دەشنێ موراد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەشنێ موراد

لەدایکبوون (١٩٨٦-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ (تەمەن ٣٨ ساڵ)
نیشتەجێیھەرێمی کوردستان
نەتەوەکورد
پیشەمۆسیقا، سەما، نمایشکاری جل و بەرگ، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، ژینگەدۆست
چالاکبوون٢٠٠٦- ئێستا
وێبگەhttp://www.dashnimorad.com


دەشنێ موراد (لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦) پێشکەشکار، گۆرانیبێژ، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و ژینگەدۆستی کوردە،[١][٢] دەشنێ لە ساڵی ١٩٨٦ لە سلێمانی لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٩٧دا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕۆشتووەتە وڵاتی ھۆڵەندا[١][٣][٤] و لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە لە گرووپی سەما بووە، بۆ ماوەی ٢ ساڵیش کاری پێشاندانی مۆدێلی کردووە. بۆ یەکەم جار لە بەرنامەی بێ کۆنترۆڵی کوردستان تیڤیدا بە ڕەسمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەرکەوت،[١][٢][٥][٦][٧][٨] بەرنامەکەی دەشنێ بۆیەکەمینجار شێوازێکی ڕۆژاوایانەی ھێنایە میدیای کوردی، خەڵکێکی زۆر پێیانوابوو بەرنامەکەی دەشنێ لادانبوو لەسەر کەلتووری کۆمەڵگای کوردی و بەلاڕێدانی کچان.[١][٥][٦][٧][٩][١٠] دواتر دەشنێ لە ڕێگەی بەرنامەکانی «دەشنێ شۆ» و «کۆڕەک ستار» ی کەناڵی کۆرەک تیڤییەوە درێژە بەکاری ڕاگەیاندن داوە.

گۆرانیی «ھێلا ھۆپ» سەرەتای کاری ھونەریی بوو، ئەم گۆرانییە لە گۆڕەپانی ھونەری کوردیدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو، ئەمەش بەھۆی شێوازی نوێ و جیاوازی سەماکردنە ڕۆژاوایییەکەی لە میانی ڤیدیۆ کلیپەکەیدا بوو. شێوازی سەماکانی وای لەمیدیاکان کرد بە شاکیرای کوردستان وێنای بکەن.[٥][٧][٩][١٠][١١] وێڕای ئەوەی گۆرانییەکانی لەلایەن بەشێک لەگەنجانەوە پەسەندبوو، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی خەڵکی لەگەڵ شێوازی گۆرانییەکانی دەشنێ نەبوون و بەردەوام پێیان وابوو لادانە لە نەریتی کوردی. دواتر دەشنێ دوو ئەلبوومی دیکەی بڵاوکردەوە بەناوەکانی 'ھۆم شیکا واوا' و 'فریشتەی میھرەبان'، لەگەڵ زنجیرە گۆرانییەکی تاک.

دواتر لە ساڵی ٢٠١٤ بۆماوەیەک لە گۆرانیگوتن وەستا، دەشنێ ڕووی کردە چالاکییەکانی لەبواری مرۆڤایەتی و ژینگەیی.[١][٢][١٢] لە ساڵی ٢٠١٢، ڕێکخراوی گرین کیدز دامەزراند کە کاری یارمەتیدانی منداڵە بێ نازەکان، بەتایبەتیش منداڵە پەنابەرەکان و ھاوکاتیش کارکردن لەبواری ژینگە.[١][٥][١٣] دەشنێ کار و چالاکییەکانی چڕکردەوە بۆ باشترکردنی باروودۆخی پەنابەران لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان، و کەمپەینەکانی بوونە ھۆی کۆکردنەوەی پارەیەکی باش بۆ یارمەتیدانی پەنابەرەکان.[٤][١٣][١٤][١٥][١٦][١٧][١٨] دەشنێ بەیەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی بواری چالاکوانی مافەکاننی ژنان لە کوردستانن دادەنرێت و بەیەکێک لەیەکەمین گۆرانیبێژە کچەکانیش دادەنرێت کەبەشێوازی پۆپ و سەماکردنن گۆرانی بڵێت و بووە ھۆی کردنەوەی دەرگا بۆ گۆرانیبێژانی دیکە وەک خۆی.[١]

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

دەشنێ موراد لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦، لە شاری سلێمانی لە خێزانێکی کورد.[١] لە دوای ڕاپەڕینی بەھاری ١٩٩١ی کوردان دژ بە ڕژێمی بەعس، نزیکەی میلیۆنێک و نیو کورد ئاوارەدەبن بەھۆی مەترسی ھێرشی سەددام حوسێن،[١][٣][١٩][٢٠] دەشنێ ئەو کاتە کە تەمەنی پێنج ساڵان بووە، لەگەڵ خێزانەکەی بەناچاری دەچنە سەر سنوورەکانی ئێران بۆئەوەی بە سەلامەتی بمێننەوە تاکوو باشتربوونی دۆخەکە.[١][٣]

لە ساڵی ١٩٩٧، ئەو کاتەی دەشنێ تەمەنی ١١ ساڵان بوو لەگەڵ خێزانەکەی کۆچ دەکەن بۆ شاری ئارنم لە ھۆڵەندا، لەوێ وەک پەنابەر دەژین.[١][٣][٤][٢٠] لە ھۆڵەندا، دەچێتە قوتابخانەی سانی پاولوس و بۆ ماوەی دوو ساڵ لەو قوتابخانەیە دەخوێنێت تا دواتر ماڵیان دەچێتە نزیک شارۆچکەی دیدەم لە ساڵی ١٩٩٩. لەوێ دەچێتە کۆلێژی لیمەرس، لەوێ دبلۆمی (HAVO) بەدەستدەھێنێت.

ئەو کاتەی کە تەمەنی ١٦ ساڵان بووە، دەستیکردووە بەکاری مۆدێلی جلووبەرگ و سەمای سەر شەقام.[٢][٢١] ھەروەھا ماوەیەکیش لە تەمەنی ھەرزەکاریدا یاری تۆپی پێی کردووە، بەڵام بەھۆی داواکاری خێزانەکەی وازدەھێنێت.[٢][٢١]

کار[دەستکاری]

سەرەتای دەرکەوتن ٢٠٠٥–٢٠٠٧[دەستکاری]

دەشنێ لەکاتی پێشکەشکردنی پڕۆگرامێک.

دەشنێ ھەمیشە دەیویست کار لەتەلەفزیۆن بکات، لە ساڵی ٢٠٠٥ و لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا، دەشنێ تاقیکردنەوەی کرد بۆ وەرگرتنی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی کوردی کە خۆی بیرۆکەکەی پێشنیازکردبوو، دواتر بیرۆکەکەی پەسەندکرا.[١] بەرنامەکە بەناوی "بێ کۆنتڕۆڵ" بوو، بەرنامەکە یەکەم بەرنامەی کوردی بوو لە ھەرێمی کوردستان کە باسی کەلتووری ڕۆژاوایی دەکرد.[١][٢][٥][٦][٧][٨] خەڵکێکی زۆر پێیانوابوو بەرنامەکەی دەشنێ لادانبوو لەسەر کەلتووری کۆمەڵگای کوردی و بەلاڕێدانی کچان.[١][٥][٦][٧][٩][١٠] بەرنامەکە بۆ ماوەی دوو ساڵان لە کەناڵی کوردستان تیڤی پەخشکرا، بەھۆی بەرنامەکەوە دەشنێ ناوبانگی لە باشووری کوردستان پەیداکرد.[١][٨]

گۆرانی و مشتوومڕەکان ٢٠٠٨–٢٠١١[دەستکاری]

جگە لەکاری تەلەڤیزیۆن، دەشنێ خەونی بوونی بە گۆرانیبێژ ھەبوو.[٢١] لە ساڵی ٢٠٠٨، چاوی بە ئاوازدانەری کورد ھەڵکەوت زاھیر کەوت، کە دواتر سێ ئەلبوومیان بەیەکەوە بەرھەمھێنا.[٢٢] لە ساڵی ٢٠٠٩، یەکەم ئەلبوومی میوزیکی بەناوی 'ھێلا ھوپا' بڵاوکردەوە، وێڕای سەرکەوتنی بەڵام مشتوومڕی نایەوە.[١][٢][٥][٥][٦][٧][١٠][٢٠] ستایلی ئەلبوومەکە تێکەڵەیەکبوو لە فۆلکلۆری کوردی و ھیپ ھۆپ.[٥][٢٠] سەماکردنی دەشنێ لە گۆرانی ھێلا ھوپا وای لە میدیاکان کرد کەبە شاکیرای کوردستان بیچوێنن.[٥][٧][٩][١٠][١١] وێڕای ئەوەی گۆرانییەکانی لەلایەن بەشێک لەگەنجانەوە پەسەندبوو، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی خەڵکی لەگەڵ شێوازی گۆرانییەکانی دەشنێ نەبوون و بەردەوام پێیان وابوو لادانە لە نەریتی کوردی.[٥][٧][٩][١١] بەشێک لە مەلاکان لە وتارەکانیان باسی دەشنێیان وەک لادانێک لەنەریتی کۆمەڵگا کرد، بەشێک لە کەناڵە کۆنەپارێزەکان بایکۆتی گۆرانییەکانی دەشنێیان کرد.[٦][٩][١١] جارێکیان تووشی ھەڕەشی کووشتنیش بوویەوە.[١]

دەشنێ بەردەوامبوو لە بەرھەمھێننانی بەرھەمە میوزیکەکانی بەشێوازی ڕۆژاوایی.[١] لە ساڵی ٢٠١٠، دووەم ئەلبوومی خۆی بەناوی 'شیکی واوا' بڵاوکردەوە، کە لەلایەن زۆربەی میدیاکانی باشووری کوردستان بایکۆتکرا.[٢][١٢] لەلایەکی دیکەوە، یەکەم گۆرانی ئەلبوومەکە بەنناوی 'ھۆم شیکا واوا' لەئاستی دەرەوە سەرکەوتنی باشی بەدەستھێنا، پێشوازییەکی باشیشی لێکرا لەلایەن کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان بەتایبەت لەجیھانی عەرەبی و کەناڵی میوزیکی ڕۆتانا. فادی حەداد، دەرھێنەری لوبنانی کاری دەرھێنانی بۆ کلیپی ھۆم شیکا واوا کردبوو.[٢٢] کلیپەکە بووە یەکەم کلیپی کوردی کە لەکەناڵێکی جیھانیی میوزیک پەخشبکرێت.[٢٢] ھەر لە ساڵی ٢٠١٠، دەشنێ بەرنامەی 'دەشنێ شۆو'ی پێشکەشکرد، بەرنامەکە لەجۆری گفتووگۆکردن بوو لەسەر پرسی مافەکانی ژنان و پەیوەندی خۆشەویستی کە دوو بابەتی ھەستیاربوون لەوکاتە بۆ کۆمەڵگای کوردی.[٤][٧][٨][١٢]

دەشنێ موراد، لەکاتی وێنەگرتنی کلیپ بۆ گۆرانی چاوەکانت بکەرەوە.

لە ساڵی ٢٠١٣، سێیەم ئەلبوومی خۆی بەناوی 'فریشتەی میھرەبان' بڵاوکردەوە، ئەم ئەلبوومەی دەشنێ بەراورد بەدووەم ئەلبوومی سەرکەوتنی باشتری بەدەستھێنا.[٢] دواتر لە ساڵی ٢٠١١، دەشنێ یارمەتی کچە خزمەتکارێکی ئەتیوبی دا بەناوی مەھا، تاکوو ببێتە گۆرانیبیژ لە باشووری کوردستان.[٢][٢١][٢٣]

دەستپێکێکی نوێ: ٢٠١٢–٢٠١٤[دەستکاری]

دوای جێھێشتی بەرھەمێنەری پێشووی، لە ساڵی ٢٠١٢، دەشنێ یەکەم تاک گۆرانی خۆی بەزمانی ئینگلیزی بڵاوکردەوە بەناوی چاوەکانت بکەرەوە "Open Your Eyes"، کە نەک تەنیا لە کوردستان بەڵکوو لەئاستی عێراق، لوبنان و ھۆڵەندا دەنگدانەوەی ھەبوو.[١] لە ھۆڵەندا گۆرانی چاوەکانت بکەرەوە توانی بۆماوەی شەش حەفتە لەڕیزبەندی پێشەوەی ڕادیۆی فەن ئێکس بێت.[٢٤] چاوەکانت بکەرەوە لەلایەن گاری ستیڤنسن کاری بەرھەمھێنانی بۆکرا، گۆران کەی تێکستەکەی نووسیبوو.[١] دەشنێ سەبارەت بەگۆرانییەکە ئەوەی وت کە ئەو لەکۆتاییدا توانی ئەوجۆرە گۆرانییە دروستبکات کە خۆی دەویست. ساڵێک دواتر، وەک پشتگیری بۆ خەڵکی سووریا، دەشنێ گۆرانی ھێزی خۆشەویستی "Power of Love" تۆمارکرد.[٢٥][٢٦]

لە ساڵی ٢٠١٢، دەشنێ دەستیکرد بەپێشکەشکردنی بەرنامەیەکی دیکەی تەلەفزیۆننی بەناوی شەپۆڵەکانی ژیان، لەو بەرنامەیە دەشنێ کاری لەسەر کەرتی خوێندن، مافەکانی ژنان و کێشەکانی ژینگە دەکرد. لە ساڵی ٢٠١٣، دەشنێ لەگەڵ گۆرانیبێژ کاروان کامیل خەڵاتی گۆڵدن ڕێکۆردیان پێدرا بۆ باشترین میوزیکی ٢٠١٣ لەلایەنن پەیمانگای میوزیکی دھۆک بۆ گۆرانی 'بناز'.[٢٧][٢٨] دواتریش، لەھەمان ساڵدا دەشنێ لەگەڵ گۆرانیبێژی کوردی لێ دنێ گۆرانییەکی تاکی بڵاوکردەوە بەناوی بمگەڕێنەوە ماڵەوە "Take Me Home".[٢٩] ھەر لە ساڵی ٢٠١٣، دەشنێ ئۆفەرێکی لەلایەن کۆمپانیایەکی میوزیکی لوبنانی پێشکەشکرا بۆ بڵاوکردنەوەی ئەلبوومێک لە ٢٤ وڵات،[١] بەڵام دواتر ئەم ئۆفەرە لەلایەن تیمی بەڕێوبەری کارەکانی دەشنێ ڕەتکرایەوە.[١] لە ساڵی ٢٠١٤، کاتێک تووشی کێشەی زیاتربوویەوە لەگەڵ تیمی بەڕێوبەری کارەکانی، ئەوا دەشنی کارەکانی زیاتر بردە بواری پڕۆژەکانی خێرخوازی.[١]

کاری خێرخوازی[دەستکاری]

دەشنێ موراد لەکاتی یاریکردنی لەگەڵ منداڵە ئاوارەکان لەکەمپێکدا، ساڵی ٢٠١٣.

کە کاری یارمەتیدانی منداڵە بێ نازەکان، بەتایبەتیش منداڵە پەنابەرەکان و ھاوکاتیش کارکردن لەبواری ژینگە.[١][١٤][١٥][٢٥] دەشنێ کار و چالاکییەکانی چڕکردەوە بۆ باشترکردنی باروودۆخی پەنابەران لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان، ھاوکات کارکردن لە بواری ژینگەش.[١][٥] لەپاڵ کارەکانی دیکەیان، گرین کیدز کتێب و کەرەستەی خوێندن بۆ قوتابخانەکان دابینکردووە. تا ئێستا، ڕێکخراوەکە زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار کتێبی بۆ منداڵانی بێناز دابینکردووە.[٥]

دەشنێ چالاکانە ھەوڵیداوە بۆ یارمەتیدانی کەمپەکانی پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان. لە ساڵی ٢٠١٣،[١٥] کەمپەینێکی بۆ پارەکۆکردنەوە سازکرد و توانی ٥٠ ھەزار دۆلار بۆ کەمپی دۆمیز کە تایبەتە بەئاوارە سوورییەکان لە ھەرێمی کوردستان کۆبکاتەوە.[١٨] لە ئەیلوولی ٢٠١٥، بەھاوبەشی لەگەڵ ھۆبی گرووپ عێراق و ئەدرا کوردستان، گرین کیدز کتێبخانەیەکی بچووکی لە کەمپی بەحرکە لەنزیک ھەولێر کردەوە.[١٤][١٦] کتێبخانەکە کتێبی بەزمانی کوردی، ئینگلیزی و عەرەبی دابینکردبوو.[١٤][١٦] لە نیسانی ٢٠١٦، بووکەڵە و یاری منداڵان لەگەڵ کتێب کە لەلایەن قوتابخان ئێم گی شمیدتی ھۆڵەندی بەخشرابوو کۆکردەوە و دووەم کتێبخانەی بچووکی خۆیدا بەکارھێنا بۆمنداڵە ئاوارەکان.[٤]

دەشنێ کەمپەینی دروستکرد بۆ یارمەتیدانی ئێزدییەکان کەلەساڵی ٢٠١٤، لەشوێنی خۆیان نەمان یان ونبوون. لە ساڵی ٢٠١٤، بڕی ٣٠ تۆن لە پێداویستی کۆکردەوە کەلایەن خەڵکی شارەکەی خۆی لە ھۆڵەندا بەخشرابوون بۆ یارمەتیدانی ئێزدییە لێقەوماوەکان.[١٣][١٧]

دیسکۆگرافی[دەستکاری]

  • ھێلا ھۆپا (ئەلبووم/٢٠٠٩)[٣٠]
  • ھۆم شیکا واوا (ئەلبووم/٢٠١٠)[٣١]
  • فریشتەی میھرەبان (ئەلبووم/٢٠١١)[٣٢]
  • من (چاوەکانت بکەوە) (تاک/٢٠٢١٢)[٣٣]
  • بناز (لەگەڵ کاروان کامیل. دەشنێ موراد) (تاک/٢٠١٢)[٢٨]
  • ھێزی خۆشەویستی (تاک/٢٠١٣)[٢٦]
  • بمگەڕێنەوە ماڵەوە (لەگەڵ لێ دنێ. دەشنێ موراد) (تاک/٢٠١٣)[٢٩]
  • خۆشەویستی دەیباتەوە (تاک/٢٠١٧)[٣٤]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز ژ س ش ع غ ف ڤ ق ک گ ل ڵ "Dashni Morad – My story". paulonatal.com. Archived from the original on 3 October 2016. Retrieved 2016-10-02. ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د "Dashni Morad | Music Videos, News, Photos, Tour Dates | MTV". MTV Artists. Retrieved 2016-10-02.
  3. ^ ئ ا ب پ "Watch "Bombs, mountains and an unlikely female voice | Dashni Morad | TEDxErbil" Video at TEDxTalks". TEDxTalks. Retrieved 2016-10-02.
  4. ^ ئ ا ب پ ت "Arnhemse zangeres berucht en beroemd in Irak" (بە ھیندی). Retrieved 2016-10-02.
  5. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز Kuhn, Seda Sasha (2015-10-20). "Kurdish Women: A story Of Struggle And Inspiration". zîv. Retrieved 2016-10-02. ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ ئ ا ب پ ت ج "IRAQ: Kurdistan's 'Shakira' causes shock waves in her homeland". LA Times Blogs – Babylon & Beyond (بە ئینگلیزی). 2009-10-17. Retrieved 2016-10-02.
  7. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ "You are being redirected..." ekurd.net. Retrieved 2016-10-02.
  8. ^ ئ ا ب پ "Dashni Murad shakes conservative Kurdistan". 2009-08-28. Retrieved 2016-10-02.
  9. ^ ئ ا ب پ ت ج "Those who condemns Dashni should shut up!". usk2.blogspot.co.uk. Retrieved 2016-10-02.
  10. ^ ئ ا ب پ ت "Iraq's 'Shakira' shakes conservative Kurdistan" (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 31ی Octoberی 2017. Retrieved 2016-10-02. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ ئ ا ب پ "You are being redirected..." ekurd.net. Retrieved 2016-10-02.
  12. ^ ئ ا ب "You are being redirected..." ekurd.net. Retrieved 2016-10-02.
  13. ^ ئ ا ب "Dashni Morad – Projects". paulonatal.com. Archived from the original on 3 October 2016. Retrieved 2016-10-02. ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ ئ ا ب پ Dashni Morad (2016-06-01), A mini library for children at the Baharka Camp – Hewler Kurdistan, retrieved 2016-10-02
  15. ^ ئ ا ب "Zoekende Dashni Morad: De haat blijft maar groeien in de wereld" (بە ھیندی). Retrieved 2016-10-02.
  16. ^ ئ ا ب Dashni Morad (2016-07-12), A Mini Library for children at the Baharka Camp – Hewler Kurdistan, retrieved 2016-10-02
  17. ^ ئ ا "Dashni Morad". paulonatal.com. Archived from the original on 3 October 2016. Retrieved 2016-10-02. ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ ئ ا Dashni Morad (2013-08-04), A report by Dashni Morad about the Syrian Kurds as refugees in the Domuz Camp in Kurdistan Iraq, retrieved 2016-10-02
  19. ^ "You are being redirected..." www.basnews.com. Retrieved 2016-10-02.
  20. ^ ئ ا ب پ KuriNL Slemani (2010-11-12), dashne murad interview bbc tv, retrieved 2016-10-02
  21. ^ ئ ا ب پ "Dashni Morad Kurdish Singer, Erbil Lifestyle, Interview on Erbilia". erbilia.com. Archived from the original on 11 October 2016. Retrieved 2016-10-02. ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  22. ^ ئ ا ب "You are being redirected..." ekurd.net. Retrieved 2016-10-02.
  23. ^ "Ethiopian maid trades cleaning for singing in Iraq". Al arabiya. 6 November 2010.
  24. ^ "XChart". FunX.nl. Retrieved 2016-10-02.
  25. ^ ئ ا "Dashni Morad Kurdish Singer, Erbil Events, Interview on Erbilia". erbilia.com. Archived from the original on 1ی Septemberی 2017. Retrieved 2016-10-02. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  26. ^ ئ ا Dashni Morad (2013-04-19), Dashni Morad – Power of Love Official Music Video, retrieved 2016-10-02
  27. ^ "Dashni Morad – Photos | Facebook". www.facebook.com. Retrieved 2016-10-02.
  28. ^ ئ ا Vin TV (2012-11-06), Karwan Kamil&Dashni Morad – Binaz- (Kurdish Music), retrieved 2016-10-02
  29. ^ ئ ا Vin TV (2013-08-20), Li Dine ft Dashni Murad -Take me home Kurdish Music, retrieved 2016-10-02
  30. ^ alex0cool0lool (2008-12-30), Dashni Murad – Hela Hupa New Clip 2009 [HQ] Kurdish Music, retrieved 2016-10-02
  31. ^ ChannelMusic2000 (2013-06-02), DASHNI SHika Wawa, retrieved 2016-10-02
  32. ^ "Dashni Murad – Full New Album (Frishtay Mihreban) 2011". www.youtube.com. Retrieved 2016-10-02.
  33. ^ Dashni Morad (2012-03-18), Dashni Morad – I Am (Open Your Eyes) Official Music Video, retrieved 2016-10-02
  34. ^ https://www.youtube.com/watch?v=xhxAII20mpY

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]