سەعید گاباری
ڕواڵەت
سەعید گاباری | |
|---|---|
| لەدایکبووی | ١٩٥٦ حەسیچە، ڕۆژاوای کوردستان |
| مردووی | ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھەولێر، باشووری کوردستان |
| پیشە(کان) | گۆرانیبێژ، ژەنیار |
سەعید گاباری (١٩٥٦ - ٤ی ئایاری ٢٠٢٠) گۆرانیبێژ و سازلێدەرێکی کوردی ڕۆژاوای کوردستان بوو. چەند شیعرێکی جگەر خوێن و سەیدایێ تیرێژ کردۆتە گۆرانی. سەعید گاباری خەڵکی حەسەکە بوو بەڵام لە ئەڵمانیا نیشتەجێبوو،[١] ھەروەھا کەسێکی نابینا بوو.[٢] ناوبراو بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.[٣] بەرھەمەکانی سەعد گاباری لاوک، مەقام و گۆرانی ئەوین و شۆڕشگێریی بوون.[٤]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ھونەرمەندی ناوداری کورد "سەعید گاباری" لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیی دایە[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی کوردستان تیڤی، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ↑ سەعید گاباری دۆخی تەندروستیی خراپە و لەژێر چاودێریدایە ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕووداو، ڕۆژی ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠ لەلایەن سەرباز سیامەند نووسراوە.
- ↑ ھونەرمەند سەعید گاباری کۆچی دوایی کرد[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، ڕۆژی ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ↑ ھونەرمەند سەعید گاباری لە ھەولێر کۆچی دوایی کرد، ماڵپەڕی باسنیوز، ڕۆژی ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.