لۆکە زاھیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆکە زاھیر
شاناز
زانیارییەکان
ھەروەھا ناسراوە بەلۆکە
لەدایکبووی١٩٨٥
سلێمانی
بنەچە کوردستان
پیشە(کان)گۆرانیبێژ

لۆکە زاھیر ناسراو بە شاناز (١٩٨٥ لە سلێمانی - )، خانمە گۆرانیبێژێ خەڵکی باشووری کوردستانە.[١][٢]

ژیان[دەستکاری]

لۆکە زاھیر لە گەڕەکی سەرکارێزی شاری سلێمانی لە دایک بووە و لە ساڵی ٢٠٠٠ ھاتووە‌تە‌ ناو دونیای ھونە‌ر. لە‌ سە‌ر دە‌ستی ھونە‌رمە‌ند ھەڵکەوت زاھیر ھاتۆتە ناو دنیای ھونە‌ر و بە یە‌کێک لە چالاکترین ھونەرمەندە ژنەکانی کورد دادە‌نرێت.[ژێدەر پێویستە]لە مناڵیە‌وە خولیای ھونە‌ری گۆرانیبێژی بووە‌. دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ دە‌ست بە‌ یەکەمین کارە‌کانی دە‌کات. یە‌کە‌مین بە‌رھە‌می خۆی وە‌ک کلیپ بڵاو دە‌کاتە‌وە بە‌ناوی (ترس) یە‌کێکە لە گۆرانی ناو ئە‌لبومی (sms) کە لەساڵی ٢٠٠٩ بڵاو کرایەوە. پێشوازیە‌کی زۆری لێکرا،[ژێدەر پێویستە]لە‌ ساڵی ٢٠١٠ باشترین لاوی ساڵ ھە‌ڵبژێردرا[ژێدەر پێویستە]لە‌ ھە‌مان ساڵدا دوو ئە‌لبومی بڵاو کردووە‌و خاوە‌نی زیاتر لە ١٥ کلیپ و زیاتر لە ٧٠ گۆرانییە. لە‌چە‌ندین سرودی نیشتمانی بە‌شداریووە‌و وە‌ک سرودی (بۆ کوردستان) بە ھاوبە‌شی چە‌ند ھونە‌رمە‌ندێک وە‌ک (پە‌یوە‌ند جاف، عە‌بدول قە‌ھار زاخۆیی، مۆنیکا، و میرا) ھە‌روە‌ھا سرودی سە‌ربە‌خۆبوون پە‌یامێکی گرنگ بوو بانگە‌وازی بۆ یە‌ک. ڕێزی ناو گە‌ل و سە‌ربە‌خۆبوونی کوردستان ھە‌روە‌ھا سرودی نۆێبوونە‌وە‌و سرودی (ھە‌ماوە‌ند) ئە‌مانە ھە‌مووی.[٣][٤][٥]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

ئەلبومەکان[دەستکاری]

  • ئێس-ئێم-ئێس (۲۰۰۹)
  • ھەبوو نەبوو (۲۰۱۰)
  • کەس وەک تۆ خۆشی نەویستووم (۲۰۱۱)
  • ئەلبومی سپێدە (۲۰۱۲)
  • گوناھت کرد (۲۰۱۲)
  • (۲۰۱٦) Loka Live Music

تاکەگۆرانییەکان[دەستکاری]

  • چی چی (کەڤەری گۆرانی فارسی)
  • لایلایە (۲۰۱۳)
  • شکرن شکرن (۲۰۱٤ - زمانی عەرەبی)
  • شیرین گیان (۲۰۱٥)
  • ھەر ئەمنم ئەو کەسەی (۲۰۱٥)

ڤیدیۆکلیپەکان[دەستکاری]

  • گۆرانی ترس (۲۰۰۸)
  • من و تۆ (۲۰۱٦)

سەرچاوەکان[دەستکاری]