بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەتا قەرەداغی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەتا قەرەداغی

لەدایکبوون (١٩٧٣-١٢-٣٠) ٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٣ (تەمەن ٥٢ ساڵ)
نیشتەجێیسلێمانی
نەتەوەکورد
پیشەگۆرانیبێژ
چالاکبوون١٩٩٢–ئێستا
مناڵ(ەکان)٣

عەتا محەممەد عارف ناسراو بە عەتا قەرەداغی (لەدایکبووی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٣ لە سلێمانی، عێراق) گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی سلێمانییە، کە بە کوردیی ناوەندی گۆرانیی وتووە.[١][٢][٣]

سەرەتای ژیان

[دەستکاری]

عەتا قەرەداغی لە ساڵی ١٩٧٣ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و ئامادەییی پیشەییی لەوێ تەواو کردووە. لەپاڵ خوێندن و حەزی بۆ گۆرانیبێژی، لە بازاڕ ئیشیشی کردووە. بە وتەی خۆی، خوێندنەکەی لەو ئاستە نەبووە کە خۆی ویستوویەتی، بەڵام لە ھونەرەکەی ڕازییە. سەرەڕای ئەوانەش، سەرقاڵی ئیشی بازرگانییە.[١] عەتا ھاوسەرگیریی کردووە و خاوەنی دوو کوڕ و کچێکە.[٢][٣]

عەتا لە ساڵی ١٩٩٢ لەڕێگەی ئەنوەر قەرەداغییەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و ھەر لەو ساڵە یەکەم گۆرانیی خۆی بەناوی پەیمان لە کەناڵی گەلی کوردستان بڵاو کردووەتەوە، بەڵام بەو شێوەیە نەچووە ناو خەڵک. دواتر لە ١٩٩٣ لەگەڵ ئەنوەر قەرەداغی و لە ھەمان کەناڵ دووەم گۆرانیی بەناوی ئازیز ئەمشەو بڵاو کردەوە کە ئەمەیان ناوبانگێکی بۆی پەیدا کرد.[١] ھەروەھا ھەندێ کاری لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی کردووە. عەتا تا ئێستا تەنیا دوو ئەلبوومی بە ناوەکانی سرووتی ئەوین لە ٢٠٠٤ و جوانە لە تۆ لە ٢٠٠٨ بڵاو کردووەتەوە، کە ئەلبوومی جوانە لە تۆ لە تاران تۆمار کرا. ھەروەھا عەتا بە ئیشەکانی عەباسی کەمەندی کاریگەر بووە.[٢][٣][سەرچاوەیەکی باشتری پێویستە]

عەتا لەدوای کلیپی بیری سلێمانی ناکەی؟ ھیچ جۆرە چالاکییەکی نەما تا سەرەتای ٢٠٢٣ کە تێیدا دووبارە کلیپی بۆ گۆرانیی ئازیز ئەمشەو کردەوە.[٤][٥] عەتا وەک میوان لەگەڵ تارا ڕەسووڵ گۆرانییەکی عەلی مەردانیان بەناوی ئای چەندم خۆش ئەوێی وتەوە و لە نیسانی ٢٠٢٣ بڵاو کرایەوە. لە ئایاری ٢٠٢٤ لە بەرنامەیەکی خاک تیڤی دەرکەوت و ئاماژەی بەوە دا کە سێ چوار بەرھەمی لە بەردەستدایە، و لەکۆتاییی بەرنامەکە چووە سەر گۆڕی توانا فەرەج و چەپکەگوڵێکی خستە سەر گۆڕەکەی.[١]

دیسکۆگرافی

[دەستکاری]

ئەلبوومەکان

[دەستکاری]
سرووتی ئەوین (٢٠٠٤)
ژمارەناوھۆنراوەکانئاوازدانەرمۆسیقاماوە
١.«غەریبی»عەتا قەرەداغیعەتا قەرەداغیتوانا فەرەج٤:٣٤
٢.«پەشیمانی»عەتا قەرەداغیعەتا قەرەداغیتوانا فەرەج٤:٤١
٣.«دوا دیدار»ئیسماعیل محەممەد  ٥:٤١
٤.«حاڵی دڵ» (عەتا وەک میوان)نەوژین محەممەد  ٣:٥٠
٥.«گوڵی گۆنات»ئیسماعیل محەممەد  ٤:٣٧
٦.«بەسەرھات»ھۆزان سەرحەد
سەرھەنگ ڕێبوار
  ٥:٢٩
٧.«بۆ کوێ ئەڕۆی»ئەحمەد محەممەد  ٥:٤٢
٨.«گولێ ب تنێ»ئەیاز زاخۆییئەیاز زاخۆیی ٤:٠٥
٩.«سۆز»ئیسماعیل محەممەدعەتا قەرەداغیسامان ساڵح ئەلیاس٨:٢٥
ماوەی گشتی:٤٧:٠٤
جوانە لە تۆ (٢٠٠٨)
ژمارەناوھۆنراوەکانئاوازدانەرماوە
١.«ئەشک»ئەحمەد محەممەد ٥:٣٤
٢.«عەشق»ئیسماعیل محەممەد ٧:١٨
٣.«دووری»  ٥:٠٥
٤.«جوانیی ئەفسوناوی»عەبدوڵڵا پەشێو ٤:٢٨
٥.«کچی کورد»عەبدوڵڵا پەشێو ٤:٥٠
٦.«قومار»سیمین چایچی ٥:٢١
٧.«ڕۆحی خۆم»کوردی ٥:٢٠
٨.«سەردان»کوردی ٥:٤٨
٩.«تەنیا دڵم»ئیسماعیل محەممەدعەتا قەرەداغی٤:٠٥
ماوەی گشتی:٤٧:٤٩

کلیپەکان

[دەستکاری]
کلیپەکان
ناونیشانشیعرئاوازمۆسیقاساڵتێبینیسەرچاوەکان
پەیمانمەجید نەدیمعەتا قەرەداغی١٩٩٢یەکەم گۆرانی
ئازیز ئەمشەوعەتا قەرەداغیئەنوەر قەرەداغی١٩٩٣
زارا
نزائەحمەد محەممەدزانا مەحموودلەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی
ھەوارانفۆلکلۆرئەنوەر قەرەداغی١٩٩٥
خۆزگەئاھەنگ
پیریئیسماعیل محەممەدعەتا قەرەداغی
سۆزئیسماعیل محەممەدعەتا قەرەداغیسامان ساڵح ئەلیاس٢٠٠٠لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی، کە بیرۆکەی ئەم گۆرانییە لە گۆرانییەکی گۆرانیبێژی میسڕی نادیە مستەفا، بەناوی سەلامات سەلامات دروست بووە.[١]
غەریبیعەتا قەرەداغیعەتا قەرەداغیتوانا فەرەج٢٠٠٣
بیری سلێمانی ناکەی؟ئیسماعیل محەممەدعەتا قەرەداغیکاوان مەحموود
ئازیز ئەمشەوعەتا قەرەداغیئەنوەر قەرەداغی٢٠٢٣دووبارەکراو[٤][٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 5 «بەرنامەی لەیادمە بە میوانداری هونەرمەند عەتا قەرەداغی». Khaktv. ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. 1 2 3 زانا دڵشاد دزەیی. «عەتا قەرەداخی: مۆسیقا و گۆرانی ھەولێر کۆپییەکی تورکیایە و گۆرانیبێژەکانیان زۆر حەز بە لاساییکردنەوەی تورک دەکەن» (بە کوردی). chra.tv. لە ١٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. 1 2 3 «یاد و یادگار لەگەڵ ھونەرمەند عە‌تا قەرەداغی» (بە کوردی). Kurdistan24 Production. ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١. لە ١٣ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. 1 2 ئەرکان عەلی (٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «عەتا قەرەداخی گۆرانییەکی نوێدەکاتەوە و یەکەمجار لە رووداو بڵاودەبێتەوە» (بە کوردی). www.rudaw.net. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. 1 2 عەبدولغەفار عەبدوڵڵا (٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣). «عەتا قەرەداغی دەردەكەوێتەوە» (بە کوردی). hawlerweb.net. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.