دیار (گۆرانیبێژ)
دیار دێرسم | |
|---|---|
| زانیارییەکان | |
| لەدایکبووی | ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٦ مازگەرت دێرسم |
| پیشە(کان) | گۆرانیبێژ |
دیار یان ھۆزان دیار یان دیار دێرسم (Hozan Diyar)
ناوی تەواوی "دیار یلدرم" (Diyar Yıldırım)ە، لە ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٦ لە گوندی هێوەدان (Ayvatlı)ی سەر بە قەزای مازگەرت (Mazgirt)، لە پارێزگای دێرسم (Tunceli) لە دایک بووە.
ژیان
[دەستکاری]ژیانی ھونەری
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٨٨ کۆچی کردووە بۆ ئەڵمانیا و یەکەم بەرهەمی لە هەمان ساڵدا تۆمار کردووە بە ناوی (بلبلۆ) کە هەشت گۆرانیی لە خۆ گرتووە. لە سالی ١٩٨٩ بووە ئەندامی "کۆما بەرخوەدان" و بە دوو گۆرانی (شا بە وەلاتم شا بە) و (مەمۆ) لە ئەلبومی ژمارە ٨ی ئەو گروپە موزیکیەی سەر بە پەکەکە بەشدار بوو کە بۆ ساڵی ١٩٩٠ بڵاو کرایەوە، ئیدی لەو ساڵی بە دواوە بەردەوام بەشدار بووە لە ئەلبوم و کۆنسێرتەکانی ئەو گروپە. لە ساڵی ١٩٩٢ دووەم کاسێتی بڵاو کردەوە بە ناوی (کەروان/کاروان) کە دوو لە گۆرانیەکانی هی کاسێتی یەکەمی بوو بەڵام جوانتر و خۆشتر و لەگەڵ ئامێری دیکەی موزیکی گوتوونیەتیەوە، ئەوانیش هەردوو گۆرانی (بلبلۆ) و (هەڤال وەرە)ن. لە ١٩٩٢ هەتا ١٩٩٨، چەند گۆرانیی دیکەی گوتووە لە کۆنسێرتان واتە بە شێوەی ئەلبوم نین، وەک گۆرانیی (Yeminimiz Var ئاواتێکمان هەیە)، (Kürdün Gelini بووکی کوردان). دیار، جگە لەوەی لەگەڵ کۆما بەرخوەدان گۆرانی دەگووتەوە، بە جودایش ئەلبومی بەرهەم هێناوە. زۆربەی گۆرانیەکانی لە سەر کورد، کوردستان، و ستەمی دەوڵەتی تورکیایە، بەڵام گۆرانی ئەڤینداریشی ھەیە.زۆربەی گۆرانیەکانی بە شێوەزاری کوردیی کورمانجین. چەند گۆرانیەکیشی بە کوردیی سۆرانی و زازایی و ھەندێکیشی بە تورکی ھەیە دژ بە ڕژێمی تورکیا.
ژیانی کەسی
[دەستکاری]دیار ھاوسەرگیری لەگەڵ دەنیز دەمان کردووە. تا ساڵی ٢٠٠٤ نەیدەتوانی بێتەوە کوردستان.
ئەلبومەکان
[دەستکاری]مام زەکی 2022
- دەما ئازادی - 2013 DemaAzadî
- تینا ڕۆژێ - 2001 Tîna Rojê
- گولێ نەچە - Gulê Neçe 2004
- وەی دنیایێ - 2000 Wey Dinyayê
- جەنگا ژینێ - 1998 Cenga Jînê
- بلبلۆ - 1988 Bilbilo
- کاروان - 1992 Karwan
- کانیا سترانان - 2005 Kehniya Stranan
- ئۆغر بە ئۆغور - Oxir be Ugur 2006
- ناترسم - Natirsim 2008)
- ئاخ و دایک - Ax û Dayik 2015
- کەلا دمدمێ - 2018 Kela Dimdimê
- مام زەکی _ ٢٠٢٢ Mam Zekî
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Diyar»، ویکیپیدیای کورمانجی. سەردان لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦.