چیا مەدەنی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چیا مەدەنی
لەدایکبوویمەھاباد
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و ھۆنراوەنووس
وێبگەhttps://www.chia.se

چیا مەدەنی (لەدایکبووی مەھاباد - ) گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و ھۆنراوەنووسێکی کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە وڵاتی سوێددا دەژێت.[١]

ژیان[دەستکاری]

چیا مەدەنی لە شاری مەھاباد لە دایک بوو. باوکی حوسێن مەدەنی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە بەدوای سەربزێویی ١٩٧٩ی کوردان لە ئێران بەناچار کوردستانی بەجێ ھێشت و چوو بۆ وڵاتی سوێد. چیا مەدەنی لە سەرەتای منداڵی لەگەڵ بنەماڵەی لە پێگەی حیزبی دێموکراتدا دەژیا و بەدوای ئەو لە ساڵی ١٩٩٠ەوە چوون بۆ وڵاتی سوێد و لەو ساڵەدا وەکوو پەنابەر لەوێدا دەژێت.[٢] ئەو لە ساڵی ١٩٨٦ لەو کاتە کە لەناو کۆڕی پێشمەرگە بوو دەستی کرد بە فێربوونی مۆسیقا و لە ڕێگای سروودە کوردییەکان فێری مۆسیقا بوو. بەدوای چینی بۆ وڵاتی سوێدیش لەگەڵ ھونەرمەندە ناسراوەکانی کورد لە تاراوگە ھاوکاریی کرد. چیا مەدەنی یەکەمین ئەلبۆمی بە ناوی نیشتمان لە ساڵی ٢٠١٥دا تۆمار کرد.[١]

ئەلبۆمەکان[دەستکاری]

  • نیشتمان، ٢٠١٥
  • یاد، ٢٠١٦
  • ئاوازەکانم، ٢٠١٧
  • سروەی نۆستالژیا (A Breeze of Nostalgia)، ٢٠١٨
  • مانگەشەو، ٢٠١٩
  • بیرەوەری، ٢٠١٩
  • دەریای ڕەش، ٢٠٢٠
  • ئاوات، ٢٠٢٠
  • بیرەوەرییەکان (Memories)، ٢٠٠٠
  • نیگا، ٢٠٢١
  • باران، ٢٠٢٢

گۆرانیی بۆ…[دەستکاری]

چیا مەدەنی لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران کە شێروین حاجیپوور گۆرانیی فارسیی بەرایێی خوێندەوە، گۆرانییەکی کوردی بەناوی بۆ… خوێنەدەوە کە لە ناوی سەرەڕای سوپاسکردنەوە لە حاجیپوور بەخاتری بەرزکردنەوەی دەنگی دژ بە دەسەڵاتی حکوومەتی ئێران، سەبارەت بە بارودۆخی کوردەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ژێر ستەمی نەتەوایەتیی دەوڵەت-نەتەوەی ئێرانی قسە دەکات.[٣]

خوێندن بە کوردیی کەڵھوڕی[دەستکاری]

چیا مەدەنی زۆربەی کارەکانی بە شێوەزاری کرمانجیی ناوەندی (سۆرانی) خوێندووە، بەڵام لە ئەلبۆمی باران گۆرانییەکی کرمانجیی باشووری (کەڵھوڕی)یش بە ناوی تووفان دۊری خوێندووەتەوە کە ھۆنراوەکەی لەلایەن مێھراب ئاقایی نووسراوەتەوە.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]