ڕۆژدا
ڕواڵەت
ڕۆژدا ئایکۆچ | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | Kadriye Şenses |
لەدایکبووی | ١٩٧٨ پارێزگای سێرت |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ |
ساڵانی چالاکبوون | لە ١٩٩٣ ەوە |
وێبگە | www |
ڕۆژدا ئایکۆچ (بە لاتینی: Rojda Aykoç) ناسراو بە ڕۆژدا (١٩٧٨- ) گۆرانیبێژێکی کوردە. لە پارێزگای پارێزگای سێرت لەدایکبووە. لە ١٩٩١ چووە بۆ ئەستەمبوڵ و لەوێ لە ١٩٩٣ەوە ھاوکاریی خۆی لەگەڵ ناوەندی چاندی مەزۆپۆتامیا و کۆما گولێن خەرزان دەست پێ کردووە. لە سآڵی ١٩٩٧ەوە لەگەڵ کۆما ئاسمین ھاوکاریی کرد. ساڵی ٢٠١٠ بە ھۆی خوێندنی گۆرانیی «ھەڤال کاموران» لە ئامەددا لە شوێنێکی گشتیدا دەستبەسەر کرا و لە دادگایەکی تورکیادا حوکمی یەک ساڵ زیندانی پێ درا.[١]
ئەلبۆمەکان
[دەستکاری]لەگەڵ کۆما گولێن خەرزان:
- ژ بیر نابن (١٩٩٤)
- سۆندا مە (١٩٩٧)
- رووکەنا من (٢٠٠٥)
ئالبۆمە تاکەکەسییەکان:
- سەبرا من (٢٠٠٦)
- ھات (٢٠١١)
- کەزی (٢٠١٤)
بەرھەمەکانی تری:
- مەم و زین
- شاھیا سترانان
- شەڤبوھێرکا دەنگبێژان
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Artist given prison sentence for performing Kurdish song». IFEX. 2010-03-30. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە 2012-07-24 ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆژدای تێدایە. |