ئارش (گۆرانیبێژ)
ئارش آرش لباف | |
---|---|
![]() | |
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | ئارش لەباف |
لەدایکبووی | تاران، ئێران | ٢٣ی نیسانی ١٩٧٧
چەشنەکان | پۆپی ئێرانی، ھیپ ھۆپ، ئاڕئەندبی، دانس، ھاوس |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ، دی جەی |
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠٠٤–ئێستا |
کۆمپانیاکان | Warner Music Scandinavia (WEA) |
وێبگە | arash.com |
ئارش لەباف (بە فارسی: آرش لباف؛ لەدایکبووی ٢٣ی نیسانی ١٩٧٧)، ناسراو بە ئارش، گۆرانیبێژ و بەرھەمھێنەری سوێدی-ئێرانییە.
ناوبراو بە ناوی ئازەربایجانەوە ڕۆیشتە پێشبڕکێی یۆرۆڤیژنی ٢٠٠٩وە لەگەڵ ئایسل و تەواوکردنی سێیەم بە گۆرانیی «ئەڵوەیس». ھەروەھا یەکێک بوو لە لیژنەکانی Persia's Got Talent.[١]
ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]
ئارش لەباف لە تاران، ئێران لەدایکبووە. خۆی و خێزانەکەی لە نزیک پارکی مێڵات ژیاون. لە تەمەنی دە ساڵیدا، خۆی و خێزانەکەی ڕۆیشتوون بۆ سوێد و لەوێ نیشتەجێبوون. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بی بی سیی فارسیدا، باسی لەوەکرد کە دایک و باوکی ئێرانین و خەڵکی شارەکانی شیراز و ئەسفەھانن.[٢][٣]
ئارش لە چاوپێکەوتنەکاندا دەریخستووە کە حەزی بە یاری تۆپی پێیە، و گۆرانییەکیشی بۆ بڵاوکردووەتەوە.[٣] ھەروەھا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دوتش وێڵ، ئاماژەی بەوە کرد کە لە مناڵییەوە خولیای گۆرانی وتنی ھەبووە و بە مناڵی گروپێکی مۆسیقیشیان لەگەڵ ھاوڕێکانی دروستکردووە.[٤]
پیشە[دەستکاری]
ئارش وتوویەتی کە ھۆکاری گۆرانی وتنی بە زمانی دایک «پێکەوەنووسانێکی قووڵە لەگەڵ ئێران و کولتووری ئێرانیدا.»[٥]
ژیانی تایبەتی[دەستکاری]
ئارش ھاوسەرگیریی لەگەڵ بەھناز ئەنساریی دەستگیرانیدا کرد لە دوبەی لە ئایاری ٢٠١١دا.[٦][٧]
دیسکۆگرافی[دەستکاری]
ئەلبومەکان
- ئارەش (٢٠٠٥)
- دونیا (٢٠٠٨)
- سوپەرمان (٢٠١٤)
فیلمۆگرافی[دەستکاری]
- ٢٠٠٥: Bluffmaster!، گۆرانیبێژی پلەیباک
- ٢٠١٢: وەرزی کەرگەدەن لە ڕۆڵی کوڕ (دووانەکان/نێر)
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Faghihi, Rohollah (13 December 2019). "Has Iran's award-winning actress left Iran to escape prosecution?". Al-Monitor. Retrieved 29 January 2020.
- ^ "Arash's Iranian family from Sweden". BBC (interview by Behzad Bolour). 2008-09-11. Archived from the original on 23 May 2009. Retrieved 2009-05-16.
- ^ ئ ا "BBC Persian". www.bbc.com (بە فارسی). Retrieved 2020-03-02.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ Welle (www.dw.com), Deutsche. "گپى با آرش خواننده ترانه معروف «برو برو» به بهانه سرايت تب اين ترانه داغ به آلمان | DW | 13.05.2005". DW.COM (بە فارسی). Retrieved 2020-03-02.
- ^ "Iran: Arash Tops European Pop Charts With Persian-Language Hits". RFE/RL. 2005-04-21. Archived from the original on 11 February 2009. Retrieved 2009-02-07. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "APA – Arash presents $400-thousand necklace to his bride Behnaz at their wedding – PHOTOSESSION". Apa.az. Archived from the original on 2012-07-18. Retrieved 2012-01-14.
- ^ "Arash married on May 28 in Dubai". Chuiko.com. 2011-03-16. Archived from the original on December 25, 2011. Retrieved 2012-01-14.
بەستەرە دەرکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئارش (گۆرانیبێژ) تێدایە. |
- وێبگەی فەرمی
- ئارش لە مای سپەیس
- ئارش لە warnermusic.de
- ئارش لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- ئارش لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان (٢)
- Pages using Template:Infobox musical artist with unknown parameters
- خەڵکی تاران
- زیندووان
- ژەنیارانی ئێرانی
- گۆرانیبێژانی پۆپی ئێرانی
- گۆرانیبێژانی پۆپی سویدی
- گۆرانیبێژە پیاوەکانی خەڵکی سوید
- لەدایکبووانی ١٩٧٧
- گۆرانیبێژ-گۆرانینووسانی ئێرانی
- گۆرانیبێژانی خەڵکی تاران
- گۆرانیبێژە کوڕەکانی سەدەی ٢١ەم
- گۆرانیبێژانی پیاوی ئێرانی
- گۆرانیبێژان بە زمانی فارسی