شەھاب جەزایری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەھاب جەزایری
زانیارییەکان
لەدایکبوویکرماشان
مردووی١٩٨١ەکان
تاران
ساڵانی چالاکبوون١٩٧٠ەکان

شەھاب جەزایری (بە فارسی: شھاب جزایری) ھونەرمەندی گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشانە کە بە زاراوەی کوردی کرماشانی و فارسی گۆرانیی خوێندووە.

شەھاب جەزایری لە دەھەی ١٣٥٠ چەندین ئاڵبۆمی گۆرانیی کوردی و فارسی تۆمار کرد. ناسراوترین گوورانیی شیرین و شیرینە ک بە ناوی لە بێستوون وارانەیش ناسراوە و مۆسیقاکەی بەرھەمی ھاشم ڕەبیعی بووە و چەندین جار لە لایەن گوورانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد بازخوێنی کراوە و ھێشتا یەکێکە لە ناسراوترین گۆرانیەکانی کوردیی باشووری. گۆرانی شیرین و شیرین لە زەمانی خۆیدا ڕیکوردی فرۆشی سەفحەکانی گرامافۆنی لە ئێراندا داشکاند و ناوی شەھاب جەزایریی خستە سەری زمانەکان. شەھاب جەزایری وەکو گوورانیبێژەکانی دێکەی بەر لە شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێران، بە دوای شۆڕش ئیزنی بۆ کار وەرنەگرت و کارێک بڵاو نەکرد. شەھاب جەزایری لە ساڵەکانی دەھەی ١٣٦٠ لە تاران کۆچی دوایی کردووە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ نزافەتی، ئێرج، مێژووی مووسیقای کرماشان (بە فارسی)، کرماشان: تاقبوستان، ١٩٩٨، پ ٤٩.


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]