عەبدوڵڵا ھەرکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدوڵا ھەرکی
ناوی لەدایکبوونعەبدوڵا محەمەد عارس
لەدایکبووی١٩٨٩
دھۆک، باشووری کوردستان
پیشە(کان)گۆرانیبێژ
ساڵانی چالاکبوون٢٠٠٥ تا ئێستا

عەبدوڵا محەمەد عارس ناسراو بە عەبدوڵا ھەرکی (١ی کانوونی دووەمی کانوونی دووەمی ١٩٨٩ لە گوندی سیلان، دھۆک - )، ھونەرمەندێکی کوردە.

ژیان[دەستکاری]

عەبدوڵا محەمەد عارس ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩ لە گوندی سیلان لە ناحیەی گردەسین لە ئاکرێ پارێزگای دھۆک لە دایک بوو. لە ساڵی ١٩٩٦ لە ناحیەی گردەسین دەستی بە خوێندنی سەرەتایی کردووە و ھەمیشە خۆشەویستییەکی زۆری بۆ گۆرانی وتن ھەبووە. مامۆستا و ھاوڕییەکانی لە سەرەتاوە زۆر ھانیان دەدا گۆرانی بڵێت. بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٥ لە بەرنامەی فەرەشین لە کەناڵی کوردستان تیڤی دەرکەوت و ناوبانگێکی زۆری ھەبوو و ئەو بەرنامەیە بووە پاڵپشتێکی باش بۆی تا لە جیھانی مۆسیقادا ھەنگاو بنێت.[١][٢]

ژیاننامە[دەستکاری]

عەبدوڵڵا ھەرکی لە ساڵی ٢٠١١ ھاوسەرگیری کردووە و لە ساڵی ٢٠١٢ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی دھۆک وەرگرتووە، دوای ئەوە توانی چەند بڕوانامەیەک لە بواری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و ڕۆشنگەری گەنجان بەدەست بھێنێت. لە ساڵی ٢٠١٣ وەک گۆرانیبێژێکی ناوخۆیی ناسرا و بەردەوام بوو لە ھەنگاوە باشترەکان بە گۆرانییە نوێیەکانی. ھەرکی زۆر گۆرانی بووکێنی بە تێکست و مێلۆدی خۆی بەرھەم ھێناوە، ھەروەھا خاوەنی دەیان ڤیدیۆ کلیپیشە. نەک ھەر لە ھەرێمی کوردستان، لە ھەر چوار پارچەی کوردستان، بە تایبەت لە باکور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان، تەنانەت لە وڵاتانی ئەوروپیش، لە ئاھەنگی ھاوسەرگیری کوردیدا نمایش دەکات.[٣][٤][٥]


پێشکەشکاری بەرنامەی تەلەفزیۆنی[دەستکاری]

جگە لە کاری گۆرانی وتن، عەبدوڵا ھەرکی لە ساڵی ٢٠٢٠ وەک پێشکەشکاری بەرنامە لە کەناڵی وار تیڤی دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە. [٦][٧]

ئەلبوومەکان[دەستکاری]

  • شەھیانا دلا، ٢٠١٦
  • کەڤنە یار، ٢٠١٨
  • بلا بمرم، ٢٠١٩
  • بێ دل، ٢٠٢٠
  • سەیران، ٢٠٢٢

کلیپەکان[دەستکاری]

  • شەنگێ
  • قەدەرێ
  • دوماھیک شەڤ
  • دل کەتمێ
  • پێشمەرگە
  • ریفراندۆم
  • تەمبۆرا دلێ من
  • سێڤێ کلیپا ھەلا ھەلا – Mashup
  • تە چاوا دلدا
  • یال بیرێ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "نێچیر ھەورامی و عەبدوڵا بۆ یەکەمینجار مەشاپێک بڵاودەکەنەوە". www.xendan.org. Retrieved 2023-03-11.
  2. ^ عەبدوڵا ھەرکی کلیپی (ھەی بێری) بڵاو دەکاتەوە. "عەبدوڵا ھەرکی، گۆرانیبێژی کورد".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "Abdullah Herki". www.rudaw.net. Retrieved 2023-03-04.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "کورونا يتسلل لمطرب واعلامي في دھوک - شفق نيوز". کورونا يتسلل لمطرب واعلامي في دھوک - شفق نيوز (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-03-04.
  5. ^ میدیا, گوڵان. "عەبدوڵڵا ھەرکی نەخۆشخانەی بەجێھێشت". گوڵان مێدیا (بە سۆمالی). Retrieved 2023-03-11.
  6. ^ Ahenga Cejinê - ئاھەنگا جەژنێ | Waar Tv (بە ئینگلیزی), retrieved 2023-03-04
  7. ^ bedel, naci. "بۆچی عەبدوللا ھەرکی ل وار تیڤی بۆ پێشکێشکار؟ | Rojnameya Evro" (بە عەرەبی). Retrieved 2023-03-11.

ئەمەش ببینە[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

یۆتۆب عەبدوڵڵا ھەرکی