ھۆزان دینۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھۆزان دینۆ
لەدایکبووی١٩٦٩
گوندی خەوسکاری، ئەردەھان، باکووری کوردستان
پیشە(کان)سترانبێژ

ھۆزان دینۆ (لەدایکبووی ١٩٦٩ گوندی خەوسکاری، ئەردەھان - ) گۆرانیبێژێکی کوردە. دەق و میوزیکی گۆرانییەکانی بە تەواوی ھی خۆیەتی. دینۆ بەتایبەت لەبەر گۆرانیی «لێ دایێ» بەناوبانگە.

ژیاننامە[دەستکاری]

دینۆ لە ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی خەوسکاری سەر بە ئەردەھان لەدایک بوو. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ناوچەی خاسێ (ھاسکۆی، خۆچڤان) تەواو کرد. قۆناغی دواناوەندی لە خوێندنگەی مامۆستایانی گوموشھان خوێند و پاشان ڕووی کردە ئیستامبوڵ. بۆ جاری یەکەم لە چوارچێوەی ناوەندی چاندی مێزۆپۆتامیا تێکەڵی خەباتی مۆسیقا بوو. بەڵام بە ھۆی ئابووری تا ماوەیەک دەستی لە مۆسیقا ھەڵگرت. لەو سەردەمەدا ساڵی ٩٠ شەڕێک لە دژی کوردان دەستی پێکردبوو لەژێر کاریگەریی ئەم شەڕە دینۆ بێ ناونیشان مابوو. لە ساڵی ١٩٩٨ ناچار بوو وڵات جێ بێڵیت و پەنا بباتە ھۆلەند و ئێستاش لە ھۆلەند نیشتەجێیە. ھۆزان دینۆ ھونەری خۆی بەم شێوە دەناسێنیت:

دیسکۆگرافی[دەستکاری]

ئەلبومی ستۆدیۆ[دەستکاری]

  • لێ دایێ (Lê Dayê) (٢٠٠٢)
  • چوو (Çû) (٢٠٠٥)
  • نامووس (Namûs) (٢٠٠٧)
  • دیسا چوو (Dîsa Çu) (٢٠١١)
  • ڕۆژ (Roj) (٢٠٢٠)

کلیپ[دەستکاری]

  • ئۆی یارێ (Oy Yarê) (٢٠٠٩)
  • چوو (Çû) (٢٠٠٩)
  • شەڤ ب تارییا خوە ترسیا (Şev Bi Tarîya Xwe Tirsya) (٢٠١٣)
  • وەرە گولێ (Were Gulê) (٢٠١٥)

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]