شڤان پەروەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
شڤان پەروەر
ناوی لەدایکبوون İsmail Aygün
لەدایکبووی ١٩٥٥ (تەمەن ٦٢)
گوندی سۆری، پارێزگای ڕحا
پیشەکان گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر، ژەنیار
ئامێرەکان تەمبوور
ساڵانی چالاکبوون ١٩٧٤ تا ئێستا
ماڵپەڕ www.sivan-perwer.com

شڤان پەروەر (لەدایکبووی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٥٥) گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە. شڤان پەروەر لە بواری مۆسیقای کوردیدا زۆر چالاک بووە و زیاتر لە ٢٥ ئەلبۆمی پێشکەش کردووە. ھەروەھا ھۆنەر، نووسەر، مامۆستای مۆسیقا و ژەنیاریشە. بە ھۆی شۆڕشگێڕی و ھەڵوێستە سیاسییەکانیەوە لە میدیاکاندا زۆر ناوی لێ دەبرێت.

ژیان[دەستکاری]

ھەر لە تەمەنی گەنجییەوە دەستی کردووە بە گۆرانی وتن. بە ھۆی مەترسیی دەستبەسەرکردنی لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە ساڵی ١٩٧٦ وڵاتی بە جێ ھێشت و بوو بە دانیشتووی ئەڵمانیا. تا ئێستاش نەگەڕاوەتە بۆ تورکیا. ساڵی ٢٠٠٤ لە ئەڵمانیا ڕێکخراوی کولتوریی نێونەتەوەیی شڤان پەروەری (Şivan Perwer International Culture Foundation) دامەزراند. [١]

ئەلبۆمی «من بێریا تە کریە» خەڵاتی Grands prix du Disque et Audiovisuels (گرنگترین خەڵاتی مۆسیقای فەڕەنسا) ساڵی ٢٠٠٤ی لە بەشی مۆسیقای جیھاندا بردەوە.[٢]

داوا لە شڤان پەروەر کرا لە کردنەوەی کەناڵی TRT6 لە سەرەتای ٢٠٠٩دا بەشداری بکات، بەڵام قەبووڵی نەکرد. لە ٩/١/٢٠٠٩ کەناڵی TRT6 بەرنامەیەکی بەڵگەیی لە ژیانی شڤان پەروەر بڵاو کردەوە.[٣]

لە ١٦/٨/٢٠٠٩ شڤان پەروەر و چەند ھاوڕێی لە کاتی فیلم گرتن لە نزیکی تافگەکانی نیاگارا، بە ھەڵە لە لایەن پۆلیسی کەنەدا دەستگیر کرا و دوای ماوەیەکی کورت ئازاد کرا. مەسعوود بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی حکوومەتی ھەرێم خوازیاری داوای لێبوردن کردنی Stephen Harper سەرۆک وەزیرانی ئەو دەمی کەنەدا بوون.[٤]

ئەلبۆمەکان[دەستکاری]

  • گۆڤەندا ئازادیخوازان (١٩٧٥)
  • ھەڤالێ بارگرانم (١٩٧٦)
  • ھەرنە پێش (١٩٧٧)
  • ئەی فەرات (١٩٧٨)
  • کینه ئەم؟ (١٩٧٩)
  • ھای دل (١٩٨٠)
  • گەلێ من رابە (١٩٨١)
  • ئاگری (١٩٨٢)
  • بلبلۆ / فەرزێ (١٩٨٣)
  • دۆتمام (١٩٨٥)
  • لێ دیلبەرێ (١٩٨٦)
  • ھەڵەبجە (١٩٨٨)
  • خەونا من / قاسملۆ (١٩٩١)
  • زەمبیلفرۆش (١٩٩٢)
  • یا ستار (١٩٩٥)
  • نازێ (١٩٩٦)
  • ھێڤیا تە (١٩٩٩)
  • رۆژ و ھەیڤ (٢٠٠٠)
  • سارێ (٢٠٠١)

پەراوێز[دەستکاری]

  1. ^ پەڕەی فەرمی شڤان پەروەر، ڕۆژی سەردان ۱۲/۱٠/۲٠۱۳
  2. ^ 57ème Palmarès Archived ٣ی ئازاری ٢٠١٦, at the Wayback Machine., Académie Charles Cros. Accessed on line November 23, 2010.
  3. ^ ئیکورد، ڕۆژی بڵاوکردنەوە ۹/۹/۲٠٠۹ ڕۆژی سەردان ۱۲/۱٠/۲٠۱۳
  4. ^ پەیمانگی کوردی پاریس، ڕۆژی بڵاوکردنەوە ۲/۹/۲٠٠۹. ڕۆژی سەردانی پەڕگە ۱۲/۱٠/۲٠۱۳

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]