ئەیاز زاخۆیی
Jump to navigation
Jump to search
ئەیاز یوسف ئەحمەد ناسراو بە ئەیاز زاخۆیی (لەدایکبووی ١٩٦١ لە زاخۆ – مردووی ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە مووسڵ)[١][٢] گۆرانیێژی کورد بوو. ئەیاز گۆرانییەکانی بەشێوەزاری بادینی دەگووت، ناوبراو لە ساڵانی ھەشتاکانی سەددەی بیستەم دەرکەوت و ناوبانگی پەیدا کرد. گۆرانییەکانی "من دیت جارا عەولی"، "لاندک"، "بەس خۆ گرانکە"، "ئەڤین دایێ"، "دێ بھەژینە"، "کەڤۆک"، "چوخک"، "سرودانەڤرۆز"، "سرودا شەھید"، "چیبکەم ئەز"، "ھیڤی" و "گۆڤەندە" لە دیارترین گۆرانییەکانی ناوراوە.[٣]
ئەیاز زاخۆیی لە ساڵی ١٩٨٦ لە نەخۆشخانەیەکی مووسڵ کۆچی دوایی کرد، لەسەر داوای خۆی لە زاخۆ بە خاک سپێردرا.[٤]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ چەند نھێنییەکی ژیانی ئەیاز زاخۆیی ئاشکرا دەکرێن، ماڵپەڕی ڕووداو، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ شتە نە بیسراوەکان لەبارەی ژیانی ئەیاز زاخۆیی لەم دێکیۆمێنتارییە دا بزانەر، کەناڵی یوتیووبی ڕادیۆی تۆڕی میدیاییی ڕووداو، لە ڕۆژی ١٥ی تەممووزی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ لە ساڵیادی کۆچی دوایی ھونەرمەند ئەیاز یوسف زاخۆیی، ماڵپەڕی گوڵان میدیا، بڵاوکراوەتەوە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠.
- ^ ٣٤ سال بسەر وەغەرکرنا ھونەرمەند ئەیاز زاخۆیی دا دەربازبوون، ماڵپەڕی ئێن ئارتی، لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
![]() | ئەم گۆرانیبێژ وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |