ئیسماعیل پیرخدری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیسماعیل پیرخدری
لەدایکبووی١٩٤٩
کرماشان
مردووی١٩٨٥
کرماشان
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، وێنەکیش و خۆشنووس
ساڵانی چالاکبوون١٩٧٠ەکان

ئیسماعیل پیرخدری (١٩٤٩ لە کرماشان - ١٩٨٥ لە کرماشان)، (بە فارسی: اسماعیل پیرخدری) ھونەرمەندی گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشان بوو کە بە زاراوەکانی کوردیی کرماشانی و فارسیی کرماشانی گۆرانیی خوێندووە.

ژیان و چالاکیی ھونەری[دەستکاری]

ئیسماعیل پیرخدری لە دەھەی 1350ی ھەتاوی بە یاریی دۆستەکانی وەکوو ئەوڵقاسم پەرەندیان و موژتەبا میرزادە دەستی کرد بە ھاوکاری لەگەڵ ئورکستری ڕادیوی کرماشان و بە بڵاوکردنی چەندین گۆرانیی کوردی لە نێوی گەلی کرماشان بە ناوبانگ بوو. ناسراوترین گۆرانیەکانی وێنەی پەروانە، چەمەن یکبارە خامووشە (بە فارسی)، و چشەگەم (بە زاراوەی فارسیی کرماشانی)ن ک ھێشتا لە سەری زمان گەلی کرماشانن. ئیسماعیل پیرخدری بێجگە لە گوورانیبێژی لە وێنەکیشی و خوەشنووسیش شارەزا بوو. پیرخدری ھەروەھا لە ڕەفیقەکانی نزیکی حیشمەتوڵڵا لوڕنەژاد بوو و پێکەوە چەندین گوورانیان بە شێوەی دودەنگی ئجرا کرد.

پیرخدری لە ساڵەکانی دوای شۆڕشی ئیسلامیش ھاوکاریی لەگەڵ «ناوەندی پارێزکردنەوە و گەشەکردنەوەی مووسیقای کرماشان» بەردەوام کرد، بەڵام بە دوای ماوەێک دیتر کارێک لێ بڵاو نەکراو. پیرخدری لە ساڵەکانی دوایینی ژیانەکەی دەنگ کپ و چرزنشین بوو، تا کاتێک کە لە ساڵی ١٩٨٥ لە تەمەنی ٣٦ ساڵی بە شێوەیەکی مەشکووک بە دەستی کەسانێکی نەناسراو کوژراو. لە نێوی گەل بە شایعە شتەکانێک سەبارەت بە کوشتنی بە دەستی پولیسی کرماشان یان گرووپی شیت گۆتراو، بەڵام کوژیارەکەی قەد ئاشکرا نەکراو و نەزانرا کی بووە و ئامانجەکەی لەی کوشتنە چی بووە.

ژێدەر[دەستکاری]