکاری کورد، سانع ژاڵە بوو و ھەروەھا ٢ بەرھەمی تر بە ناوەکانی (جون فه‌دا و پیشێ قازی و مەعەلەق بازی).

ھەروەھا ئەو دوو ھونەرمەندە بە ھاوکاری یەکتر توورێکی کۆنسێرتیان ساز کرد و لە چەندەھا وڵات گۆرانیان بۆ ھاندەرانیان وت.

نەوید لە ساڵی ٢٠١١دا ئەلبومێکی نوێی بڵاوکردەوە بە ناوی ڕێگا کە یەکەم ئەلبومی فەرمیی ھیپ ھۆپی کوردی بوو، ئەو ئەلبومە دەنگدانەوەیەکی یەکجار باشی ھەبوو و یەکێ لە گۆرانییەکانی بە ناو دەنگی باران کە کارێکی دووانە بوو لەگەڵ ھونەرمەند تارا جاف کرا بە کلیپ، جێگای ئاماژەیە گشت ھۆنراوەکانی ئەلبومی ڕێگا؛ ھۆنراوەی نەوید بوون.

لە ساڵی ٢٠١٢ دا ئەلبومێکی لە ستایلی پاپدا خستەڕوو بە ناوی ژیانەوە، کە بەناوبانگترین گۆرانیی ئەو ئەلبومە گۆرانیی ئازیزەکەم بوو کە ھۆنراوەی خاڵە قازیە و ھەروەھا ئەو کارە دووانەیەک بوو لەگەڵ ھونەرمەند ژیوار.

ھۆنراوەکانی ئەلبومی ژیانەوە شاعیران: خاڵە قازی، سیمین چایچی، ناسر حیسامی و نەوید زەردی بوون. ئەلبومی ڕێگا لەسەر ئینتەرنێت ١١٠٬٠٠٠ جار و ئەلبومی ژیانەوە ١٦٠٬٠٠٠ جار داگیران.

گۆرانییەکان

[دەستکاری]

ئەلبومی ڕێگا

ساڵناوزمانستایلئەلبومماوەمۆسیقاژەن
٢٠١٠دوعاکوردیھیپ ھۆپڕێگا٥:٠٠مەجید کازمی
٢٠١٠کوردستانکوردیھیپ ھۆپڕێگا٤:٠٨مەجید کازمی
٢٠١٠ڕێگاکوردیھیپ ھۆپڕێگا٤:٠١مەجید کازمی
٢٠١٠پێی بڵێنکوردیھیپ ھۆپڕێگا٠٢:٥٤مەجید کازمی
٢٠١٠دەنگی بارانکوردیھیپ ھۆپڕێگا٤:١١مەجید کازمی
٢٠١٠ژنکوردیھیپ ھۆپڕێگا٥:٢٣مەجید کازمی
٢٠١٠یادی تۆکوردیھیپ ھۆپڕێگا٢:٥١مەجید کازمی
٢٠١٠ئەوشەوکوردیھیپ ھۆپڕێگا٣:٣٠مەجید کازمی
٢٠١٠من و تۆکوردیھیپ ھۆپڕێگا٣:٢٥مەجید کازمی
٢٠١٠مەبەستکوردیھیپ ھۆپڕێگا٣:٤٠مەجید کازمی

ئەلبومی ژیانەوە

ساڵناوزمانستایلئەلبومماوەمۆسیقاژەن
٢٠١٠باوەڕ مەکەکوردیپاپژیانەوە٣:٢٠مەجید کازمی
٢٠١٠ئازیزەکەمکوردیپاپژیانەوە٣:٥٦مەجید کازمی
٢٠١٠خاتراتی منکوردیپاپژیانەوە٤:١٢مەجید کازمی
٢٠١٠لەبەر تۆکوردیپاپژیانەوە٣:٢٠مەجید کازمی
٢٠١٠مەپرسەکوردیپاپژیانەوە٤:١٠مەجید کازمی
٢٠١٠مەھابادکوردیپاپژیانەوە٤:٠٣مەجید کازمی
٢٠١٠شەوێکی خۆشکوردیپاپژیانەوە٣:٢٣مەجید کازمی
٢٠١٠چاوەڕێکوردیپاپژیانەوە٣:٥٢مەجید کازمی
٢٠١٠خۆشتم گەرەکەکوردیپاپژیانەوە٣:٢٩مەجید کازمی
٢٠١٠حەسرەتکوردیپاپژیانەوە٣:١٨مەجید کازمی

تاکە گۆرانییەکان

گۆرانیبێژناویزمانماوەمۆسیقاژەن
نەوید زەردیزندگی مثلەفارسی٣:٣٦مەجید کازمی
نەوید زەردینقطە چینفارسی٣:٥٣مەجید کازمی
نەوید زەردیخۆت ببینەوەکوردی٢:٥٤مەجید کازمی
نەوید زەردیامواج نا امیدفارسی٣:٤٨مەجید کازمی
نەوید زەردیکابوسفارسی٤:٢٣مەجید کازمی
نەوید زەردیدەنگی بارانکوردی٤:٥١مەجید کازمی
نەوید زەردیسازی ناسازکوردی٦:٠٠مەجید کازمی
نەوید زەردیخارکوردی٤:٠٠مەجید کازمی
نەوید زەردیبە جێم مەھێڵەکوردی٤:١٧مەجید کازمی
نەوید زەردیفەرموو دڵم[١]کوردی٣:١٤مەجید کازمی
نەوید زەردیبەھانە[٢]کوردی٢:٤٨
نەوید زەردی و خەتەربایدە[٣]کوردی٢:٥٨
نەوید زەردیبێ دڵ[٤]کوردی٢:٢٦
نەوید زەردی و شانازشەرم مەکە[٥]کوردی٣:٥٢مەجید کازمی
نەوید زەردی و شانازکوردە[٦]کوردی٣:٤٥
نەوید زەردی و گیمزپۆز[٧]کوردی و فەڕەنسی٣:٥٤
نەوید زەردی شیرینە کوردی ٤:٤٥
نەوید زەردی بادینی بێژی کوردی ٣:٢٤
نەوید زەردی جەژنە کوردی ٤:٠٨
نەوید زەردی و ئینسا کاڵێ کوردی و ئەلبانی
نەوید زەردی و ئارش بۆمبێ کوردی و فارسی ٢:٢٢
نەوید زەردی وەرە دەرێ کوردی
نەوید زەردی فریاد کن (ھاوار کە) فارسی و کوردی

ھەروەک لەو ھێلکاریەی سەرەوەدا دەبینرێ ڕێکخستنی مۆسیقای تەواوی کارەکانی نەوید مەجید کازمی کردوویەتی کە وەکوو ھاوکارێکی گرێدراو بە شاھین نەجەفییەوە ناسراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «نەوید زەردی – فەرموو دڵم». kurdbeat. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. «داگرتنی گۆرانی بەھانە بە دەنگی نەوید زەردی». jenyar. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. «داگرتنی گۆرانی بایدە بە دەنگی نەوید زەردی و خەتەر». jenyar. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. «داگرتنی گۆرانی بێ دڵ بە دەنگی نەوید زەردی». jenyar. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. «داگرتنی گۆرانی شەرم مەکە بە دەنگی نەوید زەردی و شاناز». jenyar. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. «نەوید زەردی و شاناز – کوردە». isongs.
  7. «نەڤید زەردی ئەمشەو نوێترین بەرھەمی بڵاودەکاتەوە». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]