حەسەن شەریف
حەسەن شەریف | |
---|---|
ناوی لەدایکبوون | حەسەن شەریف |
ھەروەھا ناسراوە بە | هۆنەرمەندی پێشمەرگە |
لەدایکبووی | 1969 گۆندی کێستە، دهۆک |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ |
ساڵانی چالاکبوون | 1985 |
حەسەن شەریف (لەدایکبووی ١٩٦٩ لە گوندی کێستەی بەرواری باڵایە، لە پارێزگای دھۆک) گۆرانیبێژێکی کوردە بە زاراوەی کرمانجی.[١]
ژیان[دەستکاری]
حەسەن شەریف لە دایکبووی ١٩٦٦. خوێندنی سەرەتاییی لە گوندی کێستە و شاری دھۆک خوێندووە، بەڵام نەیتوانیوە تەواوی بکات. ئەو ھەر لە منداڵییەوە خولیای گورانی کوردی بووە، لە تەمەنی ١١ ساڵیدا دەستی بە ژەنینی ئامێری تەمبوور کردووە و لە ساڵانی دواتردا سازەکەی بۆ کۆمەڵێک ھونەرمەند ژەنیوە، لە ساڵی ١٩٨٥دا یەکەم گورانی بڵاو کردەوە بەناوی «تەمبورا من» ھەروەھا لە ساڵی ١٩٨٦دا بەرھەمێکی تری بڵاو کردەوە بە ناوی «باران باری».[٢]
لە ساڵی ١٩٨٧ بە ھۆی ھەڵوێستە سیاسییەکانی ھەروەھا ڕەنگدانەوە لە گورانییەکانیدا ناچار دەبێت شارەکەی بە جێبێلیت ڕوو بکاتە چیاکان کە ئەوکات شوێنی پێشمەرگەبووە،[٣] ھەروەھا دوای ئەنفالی بادینان لە ساڵی ١٩٨٨دا ناچار بە پەنابەری دەبێت لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان.
ھەر لە ئاوارەییدا ئەلبوومیک بە ناوی «ھەڵەبجە-ھیرۆشیمای کوردستان» تومارکرد، کە ئەویش لەژێر چاودێرییەکی تۆند و بە مەرجی زۆری جەندرمەی تورکیا، تاوەکو ساڵی ١٩٩١ دەگەڕیتەوە باشوری کوردستان.
حەسەن شەریف، چەند گۆرانییەکی بە زاراوەی سۆرانی تومارکردووە کە لە فولکلۆرەوە وەرگیراون لە نموونەکانی "ئەشکی سۆر"، "بەچی ئەچی" و "ھەرمێ".[٤]
بەرھەمەکان[دەستکاری]
- ھەڵبجە ١٠ گۆرانی
- خوزی ٩ گۆرانی
- توڕا ئەڤینێ ٩ گۆرانی
- تاڤی ١٢ گۆرانی
- نە ئەزبەنی ١١ گۆرانی
- ئاڤ و ئاڤ ١٢ گۆرانی
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "حەسەن شەریف گۆرانییەكی شاد بڵاودەكاتەوە". www.xendan.org. Retrieved 2022-10-16.
- ^ "حەسەن شەریف". www.rudaw.net. Retrieved 2022-10-16.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "به ڤیدیۆ.. حەسەن شەریف ئهلبوومه نوێیهكهى ئامادهیه". www.wishe.net. Retrieved 2022-10-16.
- ^ "حەسەن شەریف: لەگەڵ دووبارەكردنەوەی گۆرانییە كۆنەكان نیم". www.rudaw.net. Retrieved 2022-10-16.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Hesen Şerîf»، ویکیپیدیای کوردی. سەردان لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠.