نەجمەدەین غوڵامی
Jump to navigation
Jump to search
نەجمەدەین غوڵامی | |
---|---|
لەدایکبووی | سنە |
پیشەکان | گۆرانیبێژ، پێشکەشکار |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٧٢ تا ئێستا |
ماڵپەڕ | www |
نەجمەدەین غوڵامی یان نەجمەی غوڵامی (لەدایکبووی ١٩٥٨) گۆرانیبێژێکی کوردە.
ژیان[دەستکاری]
نەجمەدەین غوڵامی لە ٢١ی ئازاری ١٩٥٨[١] لە گەڕەکی گوڵشەنی شاری سنە لە دایکبووە. لە تەمەنی ھەژدە ساڵیەوە لە ڕێگەی ڕادیۆی سنە و کرماشانەوە دەستی کردووە بە گۆرانی وتن. لە کاتی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ کۆمەڵە ھاوکاری کردووە و بۆ ماوەی ھەشت ساڵ پێشمەرگە بووە. پاشان لە ئەورووپا نیشتەجێ بووە و لەوێ ٧ ئەلبۆمی بڵاو کردووەتەوە. نەجمە لەگەڵ کچێکی خاڵیدا ژیانیان پێکھێناوە و ماوەی سی ساڵە پێکەوە دەژین و خاوەنی دوو کوڕن بە ناوەکانی ھێرش و ھێژا.[٢]
ئەلبومەکان[دەستکاری]
نەجمەدەین غوڵامی تا ئێستا ٢٣ ئەلبۆمی بڵاو کردووەتەوە ھەندێکیان ئەمانەن:[١]
- شەتاو (١٩٩٥)
- پیری موغان (١٩٩٧)
- خان و مان (١٩٩٨)
- من و تۆ (٢٠٠١)
- نیشتمان (٢٠٠٥)
- ھاژەی خۆزگە (٢٠٠٧)
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ی ا "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٥ی ئازاری ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
![]() | ئەم مۆسیقا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |