ئایشە شان
ئایشە شان | |
---|---|
زانیارییەکان | |
لەدایکبووی | ١٩٣٨ ئامەد |
مردووی | ١٩٩٦ ئیزمیر |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ |
ئایشە شان (١٩٣٨ - ١٩٩٦) گۆرانیبێژی کوردی لەدایکبووی ئامەدە. لە مێژووی سەرھەڵدانی چاند و ھونەری کوردیدا ئایشە شان یەکێک بووە لەو کەسایەتییانەی کە لە دژی سیاسەتی کەمالیزم بوون لە باکووری کوردستان. ئەو بە شاژنی بێ تاج ناسراو بوو.[١]
لە ساڵی ١٩٦٣، بۆیەکەمجار لە ئەستەمبوڵ قەوانێکی تۆمارکرد بەناوی ئەز خەزالم. بەهۆی فشار لەبەرامبەر هەڵوێستە سیاسییەکانیدا، ئایشە شان لە ساڵی ١٩٧٦ بەرەو ئەڵمانیا کۆچی کرد.[٢]
لە ساڵی ١٩٩٦ بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دواییی کرد.[٢]
ژیان
[دەستکاری]ئایشە شان، کە لەنێو کورداندا بە ئایشانا کورد، ئەیشە خان، ئایشانا عوسمان، ئایشانا عەلیش ناسراوە ساڵی ١٩٣٨ لە دیاربەکر لەدایک بوو. ناوی دایکی حاجیە خانم لە عەشیرەتی حاجی مستەفا بەگی ئەرزرۆمی و ناوی باوکی محەممەد عوسمان بوو.[٣] باوکی دەنگبێز بوو.
ئایشە شا لە تەمەنێکی زوودا هاوسەرگیری کرد، هاوسەرەکەی ناوی شەوکەت توران بوو. ئەوان بەیەکەوە کچێکیان بەناوی یاسەمین بوو. ئەوان بەیەکەوە لە ماردین دەژیان، بەڵام کاتێک مێردەکەی هاوسەرگیریی دووەمی کرد ئەوا ئایشە شان ئەم بابەتەی پێ قبووڵ نەکراوە، هەربۆیە دەگەڕێتەوە ئامەد.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Gazetesi، Evrensel (2016-12-18). «'Taçsız kraliçe': Ayşe Şan». Evrensel.net (بە Turkish). لە 2019-03-30 ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ئ ا «Kürt müziğinin önemli seslerinden Ayşe Şan'». 2016-08-20. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە 2019-03-30 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی) - ^ ئەز ئایشە شانم، ئامادەکردنی زەینەب یاش- حیلمى ئاکیۆڵ، ئینستیتیوتی کەلەپوری کورد، ٢٠٠٩. لاپەڕە ٧.
- ^ ئەز ئایشە شانم، ئامادەکردنی زەینەب یاش- حیلمى ئاکیۆڵ، ئینستیتیوتی کەلەپوری کورد، ٢٠٠٩. لاپەڕە ١٠-١١.
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Eyşe Şan»، ویکیپیدیای کورمانجی. سەردان لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٩.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |